কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (3) সূরা: সূরা আল-ফাজর
وَٱلشَّفۡعِ وَٱلۡوَتۡرِ
[ وَالشَّفْعِ وَالْوَتْرِ (٣) ] چه‌ند ته‌فسیرێكی بۆ كراوه‌ وتراوه‌: (الشَّفْعِ) مه‌به‌ست پێی ڕۆژی جه‌ژنی قوربانه‌ كه‌ ئه‌كاته‌ ده‌ی (ذی الحجه‌)، ده‌ جووته‌، وه‌ (الْوَتْرِ) بریتییه‌ له‌ ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ كه‌ نۆیه‌و تاكه‌، یاخود وتراوه‌: به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ (الشَّفْعِ) ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه‌ (الْوَتْرِ) شه‌وی جه‌ژنی قوربانه‌، یاخود وتراوه‌: مه‌به‌ست له‌ (الشَّفْعِ) ناوه‌ڕاستی (أَيَّامُ التَّشْرِيق) ه‌، ڕۆژی جه‌ژنی قوربان یه‌كه‌م ڕۆژ ئه‌وه‌ جه‌ژنی قوربانه‌ دووه‌م ڕۆژی ئه‌وه‌ شه‌فعه‌كه‌یه‌ وه‌ كۆتا ڕۆژیشی ئه‌وه‌ وه‌تره‌كه‌یه‌ به‌و شێوازه‌یش ته‌فسیر كراوه‌، یاخود وتراوه‌: (الشَّفْعِ) دروستكراوه‌كانه‌ ئێمه‌ین كه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌موو شتێكی به‌ جووت دروست كردووه‌ وه‌كو: زه‌وی و ئاسمان و وشكانی و ده‌ریاو مرۆڤ و جنی و خۆرو مانگ به‌و شێوازه‌ (الْوَتْرِ) وتره‌كه‌یش خوای گه‌وره‌ خۆیه‌تی، یاخود وتراوه‌: مه‌به‌ست له‌ (الشَّفْعِ) نوێژی به‌یانی یه‌ كه‌ جووته‌، وه‌ وه‌تره‌كه‌یش نوێژی مه‌غریبه‌ كه‌ تاكه‌، یاخود له‌ شه‌ونوێژدا جوته‌كان (الشَّفْعِ)ه‌ و تاكه‌كه‌ (الْوَتْرِ)ه‌، یاخود وتراوه‌: مه‌به‌ست ژماره‌یه‌ ژماره‌كان هه‌ندێكی جووته‌و هه‌ندێكی تاكه‌، هه‌موو ئه‌و ته‌فسیرانه‌ی بۆ كراوه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌ جووت و تاك.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (3) সূরা: সূরা আল-ফাজর
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