કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અશ્ શૂરા   આયત:

سورەتی الشوری

સૂરતના હેતુઓ માંથી:
بيان كمال تشريع الله، ووجوب متابعته، والتحذير من مخالفته.
ڕوونکردنەوەى کامڵی شەریعەتی الله و واجبێتی شوێنکەوتنی و ئاگادارکردنەوەى لە پێچەوانەکردنی.

حمٓ
(حم (١) عسق) پێشتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وە.
અરબી તફસીરો:
عٓسٓقٓ
(حم (١) عسق) پێشتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وە.
અરબી તફસીરો:
كَذَٰلِكَ يُوحِيٓ إِلَيۡكَ وَإِلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكَ ٱللَّهُ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
ئەی موحەممەد ھاوشێوەی ئەم وەحی و نیگایە، وەحی و نیگامان بۆ تۆ و بۆ پێغەمبەرانی پێش تۆیش كردووه، اللە تەعالا زاڵ و بەدەسەڵاتە لە تۆڵە سەندنەوە لە دوژمنانی، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لەبەڕێوەبردن و بەدێھێنراوەکانیدا.
અરબી તફસીરો:
لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡعَظِيمُ
ئاسمانەکان و زەوی ھەر ھەمووی بەبەدێھێنان و موڵک و بەڕێوەبردنەوە تەنھا ھی اللە تەعالان، ئەو بەرز و بڵندە بە زات و ڕێز و دەسەڵاتیەوە، وە زۆریش گەورە و مەزنە.
અરબી તફસીરો:
تَكَادُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ يَتَفَطَّرۡنَ مِن فَوۡقِهِنَّۚ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡ وَيَسۡتَغۡفِرُونَ لِمَن فِي ٱلۡأَرۡضِۗ أَلَآ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
لەبەر گەورەیی و مەزنی ئەو زاتە پیرۆزەیە نزیکە ئاسمانەکان لەگەڵ ئەو ھەمووە گەورەیی و بەرزی و بڵندییەیان کە وەستاون بەسەر زەوییەوە شەق و لەت ببن، وە فریشتەکانیش بە تەسبیحات و حەمد و سەنا و سوپاس کردنی پەروەردگار پاکی و بێگەردی بۆ دەنوێنن، وە داوای لێخۆشبوون لە اللە تەعالا دەکەن بۆ گوناھی ئەوانەی لەسەر زەوین، بزانن و ھۆشیار بن بێگومان اللە تەعالا زۆر لێبووردەیە بۆ گوناھی ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش بە بەزەییە بەرامبەریان.
અરબી તફસીરો:
وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءَ ٱللَّهُ حَفِيظٌ عَلَيۡهِمۡ وَمَآ أَنتَ عَلَيۡهِم بِوَكِيلٖ
ئەوانەی جگە لە اللە تەعالا بتەکانیان کردووە بە دۆست و پشتیوانی خۆیان و لەبری اللە دەیانپەرستن، بزانن کە اللە تەعالا چاودێریان دەکات و ھەموو کردەوەکانیان تۆمار دەکات و پاداشت و تۆڵەیان لەسەر دەداتەوە، - ئەی پێغەمبەر- تۆ کار و کردەوەی ئەوانت پێ نەسپێرراوە تا چاودێری کردەوەکانیان بکەیت و تۆماریان بکەیت، تۆ بەرپرس نیت لە کردەوەی ئەوان، بەڵکو تۆ تەنھا ئەوەت لەسەرە پێیان بگەیەنیت.
અરબી તફસીરો:
وَكَذَٰلِكَ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ قُرۡءَانًا عَرَبِيّٗا لِّتُنذِرَ أُمَّ ٱلۡقُرَىٰ وَمَنۡ حَوۡلَهَا وَتُنذِرَ يَوۡمَ ٱلۡجَمۡعِ لَا رَيۡبَ فِيهِۚ فَرِيقٞ فِي ٱلۡجَنَّةِ وَفَرِيقٞ فِي ٱلسَّعِيرِ
- ئەی پێغەمبەر - ھەروەکو چۆن وەحی و نیگامان کرد بۆ پێغەمبەرانی پێش تۆ، قورئانیشمان بەزمانی عەرەبی بە وەحی بۆ تۆ نارد، تاوەکو خەڵکی شاری مەککە و دەوروبەری بترسێنیت، پاشان ھەموو خەڵکی تریش بترسێنیت لە ڕۆژی قیامەت، لەو ڕۆژەی اللە تەعالا سەرەتا و کۆتایی ھەموو خەڵکی لەیەک دەشتی کاکی بە کاکیدا کۆ دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ کردن و پاداشت دانەوە، ھیچ گومانێک نییە لە ڕوودان و ھاتنی ئەو ڕۆژە، خەڵک لەو ڕۆژەدا دەبن بەدوو دەستە و کۆمەڵەوە، دەستە و کۆمەڵێکیان بۆ بەھەشتە ئەویش باوەڕدارانن، دەستە و کۆمەڵکێکی تریشان بۆ ئاگری دۆزەخ کە بێباوەڕانن.
અરબી તફસીરો:
وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَهُمۡ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ وَلَٰكِن يُدۡخِلُ مَن يَشَآءُ فِي رَحۡمَتِهِۦۚ وَٱلظَّٰلِمُونَ مَا لَهُم مِّن وَلِيّٖ وَلَا نَصِيرٍ
ئەگەر اللە تەعالا بیویستایە ھەموو خەڵکی بکاتە میللەتێکی یەک پارچە، لەسەر ئاینی ئیسلام بوونایە، ئەوا دەیکردن و ھەموویشی دەخستنە بەھەشتەوە، بەڵام حیکمەت و دانایی پەروەردگار وایە کەسانێکی شایستە بەڕەحم و بەزەیی خۆی بخاتە ناو ئیسلامە و دواتریش بیانخاتە ناو بەھەشتەوە، ئەو ستەمکارانەیش بە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان کردن ستەمیان لەخۆیان کردووە ھیچ دۆست و پشتیوانێکیان نییە، وە ھیچ کەسێکیش نییە ڕزگاریان بکات لە سزای اللە تەعالا.
અરબી તફસીરો:
أَمِ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءَۖ فَٱللَّهُ هُوَ ٱلۡوَلِيُّ وَهُوَ يُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
بەڵکو ئەو بتپەرست و موشریکانە جگە لە اللە تەعالا کەسانێکیان کردە دۆست و پشتیوانی خۆیان تاوەکو یارمەتیان بدەن و پشتیوانیان بن، بەڵام ھەر اللە تەعالا خۆی دۆست و پشتیوانی ڕاستەقینەیە، جگە ئەو ھیچ کەس زەرەر و زیان و سوود و قازانجی بەدەست نییە، ھەر بەتەنھا ئەو مردووەکان زیندوو دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە پاداشت دانەوە، ھیچ شتێکیش نییە دەستەوسانی بکات.
અરબી તફસીરો:
وَمَا ٱخۡتَلَفۡتُمۡ فِيهِ مِن شَيۡءٖ فَحُكۡمُهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبِّي عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُ وَإِلَيۡهِ أُنِيبُ
- ئەی خەڵکینە - لەھەر شتێک لە بنەما و بەشەکانی ئاینەکەتان جیاوازیتان بۆ دروست بوو، ئەوا حوکم و بڕیارەکەی بۆ اللە تەعالا دەگەڕێتەوە، دەگەڕێیتەوە بۆ کتێبەکەی کە قورئانی پیرۆزە یان بۆ سوننەتی پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم)، -ئەی پێغەمبەر بڵێ:- ئەوە ئەو خوایەیە کە پەروەردگاری منە، لە ھەموو کاروبارەکانمدا تەنھا ھەر پشت بەو دەبەستم، وە بۆ لای ئەویش بەتەوبە کردن دەگەڕێمەوە.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• عظمة الله ظاهرة في كل شيء.
گەورەیی اللە تەعالا لە ھەموو شتێکدا بەدیارە.

