Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: Al-Insān   Ayah:
عَيۡنٗا يَشۡرَبُ بِهَا عِبَادُ ٱللَّهِ يُفَجِّرُونَهَا تَفۡجِيرٗا
ئەم خواردنەوەیە -شەرابە- پیاک وخاوێنەی ئامادەکراوە بۆ خەڵکانی گوێڕایەڵی پەروەردگار کانیاوێکە بەندە ڕاست ودروستەکانی لەھەر جێگایەکدا بیانەوێت لێی دەخۆنەوە، زۆرە وھەرگیز کۆتایی نایەت، ھەڵیدەگرنەوە ودەیبەنەوە بۆ ھەر جێگایەک خۆیان بیانەوێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
يُوفُونَ بِٱلنَّذۡرِ وَيَخَافُونَ يَوۡمٗا كَانَ شَرُّهُۥ مُسۡتَطِيرٗا
سیفەتی ئەو بەندە ڕاست ودروستانەی ئەو خواردنەوە -شەرابە- دەخۆنەوە ڕەوشتیان وایە کە نەزرەکانیان جێبەجێ دەکەن ودەبەنە سەر وئەترسن لەو ڕۆژەی کە زیانەکەی بەھەموو شوێنێکدا بڵاودەبێتەوە، کە مەبەست پێی ڕۆژی قیامەتە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَيُطۡعِمُونَ ٱلطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ مِسۡكِينٗا وَيَتِيمٗا وَأَسِيرًا
وە خواردن دەدەن بە ھەژاران وھەتیوان ودیلەکان لەو خواردنەی کە زۆر حەزیان لێیەتی وپێویستیان پێیەتی.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّمَا نُطۡعِمُكُمۡ لِوَجۡهِ ٱللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمۡ جَزَآءٗ وَلَا شُكُورًا
کاتێک خواردن دەدەن بەھەژاران لای خۆیان دەیشارنەوە وناھێڵن کەس پێی بزانێت، قسەی دڵیانە نەک بەزاریان بیڵێن، لەناخەوە دەڵێن: ئێمە تەنھا لەبەر ڕەزامەندی اللە -تەعاﻻ- خواردن دەبەخشین بەئێوە، وە ھیچ پاداشت وسوپاسێکیشمان ناوێت لێتان.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا يَوۡمًا عَبُوسٗا قَمۡطَرِيرٗا
بێگومان ئێمە لەپەروەردگاری خۆمان دەترسین لەڕۆژێکدا کە ڕووخسارەکان زۆر ترش وتاڵن، ڕۆژێکە زۆر سەخت وتەنگ ودژواره.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَوَقَىٰهُمُ ٱللَّهُ شَرَّ ذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمِ وَلَقَّىٰهُمۡ نَضۡرَةٗ وَسُرُورٗا
جا اللە -تەعاﻻ- بەفەزڵ وگەورەیی خۆی لەشەڕ وخراپەی ئەو ڕۆژە پاراستنی وڕووی گەش وڕۆشندار وشادمانی پێبەخشین، وەک ڕێزلێنان ودڵخۆشیەک بۆیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَجَزَىٰهُم بِمَا صَبَرُواْ جَنَّةٗ وَحَرِيرٗا
لەبەرامبەر خۆگری وئارامگرتنیان (لەسەر گوێرایەڵی وچاکە كردن) وئارام گرتن لەسەر قەدەرەکانی اللە -تەعاﻻ-، ودوورکەوتنەوە لەخراپە، پاداشتیان بە بەھەشت وپۆشینی ئاوریشم دانەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
مُّتَّكِـِٔينَ فِيهَا عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِۖ لَا يَرَوۡنَ فِيهَا شَمۡسٗا وَلَا زَمۡهَرِيرٗا
ئەو بەختەوەرانە لەسەر تەخت وقەنەفەی ڕازاوە وجوان لەبەھەشتدا پاڵیان لێ داوەتەوە، لەبەهەشتدا تیشکی خۆر وسەرمای زۆر سارد ئازاریان نادات، بەڵکو ئەوان لەژێر سێبەرن بە بەردەوامی، و نە گەرما و نە سەرمایان دەبێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَدَانِيَةً عَلَيۡهِمۡ ظِلَٰلُهَا وَذُلِّلَتۡ قُطُوفُهَا تَذۡلِيلٗا
سێبەری درەختەکانی بەھەشت بەسەر سەریانەوەن، وە چنینی میوە وبەرووبوومەکانیشی ئاسانکراوە بۆیان، بەشێوەیەک کەسێک پاڵ کەوتبێت یان دانیشت بێت یان بەپێوە بێت دەستی پێیان دەگات وماندوو نابێت لەلێکردنەوەیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَيُطَافُ عَلَيۡهِم بِـَٔانِيَةٖ مِّن فِضَّةٖ وَأَكۡوَابٖ كَانَتۡ قَوَارِيرَا۠
خزمەتکارەکان بەقاپی زیوی وپەرداخی شوشە وڕەنگی ڕوونیانەوە بەدەوریاندا دەسوڕێنەوە وھاتوچۆیانە، وخواردنەوە -شەراب- دەدەن بە ئەوانەى داوای دەكەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَوَارِيرَاْ مِن فِضَّةٖ قَدَّرُوهَا تَقۡدِيرٗا
