Check out the new design

Traduction des sens du Noble Coran - La traduction kurde - Salâh Ad-Dîn * - Lexique des traductions


Traduction des sens Sourate: Al Furqâne   Verset:
۞ وَقَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَرۡجُونَ لِقَآءَنَا لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡنَا ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ أَوۡ نَرَىٰ رَبَّنَاۗ لَقَدِ ٱسۡتَكۡبَرُواْ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ وَعَتَوۡ عُتُوّٗا كَبِيرٗا
{كافران پێشنیاری نابەجێ‌ دەكەن} [ وَقَالَ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا الْمَلَائِكَةُ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌ گه‌یشتن به‌ خوای گه‌وره‌و به‌ قیامه‌ت نیه‌و ئومێدی زیندووبونه‌وه‌یان نیه‌ ئه‌ڵێن: باشه‌ بۆچی خوای گه‌وره‌ مه‌لائیكه‌تی دانه‌به‌زاندۆته‌ سه‌رمان تا پێمان بڵێ كه‌ محمد پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و - صلی الله علیه وسلم - ڕاستگۆیه‌ [ أَوْ نَرَى رَبَّنَا ] یاخود بۆچى به‌ چاوى خۆمان خوای گه‌وره‌ نابینین تا پێمان بڵێ محمد پێغه‌مبه‌ره‌و - صلی الله علیه وسلم - له‌ لایه‌ن منه‌وه‌ هاتووه‌ [ لَقَدِ اسْتَكْبَرُوا فِي أَنْفُسِهِمْ ] به‌ڕاستی ئه‌مانه‌ له‌ نه‌فسی خۆیاندا زۆر خۆیان به‌ گه‌وره‌ زانی و لووتبه‌رز بوون [ وَعَتَوْا عُتُوًّا كَبِيرًا (٢١) ] وه‌ عینادی و سه‌ركه‌شیه‌كی زۆر گه‌وره‌یان كرد به‌وه‌ی كه‌ ئیمانیان نه‌هێناو ئه‌م داواكاریانه‌یان كرد.
Les exégèses en arabe:
يَوۡمَ يَرَوۡنَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ لَا بُشۡرَىٰ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُجۡرِمِينَ وَيَقُولُونَ حِجۡرٗا مَّحۡجُورٗا
[ يَوْمَ يَرَوْنَ الْمَلَائِكَةَ ] ئه‌مانه‌ ڕۆژێك مه‌لائیكه‌ت ئه‌بینن كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ یان له‌ كاتی گیان كێشاندا [ لَا بُشْرَى يَوْمَئِذٍ لِلْمُجْرِمِينَ ] به‌ڵام مه‌لائیكه‌ت له‌و ڕۆژه‌دا هیچ موژده‌یه‌كیان پێ نیه‌ بۆ تاوانباران و بینینی خێرو چاكه‌ نیه‌ به‌ڵكو موژده‌ى چونه‌ دۆزه‌خیان پێ ده‌ده‌ن [ وَيَقُولُونَ حِجْرًا مَحْجُورًا (٢٢) ] وه‌ پێیان ئه‌ووترێ: ئێوه‌ قه‌ده‌غه‌و رێگریه‌كى ته‌واو ئه‌كرێن له‌ چوونه‌ به‌هه‌شت.
Les exégèses en arabe:
وَقَدِمۡنَآ إِلَىٰ مَا عَمِلُواْ مِنۡ عَمَلٖ فَجَعَلۡنَٰهُ هَبَآءٗ مَّنثُورًا
{كردەوەی كافران بەتاڵ و پوچەڵە} [ وَقَدِمْنَا إِلَى مَا عَمِلُوا مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَاهُ هَبَاءً مَنْثُورًا (٢٣) ] وه‌ كافران ئه‌گه‌ر له‌ دونیا كرده‌وه‌ی چاكیان كردبێ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌یهێنین و هه‌مووی ئه‌كه‌ین به‌ تۆزێكی بڵاو و بڵاو ئه‌بێته‌وه‌و هیچى نامێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خوای گه‌وره‌ نه‌یان كردووه‌و پاداشتیان ده‌ست ناكه‌وێ.
Les exégèses en arabe:
أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِ يَوۡمَئِذٍ خَيۡرٞ مُّسۡتَقَرّٗا وَأَحۡسَنُ مَقِيلٗا
[ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ يَوْمَئِذٍ خَيْرٌ مُسْتَقَرًّا وَأَحْسَنُ مَقِيلًا (٢٤) ] به‌هه‌شتیه‌كان له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا له‌ به‌هه‌شتدا باشترین شوێن و پله‌و پایه‌یان بۆ هه‌یه‌، وه‌ باشترین شوێنی ڕاكشانیشیان هه‌یه‌، (مَقِيل) واته‌: (قه‌یلوله‌) به‌ڵام له‌ به‌هه‌شتدا خه‌وتن نیه‌ به‌ڵكو راكشان و پاڵدانه‌وه‌یه.
