ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین * - لیست ترجمه ها


ترجمهٔ معانی آیه: (13) سوره: سوره محمد
وَكَأَيِّن مِّن قَرۡيَةٍ هِيَ أَشَدُّ قُوَّةٗ مِّن قَرۡيَتِكَ ٱلَّتِيٓ أَخۡرَجَتۡكَ أَهۡلَكۡنَٰهُمۡ فَلَا نَاصِرَ لَهُمۡ
[ وَكَأَيِّنْ مِنْ قَرْيَةٍ هِيَ أَشَدُّ قُوَّةً مِنْ قَرْيَتِكَ الَّتِي أَخْرَجَتْكَ أَهْلَكْنَاهُمْ فَلَا نَاصِرَ لَهُمْ (١٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكی شارو دێیه‌كانی تر هه‌بووه‌ كه‌ له‌ خه‌ڵكی مه‌ككه‌ی تۆ به‌هێزتر بوونه‌ ئه‌و مه‌ككه‌یه‌ی كه‌ تۆیان لێی ده‌ركرد خوای گه‌وره‌ له‌ناوی بردوون وه‌ هیچ كه‌سێك نه‌بووه‌ كه‌ سه‌ریان بخات، واته‌: ئه‌گه‌ر كافرانی قوڕه‌یشیش ئیمان نه‌هێنن له‌ناویان ئه‌به‌ین وه‌ هیچ كه‌سێك نیه‌ كه‌ سه‌ریان بخات، وه‌ ئه‌مان زۆر لاوازترن له‌ ئوممه‌تانی پێشتر، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌ مه‌ككه‌ ده‌ركرا له‌ رێگا ئاوڕی دایه‌وه‌و فه‌رمووی: (ئه‌ی مه‌ككه‌ تۆ خۆشه‌ویستترین شاری لای خوای گه‌وره‌، وه‌ لای منیش، وه‌ ئه‌گه‌ر هاوبه‌شبڕیارده‌ران ده‌ریان نه‌كردمایه‌ هه‌رگیز ده‌رنه‌ده‌چووم) خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند.
تفسیرهای عربی:
 
ترجمهٔ معانی آیه: (13) سوره: سوره محمد
فهرست سوره ها شماره صفحه
 
ترجمهٔ معانی قرآن کریم - ترجمهٔ کردی ـ صلاح الدین - لیست ترجمه ها

ترجمهٔ معانی قرآن کریم به زبان کردی ـ ترجمهٔ صلاح الدین عبدالکریم.

بستن