Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin * - Lexique des traductions


Traduction des sens Sourate: AT-TÂRIQ   Verset:

سورەتی الطارق

وَٱلسَّمَآءِ وَٱلطَّارِقِ
سووره‌تی (طارق) (واته‌: لێده‌ر) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١٧) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالسَّمَاءِ وَالطَّارِقِ (١) ] خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌ ئاسمان و ئه‌ستێره‌ گه‌شاوه‌و ڕووناكه‌كان.
Les exégèses en arabe:
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا ٱلطَّارِقُ
[ وَمَا أَدْرَاكَ مَا الطَّارِقُ (٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ چوزانی (الطَّارِقِ) تاڕق چیه‌؟
Les exégèses en arabe:
ٱلنَّجۡمُ ٱلثَّاقِبُ
[ النَّجْمُ الثَّاقِبُ (٣) ] ئه‌مه‌ ته‌فسیری تاڕقه‌ ئه‌ستێره‌یه‌كه‌ كه‌ (الثَّاقِبُ) واته‌: ڕووناكه‌و كونكه‌رو سووتێنه‌ره‌ ئه‌دا له‌ شه‌یتانه‌كان كونیان ئه‌كات و ئه‌یانسووتێنێ، وه‌ بۆیه‌ پێی ئه‌ووترێ: (الطَّارِقِ) تاڕق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شه‌و ده‌رئه‌كه‌وێ و به‌ڕۆژ دیار نامێنێ.
Les exégèses en arabe:
إِن كُلُّ نَفۡسٖ لَّمَّا عَلَيۡهَا حَافِظٞ
{فریشته‌كان مرۆڤ ده‌پارێزن} [ إِنْ كُلُّ نَفْسٍ لَمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌ (٤) ] ئه‌مه‌ وه‌ڵامی سوێند خواردنه‌كه‌یه‌ هیچ كه‌سێك نیه‌ ئیلا پارێزه‌رێكی له‌سه‌ره‌ ئه‌یپارێزێ له‌ به‌ڵاو موسیبه‌ت و ئه‌و شتانه‌ كه‌ فریشته‌كانن، خوای گه‌وره‌ فریشته‌ی بۆ هه‌موو كه‌سێك داناوه‌ كه‌ ئه‌یپارێزێ له‌ كاتی به‌ڵاو موسیبه‌تدا به‌ پاراستنی خوای گه‌وره‌.
Les exégèses en arabe:
فَلۡيَنظُرِ ٱلۡإِنسَٰنُ مِمَّ خُلِقَ
[ فَلْيَنْظُرِ الْإِنْسَانُ مِمَّ خُلِقَ (٥) ] با مرۆڤ ته‌ماشای خۆی بكات و بزانێ چه‌ندێك لاوازه‌و له‌ چی دروستكراوه‌ بۆچی باوه‌ڕ به‌ ڕۆژی قیامه‌ت ناهێنێ كاتێك كه‌ له‌ دڵۆپه‌ ئاوێك دروستكراوه‌.
Les exégèses en arabe:
خُلِقَ مِن مَّآءٖ دَافِقٖ
[ خُلِقَ مِنْ مَاءٍ دَافِقٍ (٦) ] مرۆڤ دروستكراوه‌ له‌ ئاوێك كه‌ ئه‌و ئاوه‌ به‌ ته‌ده‌فوق ده‌رپه‌ڕیوه‌ له‌ مه‌نی پیاو و ئافره‌ت له‌ ڕه‌حمی ئافره‌تدا جێگیرو تێكه‌ڵ ئه‌بێ وه‌ مرۆڤ له‌و دڵۆپه‌ ئاوه‌ دروست بووه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ تێكه‌ڵ ئه‌بێت.
Les exégèses en arabe:
يَخۡرُجُ مِنۢ بَيۡنِ ٱلصُّلۡبِ وَٱلتَّرَآئِبِ
[ يَخْرُجُ مِنْ بَيْنِ الصُّلْبِ وَالتَّرَائِبِ (٧) ] ئه‌و ئاوه‌ له‌ پشتی پیاو و له‌ سینگی ئافره‌ته‌وه‌ ده‌رئه‌چێت.
Les exégèses en arabe:
إِنَّهُۥ عَلَىٰ رَجۡعِهِۦ لَقَادِرٞ
[ إِنَّهُ عَلَى رَجْعِهِ لَقَادِرٌ (٨) ] خوای گه‌وره‌ توانای هه‌یه‌ ئه‌و ئاوه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ شوێنی خۆی له‌ كوێوه‌ لێی ده‌رچووه‌ بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وێ، یاخود خوای گه‌وره‌ توانای هه‌یه‌ مرۆڤ كه‌ له‌و ئاوه‌ دروست بووه‌ سه‌رله‌نوێ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت زیندووی بكاته‌وه‌، ئه‌م مانایه‌یان نزیكترو ته‌واوتره‌، له‌ دوای مردن خوای گه‌وره‌ توانای هه‌یه‌ مرۆڤ دروست بكاته‌وه‌.
Les exégèses en arabe:
يَوۡمَ تُبۡلَى ٱلسَّرَآئِرُ
[ يَوْمَ تُبْلَى السَّرَائِرُ (٩) ] له‌ ڕۆژێكدا كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ هه‌موو نهێنییه‌كان ئاشكرا ئه‌بن و ده‌رئه‌كه‌ون و هیچ نهێنییه‌ك نامێنێ.
Les exégèses en arabe:
فَمَا لَهُۥ مِن قُوَّةٖ وَلَا نَاصِرٖ