Les exégèses en arabe:
وَيَوۡمَ تَشَقَّقُ ٱلسَّمَآءُ بِٱلۡغَمَٰمِ وَنُزِّلَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ تَنزِيلًا
[ وَيَوْمَ تَشَقَّقُ السَّمَاءُ بِالْغَمَامِ ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش ئاسمان له‌ت ئه‌بێ وه‌ هه‌ورى سپى ته‌نك ده‌رده‌كه‌وێت [ وَنُزِّلَ الْمَلَائِكَةُ تَنْزِيلًا (٢٥) ] وه‌ مه‌لائیكه‌ته‌كان پۆل له‌ دوای پۆل دائه‌به‌زن و ده‌ورى دروستكراوه‌كان ده‌ده‌ن.
Les exégèses en arabe:
ٱلۡمُلۡكُ يَوۡمَئِذٍ ٱلۡحَقُّ لِلرَّحۡمَٰنِۚ وَكَانَ يَوۡمًا عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ عَسِيرٗا
[ الْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ الْحَقُّ لِلرَّحْمَنِ ] موڵك له‌و ڕۆژه‌دا هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و حه‌قه‌و كه‌س ناتوانێ بانگه‌شه‌ی هیچ موڵكێك بكات [ وَكَانَ يَوْمًا عَلَى الْكَافِرِينَ عَسِيرًا (٢٦) ] به‌ڕاستی ڕۆژێكه‌ له‌سه‌ر كافران زۆر قورسه‌.
Les exégèses en arabe:
وَيَوۡمَ يَعَضُّ ٱلظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيۡهِ يَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي ٱتَّخَذۡتُ مَعَ ٱلرَّسُولِ سَبِيلٗا
{هاوڕێی خراپ بەرەو دۆزەخت دەبات} [ وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَى يَدَيْهِ ] (عقبة بن أبي مُعَيْط) له‌ مه‌ككه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - داده‌نیشت و ئازارى نادا، كافران وتیان (عوقبه‌) موسڵمان بووه‌، هاوڕێیه‌كى هه‌بوو وتى قسه‌ت له‌گه‌ڵ ناكه‌م تا نه‌چیت تف نه‌كه‌یته‌ ناوچه‌وانى محمدو به‌ خراپترین شێواز له‌ناو مه‌جلیسه‌كه‌یدا جوێنى پێ نه‌ده‌یت، (عوقبه‌)یش به‌قسه‌ى كرد، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - تفه‌كه‌ى له‌ ده‌موچاوى سڕیه‌وه‌و فه‌رمووى: له‌ ده‌ره‌وه‌ى شاخه‌كانى مه‌ككه‌ بتبینم ده‌بێت له‌ گه‌ردنت بده‌م، له‌ جه‌نگى به‌در (عوقبه‌) زۆر ترسا ده‌رچێت بۆ جه‌نگ، وتى محمد هه‌ڕه‌شه‌ى لێكردووم و له‌ گه‌ردنم ده‌دات، وتیان: تۆ وشتره‌ سورت هه‌یه‌ كه‌س نایگرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر تێكشكاین تۆ رابكه‌، ئه‌میش له‌گه‌ڵیان ده‌رچوو، كاتێك خواى گه‌وره‌ كافرانى تێكشكاند (عوقبه‌) وشتره‌كه‌ى به‌ریدایه‌ ناو قوڕاوێكه‌وه‌و له‌ناو حه‌فتا كافردا به‌ دیل گیراو وتى ئایا له‌ناو ئه‌ماندا ته‌نها من ده‌كوژیت؟ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: به‌ڵێ، وه‌ كوشتى، خواى گه‌وره‌ ئه‌م سێ ئایه‌ته‌ى له‌سه‌ر (عقبة بن أبي مُعَيْط) دابه‌زاند، له‌و ڕۆژه‌دا كه‌سی زاڵم و سته‌مكار هه‌ردوو ده‌ستی خۆی ئه‌گه‌زێ له‌ په‌شیمانیدا به‌ڵام په‌شیمانى له‌و رۆژه‌دا سودى نیه‌و دادى نادات [ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّسُولِ سَبِيلًا (٢٧) ] ئه‌ڵێ: خۆزگه‌ پێغه‌مبه‌ری خوام - صلی الله علیه وسلم - بكردایه‌ به‌ دۆست و خۆشه‌ویستی خۆم وه‌ شوێنی بكه‌وتمایه‌ (هه‌موو كه‌سێك له‌ دونیا شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كه‌وێت له‌ قیامه‌تدا په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام په‌شیمانى سودى بۆ هیچ كه‌سێك نیه‌و له‌وێ ته‌نها لێپرسینه‌وه‌یه‌).
Les exégèses en arabe:
يَٰوَيۡلَتَىٰ لَيۡتَنِي لَمۡ أَتَّخِذۡ فُلَانًا خَلِيلٗا
[ يَا وَيْلَتَى لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا (٢٨) ] خۆزگه‌ فڵانه‌ كه‌سم نه‌كردایه‌ته‌ دۆست و خۆشه‌ویستی خۆم.
Les exégèses en arabe:
لَّقَدۡ أَضَلَّنِي عَنِ ٱلذِّكۡرِ بَعۡدَ إِذۡ جَآءَنِيۗ وَكَانَ ٱلشَّيۡطَٰنُ لِلۡإِنسَٰنِ خَذُولٗا
[ لَقَدْ أَضَلَّنِي عَنِ الذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَاءَنِي ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گومڕای كردم له‌و زیكرو قورئانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن خواوه‌ بۆم هات [ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِلْإِنْسَانِ خَذُولًا (٢٩) ] به‌ به‌رده‌وامى شه‌یتان مرۆڤـ سه‌رشۆڕ ئه‌كات و له‌حه‌ق لایده‌بات.
Les exégèses en arabe:
وَقَالَ ٱلرَّسُولُ يَٰرَبِّ إِنَّ قَوۡمِي ٱتَّخَذُواْ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ مَهۡجُورٗا
{وازهێنان لە قورئان چۆنە؟} [ وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا (٣٠) ] وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ڕاستی قه‌ومه‌كه‌ی من وازیان له‌ قورئان هێنا، (ئیمان نه‌هێنان به‌ قورئان و باوه‌ڕ پێ نه‌كردنى و نه‌خوێندنه‌وه‌ی و لێتێنگه‌یشتنی و له‌به‌رنه‌كردنى و كارپێنه‌كردنی و بانگه‌واز نه‌كردن بۆ لای و به‌رگری نه‌كردن لێی ئه‌مانه‌ هه‌مووى وازهێنانه‌ له‌ قورئان و به‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ ده‌كه‌ون).
Les exégèses en arabe:
وَكَذَٰلِكَ جَعَلۡنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوّٗا مِّنَ ٱلۡمُجۡرِمِينَۗ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ هَادِيٗا وَنَصِيرٗا
[ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا مِنَ الْمُجْرِمِينَ ] وه‌ به‌م شێوازه‌ بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران دوژمنمان داناوه‌ له‌ خه‌ڵكانێكی تاوانبار [ وَكَفَى بِرَبِّكَ هَادِيًا وَنَصِيرًا (٣١) ] به‌ڵام ئه‌وه‌ى شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بكه‌وێت ئه‌وا خوای گه‌وره‌ى به‌سه‌ كه‌ هیدایه‌تی ئه‌دات وه‌ پشتیوانی ئه‌بێت و سه‌ریده‌خات له‌ دونیاو قیامه‌ت.
Les exégèses en arabe:
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡلَا نُزِّلَ عَلَيۡهِ ٱلۡقُرۡءَانُ جُمۡلَةٗ وَٰحِدَةٗۚ كَذَٰلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِۦ فُؤَادَكَۖ وَرَتَّلۡنَٰهُ تَرۡتِيلٗا
{حیكمەت لە دابەزینی قورئان بە بەش بەش} [ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ الْقُرْآنُ جُمْلَةً وَاحِدَةً ] وه‌ كافران ئه‌یانووت: بۆچی قورئان هه‌ر هه‌مووی به‌یه‌كجار بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دانابه‌زێت و به‌ش به‌ش و پارچه‌ پارچه‌ دائه‌به‌زێ؟ [ كَذَلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِ فُؤَادَكَ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: به‌م شێوازه‌ به‌ گوێره‌ی پێویست و روداوه‌كان بۆت دائه‌به‌زێنین بۆ ئه‌وه‌ی دڵت جێگیرو دامه‌زراو بكه‌ین (قورئانى پیرۆز هه‌ر هه‌مووى له‌شه‌وى قه‌در دابه‌زى بۆ بيت العزة له‌ ئاسمانى دونیا، پاشان له‌ ماوه‌ى بیست و سێ ساڵدا بۆ سه‌ر زه‌وى دابه‌زى به‌ گوێره‌ى رووداو و به‌سه‌رهات و ئه‌حكام و پێویستى) [ وَرَتَّلْنَاهُ تَرْتِيلًا (٣٢) ] وه‌ به‌ ته‌رتیلیشه‌وه‌ بۆتمان خوێندۆته‌وه‌، یان به‌ جوانى بۆتمان روون كردۆته‌وه‌.
Les exégèses en arabe:
 
Traduction des sens Sourate: Al Furqâne
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - La traduction kurde - Salâh Ad-Dîn - Lexique des traductions

Traduit par Salâh Ad-Dîn 'Abd Al Karîm.

Fermeture