Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (198) Surah: Al-Baqarah
لَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَن تَبۡتَغُواْ فَضۡلٗا مِّن رَّبِّكُمۡۚ فَإِذَآ أَفَضۡتُم مِّنۡ عَرَفَٰتٖ فَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ عِندَ ٱلۡمَشۡعَرِ ٱلۡحَرَامِۖ وَٱذۡكُرُوهُ كَمَا هَدَىٰكُمۡ وَإِن كُنتُم مِّن قَبۡلِهِۦ لَمِنَ ٱلضَّآلِّينَ
[ لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَبْتَغُوا فَضْلًا مِنْ رَبِّكُمْ ] له‌ پێش ئیسلامدا له‌ كاتی حه‌جدا خه‌ڵكی بازرگانیان ده‌كرد به‌ڵام كه‌ ئیسلام هات وایانزانی تاوانبار ده‌بن پرسیاریان له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كرد خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، واته‌: هیچ تاوانتان له‌سه‌ر نیه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حه‌ج كردنه‌كه‌یشدا كه‌سێك شت بكڕێت و تیجاره‌ت و بازرگانی بكات و به‌ دوای رزق و رۆزی و فه‌زڵی خوای گه‌وره‌دا بگه‌ڕێت [ فَإِذَا أَفَضْتُمْ مِنْ عَرَفَاتٍ فَاذْكُرُوا اللَّهَ عِنْدَ الْمَشْعَرِ الْحَرَامِ ] پاش ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ (عه‌ره‌فه‌) ڕاوه‌ستان و چوون بۆ (موزده‌لیفه‌) ئه‌وه‌ له‌ (مه‌شعه‌رلحرام) كه‌ شاخی (قوزه‌حه‌) له‌ زه‌وی (موزده‌لیفه‌وه‌) له‌وێ زیكری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ وَاذْكُرُوهُ كَمَا هَدَاكُمْ ] وه‌ زیكری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن كه‌ هیدایه‌تی ئێوه‌ی داوه‌ [ وَإِنْ كُنْتُمْ مِنْ قَبْلِهِ لَمِنَ الضَّالِّينَ (١٩٨) ] هه‌ر چه‌نده‌ ئێوه‌ له‌ پێش ئیسلامدا گومڕابوونه‌
Arabic explanations of the Qur’an:
 
Translation of the meanings Ayah: (198) Surah: Al-Baqarah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish Translation - Salahuddin - Translations’ Index

Translation of the Quran meanings into Kurdish by Salahuddin Abdulkarim

close