[ فَمَا لَهُ مِنْ قُوَّةٍ وَلَا نَاصِرٍ (١٠) ] له‌و ڕۆژه‌دا مرۆڤ خۆی هیچ هێزو توانایه‌كی نیه‌و جگه‌ له‌ خۆیشی سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌رو پشتیوانێكی نیه‌ كه‌ سه‌ری بخات و ڕزگاری بكات له‌و سزایه‌ی كه‌ ڕووی تێكردووه‌.
Les exégèses en arabe:
وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلرَّجۡعِ
[ وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الرَّجْعِ (١١) ] خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌ ئاسمان كه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ باران، یاخود به‌ هه‌ور كه‌ بارانی تیادایه‌، به‌رده‌وام له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌دایه‌و دێت و ده‌ڕوات ئه‌و بارانه‌ دێنێت و ئه‌یبارێنێت كه‌ ئه‌میش ڕزقی به‌نده‌كانی تیادایه‌ ئه‌گه‌ر به‌هۆی باران نه‌بێ له‌ پاش فه‌زڵی خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ باڵنده‌و ئاژه‌ڵانیش تیائه‌چن، یاخود وتراوه‌: مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆرو مانگ و ئه‌ستێره‌كان به‌رده‌وام دێن و ئه‌ڕۆن و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌.
Les exégèses en arabe:
وَٱلۡأَرۡضِ ذَاتِ ٱلصَّدۡعِ
[ وَالْأَرْضِ ذَاتِ الصَّدْعِ (١٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌ زه‌ویش كه‌ له‌ت ئه‌بێ بۆ ده‌رچوونی دانه‌وێڵه‌، ئه‌و دانه‌وێڵه‌و دارو به‌رووبوومه‌ی كه‌ له‌ناو زه‌وی ده‌رئه‌چن به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌، بۆ سه‌رنج ڕاكێشانه‌ ته‌ماشای تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.
Les exégèses en arabe:
إِنَّهُۥ لَقَوۡلٞ فَصۡلٞ
[ إِنَّهُ لَقَوْلٌ فَصْلٌ (١٣) ] ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ وته‌ی خوای گه‌وره‌یه‌ وته‌یه‌كی حه‌قه‌، یان وته‌یه‌كی دادپه‌روه‌ره‌، یاخود جددیه‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ كه‌ جیاوازی ئه‌خاته‌ نێوان حه‌ق و باتڵه‌وه‌، (ئه‌م ئایه‌ته‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ قورئانى پیرۆز وته‌و فه‌رمووده‌و فه‌رمایشت و كه‌لامى خواى گه‌وره‌یه‌و دروستكراو نیه‌).
Les exégèses en arabe:
وَمَا هُوَ بِٱلۡهَزۡلِ
[ وَمَا هُوَ بِالْهَزْلِ (١٤) ] ئه‌م قورئانه‌ گاڵته‌ نیه‌ به‌ڵكو له‌وپه‌ڕی جددی دایه‌.
Les exégèses en arabe:
إِنَّهُمۡ يَكِيدُونَ كَيۡدٗا
[ إِنَّهُمْ يَكِيدُونَ كَيْدًا (١٥) ] كافران ئه‌وان نه‌خشه‌و پیلان دائه‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دین و حه‌ق و قورئانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هێناوێتی به‌ گومانی خۆیان ڕه‌تی بكه‌نه‌وه‌و به‌تاڵی بكه‌نه‌وه.
Les exégèses en arabe:
وَأَكِيدُ كَيۡدٗا
[ وَأَكِيدُ كَيْدًا (١٦) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: له‌ به‌رامبه‌ر نه‌خشه‌و پیلانی ئه‌وان منیش نه‌خشه‌و پیلانیان بۆ دائه‌نێم وه‌ نه‌خشه‌و پیلانی ئه‌وان هه‌ڵئه‌وه‌شێنمه‌وه‌.
Les exégèses en arabe:
فَمَهِّلِ ٱلۡكَٰفِرِينَ أَمۡهِلۡهُمۡ رُوَيۡدَۢا
[ فَمَهِّلِ الْكَافِرِينَ ] تۆ مۆڵه‌ت به‌ كافران بده‌و په‌له‌یان لێ مه‌كه‌ من خۆم له‌ناویان ئه‌به‌م [ أَمْهِلْهُمْ رُوَيْدًا (١٧) ] ماوه‌یه‌كی كه‌م مۆڵه‌تیان پێ بده‌ دواتر من خۆم سزایان ئه‌ده‌م وه‌ له‌ناویان ئه‌به‌م، والله أعلم .
Les exégèses en arabe:
 
Traduction des sens Sourate: AT-TÂRIQ
Lexique des sourates Numéro de la page
 
Traduction des sens du Noble Coran - Traduction kurde - Saladin - Lexique des traductions

Traduction des sens du Noble Coran en langue kurde, traduit par Salaheddine Abdoul Karim.

Fermeture