• دعاء الملائكة لأهل الإيمان بالخير.
نزا و پاڕانەوەی خێری فریشتەکان بۆ خەڵکانی باوەڕدار.

• القرآن والسُنَّة مرجعان للمؤمنين في شؤونهم كلها، وبخاصة عند الاختلاف.
قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەر، دوو سەرچاوەی سەرەکین بۆ باوەڕداران تاوەکو لە ھەموو کاروبارێکیاندا بگەڕێنەوە بۆیان، بەتایبەتی لەکاتی دروست بوونی ڕاجیاوازیدا.

• الاقتصار على إنذار أهل مكة ومن حولها؛ لأنهم مقصودون بالرد عليهم لإنكارهم رسالته صلى الله عليه وسلم وهو رسول للناس كافة كما قال تعالى: ﴿وَمَآ أَرسَلنُّكَ إلَّا كافةً لِّلنَّاس...﴾، (سبأ: 28).
لە سەرەتاوە تەنھا ترساندن و ئاگادار کردنەوەی خەڵکی مەککە و دەوروبەری کرابوویە ئامانج، چونکە ئەوان مەبەست بوون بۆ وەڵام و بەرپەرچدانەوە، لەبەر ئەوەی نکۆڵیان کرد لە پەیامەکەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کە پێغەمبەری ھەموو خەڵکی بوو، ھەروەک اللە تەعالا فەرموویەتی: (وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا كَآفَّةً لِّلنَّاسِ بَشِيرًا وَنَذِيرًا ...) واتە: (ئێمه تۆمان ڕەوانه نەکردووه، مەگەر بۆ ئەوه نەبێ که بۆ هەموو خەڵکی ببیته مژدەدەرو ترسێنەر ...).

فَاطِرُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ جَعَلَ لَكُم مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ أَزۡوَٰجٗا وَمِنَ ٱلۡأَنۡعَٰمِ أَزۡوَٰجٗا يَذۡرَؤُكُمۡ فِيهِۚ لَيۡسَ كَمِثۡلِهِۦ شَيۡءٞۖ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ
اللە تەعالا بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوییە بەشێوەیەک پێشتر ھاوشێوەی نەبووە، وە ھەر لەخۆیشتان ھاوسەری بۆ بەدیھێناون و داناون، وە لە وشتر و ڕەشە وڵاخ و مەڕ و بزنیش نێر و مێیەکی بەدیھێناوە، تاوەک بۆ خزمەتی ئێوە زیاد بکەن و سوودیان لێ وەربگرن، بەھۆی زاووزێ و لەدایک بوونەوە زۆرتان دەکات، وە لە گۆشت و شیری ئەو ئاژەڵ و مەڕو ماڵاتەیشدا ژیانی بۆ ڕەخساندون، هیچ شتێک لە ئەو ناچێت و هیچ شتێک بە شێوە و وێنەى ئەو نییە لە خوڵقێنراوەکانى، وئەو زاتە پیرۆزە بیسەری قسەی بەندەکانیەتی، وکاروکردەوەی بەندەکانی دەبینێت و ھیچ شتێکی لێ ون نابێت و پاداشتیان لەسەر کار و کردەوە چاکە و خراپەکانیان دەداتەوە.
અરબી તફસીરો:
لَهُۥ مَقَالِيدُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُۚ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ
کلیلی خەزێنەی ئاسمانەکان و زەوی لای ئەوە و ھی ئەوە ، بۆ ھەر کەسێک لە بەندەکانی ویستی لەسەر بێت ڕزق و ڕۆزییان بۆ فراوان دەکات و بەرەکەتی تێدەخات، تاوەکو تاقی بکاتەوە ئایا شوکر و سوپاسی دەکات یان کوفر دەکات و ناشکور دەبێت؟ وە ڕزق و ڕۆزیش تەسک و بێ بەرەکەت دەکات بۆ ئەوانەی خۆی دەیەوێت، بۆ ئەوەی تاقیان بکاتەوە، ئایا ئارام دەگرن یاخود ناڕەزایەتی دەردەبڕن؟ بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە زانا و ئاگادارە بەھەموو شتێک، ھیچ شتێکی لە بەرژەوەندی بەندەکانی لاشاراوە نییە.
અરબી તફસીરો:
۞ شَرَعَ لَكُم مِّنَ ٱلدِّينِ مَا وَصَّىٰ بِهِۦ نُوحٗا وَٱلَّذِيٓ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ وَمَا وَصَّيۡنَا بِهِۦٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَىٰٓۖ أَنۡ أَقِيمُواْ ٱلدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُواْ فِيهِۚ كَبُرَ عَلَى ٱلۡمُشۡرِكِينَ مَا تَدۡعُوهُمۡ إِلَيۡهِۚ ٱللَّهُ يَجۡتَبِيٓ إِلَيۡهِ مَن يَشَآءُ وَيَهۡدِيٓ إِلَيۡهِ مَن يُنِيبُ
- ئەی پێغەمبەر - اللە تەعالا لەم ئاینەدا شەریعەت و ڕێسای بۆ ئێوە داناوە، ھەروەکو ئەوەی فەرمانمان کردووە بە نوح بیگەیەنێت بە خەڵکی و کاریشی پێ بکات، وە ئەوەشی وەحیمان بۆ تۆ کردووە وەک ئەوەی فەرمانمان کرد بە ئیبراھیم و موسا و عیسا کە بیگەیەنن بەخەڵکی و کاریشی پێ بکەن، پوختەکەی ئەوەیە: ئەم ئاینە بەرپا بکەن و جێ بەجێی بکەن و جیاواز نەبن تێیدا، قورس و گرانە لەسەر بتپەرست و موشریکەکان ئەو یەکخواپەرستییەی بانگیان دەکەیت بۆی، اللە تەعالا ویستی لەسەر ھەر کەسێک لە بەندەکانی ھەڵی دەبژێرێت و موەفەق و سەرکەوتووی دەکات لە پەرستنی و گوێڕایەڵی بۆی، وە ھیدایەتی ھەموو کەسێکیش دەدات کە تەوبە بکات لە گوناھ و تاوانەکانی بگەڕێتەوە بۆ لای.
અરબી તફસીરો:
وَمَا تَفَرَّقُوٓاْ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلۡعِلۡمُ بَغۡيَۢا بَيۡنَهُمۡۚ وَلَوۡلَا كَلِمَةٞ سَبَقَتۡ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى لَّقُضِيَ بَيۡنَهُمۡۚ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ أُورِثُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِنۢ بَعۡدِهِمۡ لَفِي شَكّٖ مِّنۡهُ مُرِيبٖ
بێباوەڕ و بتپەرست و موشریکەکان کاتێک لە ئاینەکەیان پەرتەوازە و پارچە پارچە بوون کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بە پەیامەکەیەوە ڕەوانە کرا بۆ لایان و بەڵگەکانی لەسەر ڕاستکردنەوە، ئەو پەرتەوازەی و پارچە پارچە بوونەشیان بە ھۆی زوڵم و ستەمی خۆیانەوە بوو، ئەگەر بھاتایە لە عیلم و زانستی اللە تەعالادا پێش نەکەوتایە و نەیبڕاندایەتەوە کە سزادانیان دوا دەخات بۆ کاتێکی تری دیاری کراو کە مەبەست پێی ڕۆژی قیامەتە ئەوا حوکم و بڕیاری دەدا لە نێوانیاندا، بەھۆی کوفر و بیباوەڕی و بە درۆ زانینی پێغەمبەرەوە (صلی اللە علیە وسلم) سزایان دەدان، وە بێگومان ئەوانەی لە جولەکەکان تەوراتیان بەمیراتی بۆ ماوەتەوە، وە لە گاورەکانیش ئینجیلیان لە پێشینەکانی خۆیان بۆ ماوەتەوە، لەدوای ئەوانیش بتپەرست و موشریکەکان ھەر ھەموویان گومانیان لەم قورئانەدا ھەیە کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی و باوەڕیان پێ نەکرد.
અરબી તફસીરો:
فَلِذَٰلِكَ فَٱدۡعُۖ وَٱسۡتَقِمۡ كَمَآ أُمِرۡتَۖ وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَهُمۡۖ وَقُلۡ ءَامَنتُ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِن كِتَٰبٖۖ وَأُمِرۡتُ لِأَعۡدِلَ بَيۡنَكُمُۖ ٱللَّهُ رَبُّنَا وَرَبُّكُمۡۖ لَنَآ أَعۡمَٰلُنَا وَلَكُمۡ أَعۡمَٰلُكُمۡۖ لَا حُجَّةَ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمُۖ ٱللَّهُ يَجۡمَعُ بَيۡنَنَاۖ وَإِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ
بەپێی فەرمانی اللە تەعالا بانگەواز بۆ ئەم ئاینە پیرۆزە بکە و بەردەوام و جێگیر و دامەزاروبە لەسەری، شوێن ھەواو ئارەزووی بەتاڵ و پڕوپووچیان مەکەوە، وە کاتێک گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکەیت پێیان بڵێ: باوەڕم بە اللە تەعالا و بەو پەرتووک و کتێبانەیش ھێنا کە دایبەزاند بۆ سەر پێغەمبەرەکانی، وە ئەو زاتە پیرۆزە فەرمانی پێکردم کە من بەشێوەیەکی دادگەرانە حوکم و بڕیار بدەم لە نێوانتاندا، ئەو اللە یەی دەیپەرستم پەروەردگاری من و ھەموو ئێوەیشە، کار و کردەوەکانمان چاک بێت یان خراپ بۆ خۆمانە، وە کار و کردەوەکانی خۆیشتان چاک بێت یان خراپ ھەر بۆ خۆتانە، ئیتر گفتۆگو و دەمەقاڵێ لە نێوانماندا نەما دوای ئەوەی حوججە و بەڵگەکانتان بۆ ڕوون کرایەوە و دەرکەوتن، اللە تەعالا ئێمە و ئێوەش لە ڕۆژی دواییدا کۆ دەکاتەوە، وە گەڕانەوەیش لەو ڕۆژەدا ھەر بۆ لای ئەوە، بە گوێرەی ئەوەی شایانمانە پاداشتمان دەداتەوە و تۆڵەمان لێ دەسێنێتەوە، ئەو کاتە ئیتر ڕاستگۆ و درۆزن لێک جودا دەکرێنەوە و دەردەکەون، وە ھەق و ڕاستیش لە باتاڵ و ناھەقی.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• دين الأنبياء في أصوله دين واحد.
ئاینی ھەموو پێغەمبەران لە بنچینە و بنەمادا یەک ئاینە.

