Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (18) Sura: Sura el-Hadždž
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَسۡجُدُۤ لَهُۥۤ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ وَٱلشَّمۡسُ وَٱلۡقَمَرُ وَٱلنُّجُومُ وَٱلۡجِبَالُ وَٱلشَّجَرُ وَٱلدَّوَآبُّ وَكَثِيرٞ مِّنَ ٱلنَّاسِۖ وَكَثِيرٌ حَقَّ عَلَيۡهِ ٱلۡعَذَابُۗ وَمَن يُهِنِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن مُّكۡرِمٍۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَفۡعَلُ مَا يَشَآءُ۩
{هەرچی لە ئاسمانەكان‌و زەوی هەیە هەموویان سوجدە بۆ خوای گەورە دەبەن} [ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يَسْجُدُ لَهُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ ] ئایا نابینی هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كانه‌ هه‌ر هه‌موویان سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن و عیباده‌ت بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن و ملكه‌چی خوای گه‌وره‌ن، (له‌ ئاسمانه‌كان فریشته‌كان وه‌ له‌ زه‌ویشدا باوه‌ڕدارانی مرۆڤ و جن و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌و سه‌رجه‌م گیانله‌به‌رو بێگیانه‌كان) [ وَالشَّمْسُ وَالْقَمَرُ وَالنُّجُومُ وَالْجِبَالُ وَالشَّجَرُ وَالدَّوَابُّ وَكَثِيرٌ مِنَ النَّاسِ ] وه‌ خۆرو مانگ و ئه‌ستێره‌و شاخ و دارو ئاژه‌ڵه‌كان وه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكی باوه‌ڕدار ئه‌مانه‌ هه‌موویان عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن وه‌ كڕنوش بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن [ وَكَثِيرٌ حَقَّ عَلَيْهِ الْعَذَابُ ] وه‌ زۆرێكیش هه‌یه‌ كه‌ سوجده‌ بۆ خوای گه‌وره‌ نابات و ملكه‌چی فه‌رمانی خوا نیه‌و موسڵمان نیه‌ ئه‌مانه‌ سزای خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ریان پێویست بووه‌ [ وَمَنْ يُهِنِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ مُكْرِمٍ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش خوای گه‌وره‌ سوك و ڕیسواو بێڕێزی بكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كافر بێت و سوجده‌ بۆ خوای گه‌وره‌ نه‌بات و عیباده‌تی خوا نه‌كات ئه‌وا كه‌س ناتوانێ به‌ڕێزی بكات [ إِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يَشَاءُ (١٨) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ویستی له‌ هه‌ر شتێك بێت ئه‌نجامی ئه‌دات و كه‌س ناتوانێ ڕێگری له‌ خوای گه‌وره‌ بكات.
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (18) Sura: Sura el-Hadždž
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Sadržaj prijevodā

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Zatvaranje