કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અલ્ કૌષર   આયત:

سورەتی الكوثر

સૂરતના હેતુઓ માંથી:
بيان منّة الله على نبيه صلى الله عليه وسلم بالخير الكثير؛ والدفاع عنه.
ڕوونکردنەوەى منەتی خواى گەورە لەسەر پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم- بە خێری زۆر و بەرگری کردنی لێی.

إِنَّآ أَعۡطَيۡنَٰكَ ٱلۡكَوۡثَرَ
بێگومان ئێمە خێر وچاکەیەکی زۆر گەورەمان بە تۆ بەخشی -ئەی پێغەمبەر-، یەکێک لە ئەوانە حەوزی کەوسەرە لەبەھەشتدا.
અરબી તફસીરો:
فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَٱنۡحَرۡ
لەبەرامبەر ئەم فەزڵ وچاکە ونیعمەتەدا شوکر وسوپاسی اللە بکەن، ئەویش بەوەی نوێژ وسەربڕین تەنھا بۆ ئەو بکە، بەپێچەوانەی بت پەرست وموشریکەکانەوە کەئاژەڵیان بۆ بتەكانیان سەردەبڕی.
અરબી તફસીરો:
إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ ٱلۡأَبۡتَرُ
(بت پەرستەکانی مەککە دەیانووت موحەممەد وەجاخی کوێرە، ئەگەر بمرێت کوڕی نیە لەپاش خۆی جێگای بگرێتەوە، خوای گەورەش بەمە بەرپەرچی دانەوە) وفەرمووی: بەڕاستی ھەر ناحەز ودوژمنەکانت وەجاخ کوێر ودوابڕاون، لەبیر خەڵک دەچنەوە، وە ئەگەر باسیش بکرێن بەخراپە نەبێت باس ناکرێن.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• أهمية الأمن في الإسلام.
گرنگی ئەمن وئاسایش لە ئیسلامدا.

• الرياء أحد أمراض القلوب، وهو يبطل العمل.
ڕیا وڕوپامایی نەخۆشیەکە لەنەخۆشیەکانی دڵ، ھەرچی کار وکردەوەی چاکە بەتاڵی دەکاتەوە وپاداشتەکەی ناھێڵێت.

• مقابلة النعم بالشكر يزيدها.
شوکر وسوپاسی اللە -تەعاﻻ- ناز ونیعمەتەکان زیاتر دەکات.

• كرامة النبي صلى الله عليه وسلم على ربه وحفظه له وتشريفه له في الدنيا والآخرة.
ڕێز وحورمەت وپلەپایەی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- لەلای پەروەردگاری، وە پاراستن وشەرەفمەند کردنی لەدونیا ودواڕۆژدا.

 
શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અલ્ કૌષર
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

બંધ કરો