• أهمية وحدة الكلمة، وخطر الاختلاف فيها.
گرنگی یەکێتی وشە و ھەڵوێست و مەترسی ڕاجیاوازی و دووبەرەکی.

• من مقومات نجاح الدعوة إلى الله: صحة المبدأ، والاستقامة عليه، والبعد عن اتباع الأهواء، والعدل، والتركيز على المشترك، وترك الجدال العقيم، والتذكير بالمصير المشترك.
یەکێک لە ھێز و ھۆکاری سەرکەوتنی بانگەواز بۆ لای اللە تەعالا : ڕاستی و دروستی بیروباوەڕ و مانەوە و بەردەوام بوون لەسەری، وە دوورکەوتنەوە لە شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوو، وە دادگەری و جەخت کردنەوە لەسەر خاڵی ھاوبەش و دوورکەوتنەوە لە دەمەقاڵی و موجادەلەی بێ ئەنجام و نەزۆک، وە بیرخستنەوەی سەرەنجامی ھاوبەش کە مەبەست پێی ڕۆژی دواییە.

وَٱلَّذِينَ يُحَآجُّونَ فِي ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مَا ٱسۡتُجِيبَ لَهُۥ حُجَّتُهُمۡ دَاحِضَةٌ عِندَ رَبِّهِمۡ وَعَلَيۡهِمۡ غَضَبٞ وَلَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدٌ
ئەوانەی بە بەڵگەی پڕوپوچ و بەتاڵ دەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی ئەو ئاینەی بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دابەزیووە، دوای ئەوەی خەڵکی ھاتن بەدەم بانگەوازەکەیەوە، ئەو دەمەقاڵێکەرانە بەڵگەکانیان پوچ و بەتاڵ و بێ ئەنجامە لای پەروەردگاریان و لای باوەڕداران، وە ھیچ شوێنەوارێکی نییە، ئەوانە لەبەر بێباوەڕی و ڕەفز کردنەوەی ھەق نەفرینی اللە تەعالایان لێکراوە، وە سزای سەختیش لە ڕۆژی قیامەتدا چاوەڕوانیانە.
અરબી તફસીરો:
ٱللَّهُ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ ٱلۡكِتَٰبَ بِٱلۡحَقِّ وَٱلۡمِيزَانَۗ وَمَا يُدۡرِيكَ لَعَلَّ ٱلسَّاعَةَ قَرِيبٞ
اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە قورئانی پیرۆزی بەھەق دابەزاندووە، وە ھیچ دڕدۆنگی و گومانێکی تێدا نییە، وە دادپەروەریشی دابەزاندووە بۆ ئەوەی بە ئینساف و عەدل لە نێوان خەڵکیدا بڕیار بدات، ئەو سات و کاتەیش کە ئەوانە بە درۆی دەزانن پێدەچیت ھاتنی نزیک بێت، دەی دیارە ھەموو شتێک کە ھاتبێت نزیکە.
અરબી તફસીરો:
يَسۡتَعۡجِلُ بِهَا ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِهَاۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مُشۡفِقُونَ مِنۡهَا وَيَعۡلَمُونَ أَنَّهَا ٱلۡحَقُّۗ أَلَآ إِنَّ ٱلَّذِينَ يُمَارُونَ فِي ٱلسَّاعَةِ لَفِي ضَلَٰلِۭ بَعِيدٍ
ئەوانەی باوەڕیان بەو ڕۆژە نییە پەلەی ھاتنی دەکەن، چونکە ئەوانە باوەریان نییە بە لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە و تۆڵە لێ سەندنەوە و سزادان، ئەوانەیش باوەریان بە اللە تەعالا ھەیە لێی دەترسێن، چونکە ترسی سەرەنجام و پاشەڕۆژی خۆیان ھەیە، وە زۆریش باش دەزانن و دڵنیان کە ڕۆژی دوایی ھەق و ڕاستە و ھیچ گومانێکی تێدا نییە، وریاربن ئەوانەی مشتومڕ و دەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی ڕۆژی دوایی و گومانیان ھەیە لە ھاتن و ڕوودانی لە گومڕاییی و سەرلێشێوانێکی دوور لەھەقن.
અરબી તફસીરો:
ٱللَّهُ لَطِيفُۢ بِعِبَادِهِۦ يَرۡزُقُ مَن يَشَآءُۖ وَهُوَ ٱلۡقَوِيُّ ٱلۡعَزِيزُ
اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە زۆر بە لوتف و بە بەزەییە لەگەڵ بەندەکانیدا، ھەر کەسێکی بوێت ڕزق و ڕۆزی دەدات و بۆی فراوان دەکات و بەرەکەتی تێدەخات، وە بۆ ھەر کەسێکیش ویستی لەسەر بێت ڕزق و ڕۆزی کەم دەکاتەوە، ئەمەش ھەمووی بە ڕەحم و بەزەیی خۆی دەبێت، خۆ ئەگەر جگە لەمەیشی ئاشکرا کرد، ئەوە زۆر بەتوانا و بەھێزە و ھیچ کەسێک ناتوانێت بەسەریدا زاڵ بێت، وە زۆریش بەدەسەڵات و تۆڵە دەسێنێتەوە لە دوژمن و نەیارەکانی.
અરબી તફસીરો:
مَن كَانَ يُرِيدُ حَرۡثَ ٱلۡأٓخِرَةِ نَزِدۡ لَهُۥ فِي حَرۡثِهِۦۖ وَمَن كَانَ يُرِيدُ حَرۡثَ ٱلدُّنۡيَا نُؤۡتِهِۦ مِنۡهَا وَمَا لَهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِن نَّصِيبٍ
ھەر کەسێک پاداشتی ڕۆژی دوایی بوێت و کار و کردەوەی بۆ بکات، ئەوا ئێمە بەچەند قات پاداشتی دەدەینەوە، چاکەیەک بە دە چاکە، وبەحەوت سەد چاکە لەوەش زیاتر پاداشتی دەدەینەوە، وە ھەر کەسێکیش تەنھا دونیای بوێت، ئەوا بەشی خۆی بەدیاری کراوی پێ دەدەین، بەڵام لە ڕۆژی دواییدا ھیچ بەشێکی نابێت، چونکە ئەو فەزڵی دونیای دابوو بەسەر دواڕۆژدا.
અરબી તફસીરો:
أَمۡ لَهُمۡ شُرَكَٰٓؤُاْ شَرَعُواْ لَهُم مِّنَ ٱلدِّينِ مَا لَمۡ يَأۡذَنۢ بِهِ ٱللَّهُۚ وَلَوۡلَا كَلِمَةُ ٱلۡفَصۡلِ لَقُضِيَ بَيۡنَهُمۡۗ وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
ئایا ئەو بتپەرست و موشریکانە جگە لە اللە تەعالا پەرستراو و خوایەکی تریان ھەیە، کە شەریعەت و یاسا و ئاینێکیان بۆ دانابن کە اللە تەعالا مۆڵەتی ئەوەی نەدابن لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان و حەرام کردنی حەڵاڵ و حەڵاڵ کردنی حەرام، بکەن بە شەریعەت و یاسا و ڕێسای ژیانیان؟ ئەگەر اللە تەعالا کاتێکی دیاری نەکردایە بۆ جیاکردنەوە و بڕیاردان لە نێوان کەسە جیاوازەکان، وە دوایان دەخات بۆ ئەو ڕۆژە تاوەکو چاک و خراپ لێک جودا بکاتەوە ئەوا ھەر لە دونیادا سزای دەدان، وە بێگومان ئەوانەی بەھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان کردن ستەمیان لە خۆیان کردووە، سزای سەختی بە ئازار چاوەڕوانیانە لە ڕۆژی قیامەتدا.
અરબી તફસીરો:
تَرَى ٱلظَّٰلِمِينَ مُشۡفِقِينَ مِمَّا كَسَبُواْ وَهُوَ وَاقِعُۢ بِهِمۡۗ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فِي رَوۡضَاتِ ٱلۡجَنَّاتِۖ لَهُم مَّا يَشَآءُونَ عِندَ رَبِّهِمۡۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَضۡلُ ٱلۡكَبِيرُ
- ئەی پێغەمبەر - لە ڕۆژی دواییدا ئەو کەسانە دەبینی کە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھـ کردن ستەمیان لە خۆیان کردووە، دەترسن لەسزای ئەو گوناھانەی ئەنجامیان داوە، وە دەترسن لەو تۆڵەیەش دەگات پێیان و چاریان نییە لە بەرامبەریدا، تەنھا ترسی بێ تەوبە کردن ھیچ سوودێکی نییە بۆیان، ئەوانەیش باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە پێچەوانەی بێباوەڕان لەناو باخ و بێستانەکانی بەھەشتدا ڕادەبوێرن و خەریکی لەزەت لێ بردنی ناز و نیعمەتەکانی ئەوێن، وە ھەرچیەکیان بوێت لە نیعمەت و خۆشییەکانی بەھەشت کە ھەرگیز نابڕێتەوە و کۆتایی نایەت، لای پەروەردگاریان بۆیان ئامادە کراوە، بەڕاستی ئا ئەوە فەزڵ و چاکەی گەورەیە کەھیچ فەزڵ و چاکەیەک ھاوتاوی ئەو نییە.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• خوف المؤمن من أهوال يوم القيامة يعين على الاستعداد لها.
ترس لەناخۆشیەکانی ڕۆژی قیامەت وا دەکات لە باوەڕدار زۆر بەچاکی خۆی بۆ ئامادە بکات.

