Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin * - Lexique des traductions


Traduction des sens Verset: (15) Sourate: GHÂFIR
رَفِيعُ ٱلدَّرَجَٰتِ ذُو ٱلۡعَرۡشِ يُلۡقِي ٱلرُّوحَ مِنۡ أَمۡرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦ لِيُنذِرَ يَوۡمَ ٱلتَّلَاقِ
[ رَفِيعُ الدَّرَجَاتِ ] خوای گه‌وره‌ سیفاتی زۆر به‌رزی هه‌یه‌ [ ذُو الْعَرْشِ ] وه‌ خاوه‌نی عه‌رشی پیرۆزه‌ [ يُلْقِي الرُّوحَ مِنْ أَمْرِهِ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ] وه‌ به‌ فه‌رمانی خۆی وه‌حی دائه‌به‌زێنێ بۆ سه‌ر هه‌ر كه‌سێك له‌ به‌نده‌كانی خۆی كه‌ ویستی لێ بێت و ئه‌یكات به‌ پێغه‌مبه‌ر، (لێره‌ روح مه‌به‌ست پێی وه‌حی¬یه‌، چۆن مرۆڤـ به‌بێ روح ناژێت به‌هه‌مان شێوه‌یش به‌بێ وه‌حی و په‌یامی خوای گه‌وره‌ ناژێت ژیانێكی راسته‌قینه‌و به‌خته‌وه‌ر) [ لِيُنْذِرَ يَوْمَ التَّلَاقِ (١٥) ] تا ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ خه‌ڵكی ئاگادار بكاته‌وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت كه‌ ڕۆژی به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌، موسڵمان و كافر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، وه‌ سته‌مكارو سته‌ملێكراو به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، وه‌به‌نده‌كان به‌ خوای گه‌وره‌ ده‌گه‌ن، وه‌ سه‌ره‌تاكان و كۆتاییه‌كان هه‌موویان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
Les exégèses en arabe:
 
Traduction des sens Verset: (15) Sourate: GHÂFIR
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin - Lexique des traductions

Traduction des sens du Noble Coran en langue kurde, traduit par Salaheddine Abdoul Karim.

Fermeture