Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin * - Lexique des traductions


Traduction des sens Verset: (67) Sourate: GHÂFIR
هُوَ ٱلَّذِي خَلَقَكُم مِّن تُرَابٖ ثُمَّ مِن نُّطۡفَةٖ ثُمَّ مِنۡ عَلَقَةٖ ثُمَّ يُخۡرِجُكُمۡ طِفۡلٗا ثُمَّ لِتَبۡلُغُوٓاْ أَشُدَّكُمۡ ثُمَّ لِتَكُونُواْ شُيُوخٗاۚ وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ مِن قَبۡلُۖ وَلِتَبۡلُغُوٓاْ أَجَلٗا مُّسَمّٗى وَلَعَلَّكُمۡ تَعۡقِلُونَ
[ هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ تُرَابٍ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ی له‌ خۆڵ دروست كردووه‌، (مه‌به‌ست پێی ئاده‌مه‌) [ ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ ] پاشان ئێوه‌ی له‌ دڵۆپه‌ ئاوێك دروست كردووه‌ [ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ] پاشان ئه‌و دڵۆپه‌ ئاوه‌ ئه‌بێته‌ خوێنێكی مه‌یوو [ ثُمَّ يُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ] پاشان خوای گه‌وره‌ به‌ منداڵی ئه‌تانهێنێته‌ دونیاوه‌ [ ثُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ ] پاشان تا بگه‌نه‌ ئه‌وپه‌ڕی كامڵی و به‌هێزی و پێگه‌یشتوویی [ ثُمَّ لِتَكُونُوا شُيُوخًا ] پاشان ئه‌وه‌ی كه‌ بمێنێ ئه‌چێته‌ ناو ته‌مه‌نه‌وه‌و پیر ئه‌بێ [ وَمِنْكُمْ مَنْ يُتَوَفَّى مِنْ قَبْلُ ] وه‌ هه‌یشتانه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ پیر بێت له‌ ته‌مه‌نی لاوێتی ئه‌مرێت، یان له‌ سكی دایكیدا له‌بارده‌چێت [ وَلِتَبْلُغُوا أَجَلًا مُسَمًّى ] وه‌ هه‌یشتانه‌ ئه‌گاته‌ كاتی دیاریكراوی خۆی كه‌ مردنه‌كه‌یه‌تی [ وَلَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (٦٧) ] وه‌ به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌و ئه‌مانه‌ بتانگه‌یه‌نێته‌ یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌.
Les exégèses en arabe:
 
Traduction des sens Verset: (67) Sourate: GHÂFIR
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin - Lexique des traductions

Traduction des sens du Noble Coran en langue kurde, traduit par Salaheddine Abdoul Karim.

Fermeture