• لطف الله بعباده حيث يوسع الرزق على من يكون خيرًا له، ويضيّق على من يكون التضييق خيرًا له.
لوتف و بەزەیی اللە تەعالا لەگەڵ بەندەکانیدا، بەوەی ڕزق و ڕۆزیان بۆ فراوان دەکات و بەرەکەتی تێدەخات، بەو شێوەیەی کە بۆ ئەوان باش بێت، وە کەم و بێ بەرەکەتیشی دەکات بۆ ئەوانەی بەو شێوەیە خێر و چاکە بۆیان.

• خطر إيثار الدنيا على الآخرة.
مەترسی هەڵبژاردنی ژیانی دونیا بەسەر ژیانی دواڕۆژدا.

ذَٰلِكَ ٱلَّذِي يُبَشِّرُ ٱللَّهُ عِبَادَهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِۗ قُل لَّآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ أَجۡرًا إِلَّا ٱلۡمَوَدَّةَ فِي ٱلۡقُرۡبَىٰۗ وَمَن يَقۡتَرِفۡ حَسَنَةٗ نَّزِدۡ لَهُۥ فِيهَا حُسۡنًاۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ شَكُورٌ
ئەوە ئەو مژدە گەورەیەیە اللە تەعالا لەسەر دەستی پێغەمبەرەکەی داویەتی بەوانەی باوەڕیان بە اللە و پێغەمبەرەکانی ھێناوە و کاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، - ئەی پێغەمبەر- بڵێ: من لەبەرامبەر گەیاندنی ھەق و ڕاستی داوای ھیچ پاداشتێکتان لێ ناکەم، جگە ئەوە نەبێت سوودەکەی بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە، ئەویش ئەوەیە لەبەر نزیکی و خزمایەتی نێوانمان خۆشمتان بوێم، ھەر کەسێک چاکەیەک بکات پاداشتی بەچەند قات دەدەینەوە، ھەموو چاکەیەک بە دە ھێندەی خۆی و زیاتریش پاداشتی دەدەینەوە، بێگومان اللە تەعالا زۆر لە گوناھی ئەو بەندانەی خۆش دەبێت کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە شوکری ئەو کار و کردەوانەیان دەکات لەبەر ڕەزامەندی ئەو ئەنجامی دەدەن.
અરબી તફસીરો:
أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗاۖ فَإِن يَشَإِ ٱللَّهُ يَخۡتِمۡ عَلَىٰ قَلۡبِكَۗ وَيَمۡحُ ٱللَّهُ ٱلۡبَٰطِلَ وَيُحِقُّ ٱلۡحَقَّ بِكَلِمَٰتِهِۦٓۚ إِنَّهُۥ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
یەکێک لە ئەو گومان و درۆیانەی بتپەرست و موشریکەکان ھەڵیدەبەستن ئەوەیە، دەڵێن: موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) خۆی ئەم قورئانەی ھەڵبەستووە و دەڵێت لە لایەن پەروەردگارمەوە بۆم ھاتووە، اللە تەعالایش بەرپەرچیان دەداتەوە و دەفەرموێت: ئەگەر بە دڵتدا ھاتبێت کە درۆیەک ھەڵبەستیت ئەوا بێگومان مۆرمان دەنا بەسەر دڵتدا، وە باتڵ و ناھەقمان دەسڕییەوە، وە تەنھا ھەق و ڕاستیم دەھێشتەوە، جا کاتێک کارەکە بەو شێوەیە نەبوو، بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کە ئەو قورئانە وەحی و نیگای پەروەردگارە و بۆی ھاتووە، بێگومان اللە تەعالا زاناو ئاگادارە بەوەی لە دڵی بەندەکانیدایە و ھیچی لا نھێنی و شاراوە نییە.
અરબી તફસીરો:
وَهُوَ ٱلَّذِي يَقۡبَلُ ٱلتَّوۡبَةَ عَنۡ عِبَادِهِۦ وَيَعۡفُواْ عَنِ ٱلسَّيِّـَٔاتِ وَيَعۡلَمُ مَا تَفۡعَلُونَ
اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە تەوبەی وازھێنان لە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان لە بەندەکانی وەردەگرێت کاتێک تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە چاوپۆشیش دەکات لەو گوناھ و تاوانانەی پێشتر ئەنجامیان داوە، وە زانا و ئاگادارە بەو کارو کردەوانەی کە دەیکەن، ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشتی چاکەکارانیان دەداتەوە، وە سزای سەرپێچی کارانیشیان دەدات.
અરબી તફસીરો:
وَيَسۡتَجِيبُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَيَزِيدُهُم مِّن فَضۡلِهِۦۚ وَٱلۡكَٰفِرُونَ لَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدٞ
وەڵامی نزا و پاڕانەوەی ئەوانە دەداتەوە کە باوەڕیان بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوەو لەوەیش داوایان نەکردوە لێی، وە بە فەزڵ و چاکەی خۆی پاداشتیان بەچەند قات بۆ زیاد دەکات، وە ئەوانەیش باوەڕیان نییە بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی لە ڕۆژی دواییدا سزایەکی سەخت و بە ئێش و ئازاریان بۆ ھەیە.
અરબી તફસીરો:
۞ وَلَوۡ بَسَطَ ٱللَّهُ ٱلرِّزۡقَ لِعِبَادِهِۦ لَبَغَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَٰكِن يُنَزِّلُ بِقَدَرٖ مَّا يَشَآءُۚ إِنَّهُۥ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرُۢ بَصِيرٞ
ئەگەر اللە تەعالا ڕزق و ڕۆزی بۆ سەرجەم بەندەکانی فراوان و زۆر بکات، ئەوا بە زوڵم و ستەم کردن یاخی دەبن، بەڵام اللە تەعالا بە ویستی خۆی و بە ئەندازەیەکی دیاریکراو ڕزق و ڕۆزیان بۆ دادەبەزێنێت، لە فراوان کردن و بەرەکەت تێخستنی یان کەم کردنەوە و بێ بەرەکەت کردنی، بێگومان ئەو ئاگادار و شارەزایە بە حاڵ و گوزەرانی بەندەکانی و بینەریانە، لەبەر حیکمەتێکی کە ھەر خۆی دەیزانێت دەیبەخشێت بە کەسانێک، وە ھەر لەبەر حیکمەتێکیش لەکەسانێکی تری دەگرێتەوە.
અરબી તફસીરો:
وَهُوَ ٱلَّذِي يُنَزِّلُ ٱلۡغَيۡثَ مِنۢ بَعۡدِ مَا قَنَطُواْ وَيَنشُرُ رَحۡمَتَهُۥۚ وَهُوَ ٱلۡوَلِيُّ ٱلۡحَمِيدُ
اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە باران دەبارێنێت بەسەر بەندەکانیدا دوای ئەوەی تووشی نائومێدی و بێ ھیوای دەبن، ئەم بارانە بڵاو دەبێتەوە و زەوی و ڕووەکی پێ سەوز دەبێت، ھەر ئەویشە بە فەزڵ و چاکەی خۆی سەرپەرشتی کاروباری بەندەکانی دەکات، وە سوپاسکراوە لە ھەموو حاڵەتێکدا.
અરબી તફસીરો:
وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦ خَلۡقُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَثَّ فِيهِمَا مِن دَآبَّةٖۚ وَهُوَ عَلَىٰ جَمۡعِهِمۡ إِذَا يَشَآءُ قَدِيرٞ
یەکێک لە نیشانەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەیە لەسەر دەسەڵات و ھێز و توانا و یەکخواپەرستی ئەو ، بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوییە، وە ھەموو ئەو مەخلوقات و بەدێھێنراوانە سەرسوڕھێنەرانەیش کە تێیدا بڵاوی کردونەتەوە، زاتی اللە تەعالا بەدەسەڵاتە بۆ کۆکردنەوە و پاداشتدانەوەیان ھەر کاتێک ویستی لەسەر بێت، ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات لە ئەنجامدانی ئەم کارەدا، ھەروەک چۆن لەسەرەتاوە ھیچ شتێک ڕێگر نەبوو لە بەدیھێنانیان.
અરબી તફસીરો:
وَمَآ أَصَٰبَكُم مِّن مُّصِيبَةٖ فَبِمَا كَسَبَتۡ أَيۡدِيكُمۡ وَيَعۡفُواْ عَن كَثِيرٖ
ئەی خەڵکینە ئەوەی لە بەڵا و موسیبەت و ناڕەحەتی تووشی خۆتان و ماڵ و سەروەت و سامانتان دەبێت ھەر ھەمووی بەھۆی ئەو گوناھ و تاوانانەوەیە کەبەدەستی خۆتان ئەنجامی دەدەن، لەگەڵ ئەوەیشدا اللە تەعالا چاوپۆشی کردووە لە زۆرێکی، وە سزاتان نادات لەسەری.
અરબી તફસીરો:
وَمَآ أَنتُم بِمُعۡجِزِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِۖ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِيّٖ وَلَا نَصِيرٖ
- ئەی خەڵکینە - ئێوە ھەرگیز ناتوانن ڕزگارتان بێت لە پەروەردگارتان و لە دەستی ھەڵبێن ئەگەر بیەوێت سزاتان بدات، جگە زاتی پیرۆزی ئەو ھیچ سەرپەرشتی کارێکیتان نییە کاروبارەکانتان بۆ بەڕێوە ببات، وە ھیچ سەرخەر و پشتیوانێکیشتان نییە سزاتان لەسەر ھەڵگرێت ئەگەر ئەو ویستی لەسەر بێت بۆتان.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• الداعي إلى الله لا يبتغي الأجر عند الناس.
ئەگەر بانخگواز بانگخوازی ڕاست و دروست بێت پێویستە ئەجر و پاداشتی لەخەڵکی نەوێت لەبەرامبەر بانگەوازەکەیدا.