ھەموو کاسە وپەرداخی خواردنەوەیان لەجوانی وڕوونیان وەک شووشە ڕوونن، بەڵام لەزیو دروستکراون؛ شوشەی زیوین، کە بەئەندازەیەکی پێویست وجوان ئامادەیان کردوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَيُسۡقَوۡنَ فِيهَا كَأۡسٗا كَانَ مِزَاجُهَا زَنجَبِيلًا
ھەروەھا ئەو باوەڕدارە ڕێزلێگیراوانە لە خواردنەوەیەکیان -شەرابێکیان- پێ نۆش دەکرێت کە تێکەڵە بەزەنجەبیل.
Arabic explanations of the Qur’an:
عَيۡنٗا فِيهَا تُسَمَّىٰ سَلۡسَبِيلٗا
لە بەھەشتدا لەکانیەک دەخۆنەوە به سەلسەبیل ناسراوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ وَيَطُوفُ عَلَيۡهِمۡ وِلۡدَٰنٞ مُّخَلَّدُونَ إِذَا رَأَيۡتَهُمۡ حَسِبۡتَهُمۡ لُؤۡلُؤٗا مَّنثُورٗا
ئەمجا نەوجەوانانی ھەمیشە لاوی ڕوخۆش لەبەھەشتدا بەدەوریاندا ھەڵدەسوڕێن، کاتێک دەیانبینیت لەدرەوشاوەیی ڕووخسار وجوانی ڕەنگ وزۆری وجیاجیاییان وادەزانیت مروارین و بەو ناوەدا پرژاون.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِذَا رَأَيۡتَ ثَمَّ رَأَيۡتَ نَعِيمٗا وَمُلۡكٗا كَبِيرًا
وەکاتێک دەڕوانیت وسەیر دەکەیت ناز ونیعمەت دەبینیت (لە باخی نەبڕاوەی بەھەشت) ناتوانرێت وەسف بکرێت، وە موڵکی زۆر وگەورە دەبینیت ھیچ موڵکێک ھاوشێوەی ئەو نییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
عَٰلِيَهُمۡ ثِيَابُ سُندُسٍ خُضۡرٞ وَإِسۡتَبۡرَقٞۖ وَحُلُّوٓاْ أَسَاوِرَ مِن فِضَّةٖ وَسَقَىٰهُمۡ رَبُّهُمۡ شَرَابٗا طَهُورًا
پۆشاکی نەرم ونۆڵی سەوزی ئاوریشمیان بەسەر ئاوریشمی ئەستوردا لەبەر کردووە، وە ڕازێنراونەتەوە بەبازنی زیوو، وە پەروەردگاریان خواردنەوەیەکی -شەرابێکی- پاک وخاوێنیان پێدەبەخشێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ هَٰذَا كَانَ لَكُمۡ جَزَآءٗ وَكَانَ سَعۡيُكُم مَّشۡكُورًا
وەک ڕێزلێنانێک پێیان دەوترێت: بێگومان ئەم بەھەشتە پاداشتی گەورەی ئێوەیە بەهۆی کردەوە چاکەکانتان، وھەموو ھەوڵ وکۆششێکتان قبوڵکراوە وسوپاسکراوە لەلای پەروەردگار.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّا نَحۡنُ نَزَّلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡقُرۡءَانَ تَنزِيلٗا
دڵنیاش بە -ئەی پێغەمبەر- ئێمە قورئانمان بە بەش بەش بۆ سەر تۆ دابەزاندووە، نەک ھەمووی بەجارێک.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَٱصۡبِرۡ لِحُكۡمِ رَبِّكَ وَلَا تُطِعۡ مِنۡهُمۡ ءَاثِمًا أَوۡ كَفُورٗا
ئەمجا خۆڕاگر بە لەبەرامبەر فەرمانی پەروەردگارتەوە لەڕوانگەى قەدەر وشەرعەوە، وە ملکەچ وفەرمانبەرداری تاوانباران وبێباوەڕان مەبە كە بانگەشە بۆ كوفر وبێباوەڕی دەكەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱذۡكُرِ ٱسۡمَ رَبِّكَ بُكۡرَةٗ وَأَصِيلٗا
یاد وزیکری پەروەردگارت بکە بە ئەنجامدانی نوێژی بەیانی لەسەرەتای ڕۆژ، وە بەنوێژی نیوەڕۆ وعەسر لەکۆتایی -ڕۆژ- ودەمەو ئێواراندا.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• الوفاء بالنذر وإطعام المحتاج، والإخلاص في العمل، والخوف من الله: أسباب للنجاة من النار، ولدخول الجنة.
وەفا کردن بەنەزر وخواردن بەخشین بەھەژاران ونەداران، وە ئیخلاص ودڵسۆزی لەکردەوەدا بۆ اللە -تەعاﻻ-، وە ترسان لێی: ھۆکاری ڕزگار بوونە لەئاگری دۆزەخ، وە لەھەمان کاتیشدا ھۆکاری چوونە بەھەشتە.

• إذا كان حال الغلمان الذين يخدمونهم في الجنة بهذا الجمال، فكيف بأهل الجنة أنفسهم؟!
ئەگەر ئەو مناڵ وتازە پێگەیشتووانەی خزمەتکاری خەڵکانی بەھەشت دەکەن بەو شێوە جوان وڕازاوەییە بن، دەبێت بەھەشتیەکان خۆیان چەندێک جوان وڕازاوە بن؟!

 
Translation of the meanings Surah: Al-Insān
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Translations’ Index

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

close