• التوسيع في الرزق والتضييق فيه خاضع لحكمة إلهية قد تخفى على كثير من الناس.
فراوانکردنی ڕزق و ڕۆزی و تەنگ و کەمکردنەوەی بۆ ھەرکەسێک ملکەچە بۆ دانایی و حیکمەتێکی زۆری پەروەردگار، کە لای زۆرێک لەخەڵکی نادیار و شاراوەیە.

• الذنوب والمعاصي من أسباب المصائب.
گوناھ و تاوان کردن و بڵاوبوونەوەی ھۆکاری سەرەکی بەڵا و موسیبەت و ناخۆشیەکانی ژیانن.

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِ ٱلۡجَوَارِ فِي ٱلۡبَحۡرِ كَٱلۡأَعۡلَٰمِ
وە یەکێک لە نیشانە و ئایەتەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەیە لەسەر دەسەڵات و قودرەت و تاک و تەنھایی ئەو، ئەو کەشتیانەن وەک شاخەکان لە بەرزی و بڵندیدا کە بەناو دەریا دێن و دەڕۆن.
અરબી તફસીરો:
إِن يَشَأۡ يُسۡكِنِ ٱلرِّيحَ فَيَظۡلَلۡنَ رَوَاكِدَ عَلَىٰ ظَهۡرِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّكُلِّ صَبَّارٖ شَكُورٍ
ئەگەر اللە تەعالا بیەوێت ئەو بایەی کە ئەو کەشتیانە دەھێنێت و دەبات ڕایبگرێت ئەوا ڕایدەگرت، ئەو کاتە لەناو دەریادا جێگیر دەبوون و لەجێی خۆیان نەدەجوڵان، لەوەی باسکرا لە بەدیھینانی کەشتیەکان و ڕامھێنانی باکان بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵات و قودرەتی اللە تەعالا بۆ کەسانێکی زۆر ئارامگر لەسەر بەڵاو موسیبەت و ناخۆشیەکان، وە زۆریش شوکرانەبژێرن بۆ ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگاریان کە بەسەریانەوەیە.
અરબી તફસીરો:
أَوۡ يُوبِقۡهُنَّ بِمَا كَسَبُواْ وَيَعۡفُ عَن كَثِيرٖ
یان ئەگەر اللە تەعالا بیەوێت ئەو کەشتیانە بە ناردنی ڕەشەبا و گەردەلولی دەریا تێک و پێک بشکێنێت؛ بەھۆی گوناھ و تاوانی خەڵکییەوە کە بەدەستی خۆیان ئەنجامی دەدەن، ئەوا لەناوی دەبردن و تێک و پێکی دەشکاندن، بەڵام ئەو زاتە پیرۆزە لە زۆرێک گوناھ و تاوانی بەندەکانی چاوپۆشی دەکات و سزایان نادات لەسەری.
અરબી તફસીરો:
وَيَعۡلَمَ ٱلَّذِينَ يُجَٰدِلُونَ فِيٓ ءَايَٰتِنَا مَا لَهُم مِّن مَّحِيصٖ
ئەو کاتەی اللە تەعالا بە ھەڵکردنی ڕەشەبا و گەردەلول ئەو کەشتیانە تێک و پێک دەشکێنێت، ئەوانەی دەمەقاڵێ و مشتومڕیان دەکرد لەبارەی نیشانە و ئایەتەکانی اللە تەعالا بۆ بەتاڵکردنەوە و پوچەڵکردنەوەی، ئەو کاتە دەزانن ھیچ دەرفەتێکیان نییە بۆ ڕاکردن و ھەڵھاتن خێرا دەست دەکەن بەپاڕانەوە و لاڵانەوە لە اللە تەعالا و واز دەھێنن لە تەواوی ئەو خوا درۆیینانەی کە پێشتر دەیانپەرستن.
અરબી તફસીરો:
فَمَآ أُوتِيتُم مِّن شَيۡءٖ فَمَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ
- ئەی خەڵکینە - ھەر شتێکتان لە سەروەت و سامان و پلەوپایە و ماڵ و مناڵ پێدراوە، بۆ خۆشی ژیانتانە و نامێنێت و دەبڕێتەوە، بەڵام ناز و نیعمەتی ھەمیشەیی و بەردەوام ئەو ناز و نیعمەت و خۆشیانەیە کە لە بەھەشتدا ئامادەکراوە بۆ کەسانێک باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی، وە تەنھا پشتیش بە پەروەردگاریان دەبەستن لە ھەموو کاروبارێکیاندا.
અરબી તફસીરો:
وَٱلَّذِينَ يَجۡتَنِبُونَ كَبَٰٓئِرَ ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡفَوَٰحِشَ وَإِذَا مَا غَضِبُواْ هُمۡ يَغۡفِرُونَ
ھەروەھا بۆ ئەو کەسانەیە کە دوور دەکەونەوە لە گوناھە گەورە و قێزەونەکان، وە ھەر کاتێکیش تووڕە بوون لەو کەسانەی خراپەیان لە گەڵدا کردوون بە قسە و کردەوەیان، بەڵام ئەوان لەو کارانە خۆش دەبن و چاوپۆشیان لێدەکەن و تۆڵەیان لێ ناسێننەوە و سزایان نادەن، ئەم لێبووردن و چاوپۆشی کردنەیش لە چاکە و فەزڵی خۆیانەوەیە ئەگەر ھاتوو خێر و بەرژەوەندی تێدا بوو.
અરબી તફસીરો:
وَٱلَّذِينَ ٱسۡتَجَابُواْ لِرَبِّهِمۡ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَمۡرُهُمۡ شُورَىٰ بَيۡنَهُمۡ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ
ھەروەھا بۆ ئەو کەسانەیە کە وەڵامی بانگەوازەکەی پەروەردگاری خۆیان دایەوە، بە ئەنجامدانی ئەوەی فەرمانی پێکردوون، وە بە دوور کەوتنەوە لەوەی ڕێگری لێکردوون، وە نوێژەکانیان بە جوانترین و تەواوترین شێوە لە کاتی خۆیدا ئەنجام داوە، وە بۆ ئەو کەسانەیە ئەگەر بیانەوێت کارێک بکەن کە گرنگە بە لایانەوە ئەوا ڕاوێژ بەیەکتری دەکەن بۆ ئەنجامدانی، وە لەوەی اللە تەعالا ڕزق و ڕۆزی داوون لە پێناو ئەو دەیبەخشن و خەرجی دەکەن.
અરબી તફસીરો:
وَٱلَّذِينَ إِذَآ أَصَابَهُمُ ٱلۡبَغۡيُ هُمۡ يَنتَصِرُونَ
وە بۆ ئەو کەسانەیە کاتێک زوڵم و ستەمیان لێکرا خۆیان سەردەخەن و تۆڵەی خۆیان دەسێننەوە و ڕازی نابن بە زەلیلی، ئەگەر ھاتوو ئەوەی ستەمی لێکردوون شایستەی لێبووردن و لێخۆش بوون نەبوو، ئەم سەرخستنەیەش ھەق و پێویست بوو، بە تایبەتی ئەگەر ھاتوو ھیچ بەرژەوەندیەک نەدەبینرا لە لێبووردن و لێخۆش بوونی ئەو ستەمکارە.
અરબી તફસીરો:
وَجَزَٰٓؤُاْ سَيِّئَةٖ سَيِّئَةٞ مِّثۡلُهَاۖ فَمَنۡ عَفَا وَأَصۡلَحَ فَأَجۡرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلظَّٰلِمِينَ
ھەر کەسێک ویستی ھەق و مافی خۆی وەربگرێتەوە ئەوە مافی خۆیەتی وەری بگرێتەوە، بەڵام دەبێت بزانێت وەک خۆی وەری بگرێتەوە بێ زیاد و سنوور بەزاندن، وە ھەرکەسێکیش لەو کەسە خۆش بوو کە خراپەی بەرامبەری کردووە و تۆڵەی لێ نەسەندەوە، وە ئاشت بوویەوە لە گەڵی ئەوا پاداشتی ئەو لای اللە تەعالایە، بێگومان ئەو پەروەردگارە ستەمکارانی خۆش ناوێت، ئەوانەی زوڵم و ستەم لە نەفسی خەڵکی، یان لەماڵ و سامانیان، یان لەشەرەف و ناموسیان دەکەن، بەڵکو زۆر ڕقیشی لێیانە.
અરબી તફસીરો:
وَلَمَنِ ٱنتَصَرَ بَعۡدَ ظُلۡمِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ مَا عَلَيۡهِم مِّن سَبِيلٍ
ھەر کەسێک تۆڵەی خۆی سەندەوە و سەرکەوت بەسەر بەو کەسەی زوڵم و ستەمی لێکردووە، ئەوانە ھیچ لۆمە ناکرێن لەسەر وەرگرتنەوەی ھەق ومافی خۆیان.
અરબી તફસીરો:
إِنَّمَا ٱلسَّبِيلُ عَلَى ٱلَّذِينَ يَظۡلِمُونَ ٱلنَّاسَ وَيَبۡغُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
بەڵکو لۆمە و سەرزەنشتی ئەوانە دەکرێت و لێیان دەگیرێت؛ کە بە ناھەق زوڵم و ستەم لە خەڵکی دەکەن و گوناھ و تاوان لەسەر زەویدا بڵاو دەکەنەوە، ئا ئەوانە سزایەکی بە ئازاریان بۆ ھەیە لە ڕۆژی دواییدا.
અરબી તફસીરો:
وَلَمَن صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمِنۡ عَزۡمِ ٱلۡأُمُورِ
بەڵام کەسێک ئارامی گرت لەسەر ئەزیەت و ئازاری خەڵکانی تر و چاوپۆشی لێکردن، ئەوا ئەو جۆرە کردەوەیە لەو کارانەیە کە بە خێر و چاکە بۆ ئەو کەسە و بۆ ھەموو خەڵکیش دەگەڕێتەوە، بەڕاستی کارێکی باش و چاکی کردووە کە شایانی سوپاس کردنە، ھیچ کەسیش ناگات بەم پاداشت و پلە و پایە کەسانێک نەبن کە بەختێکی گەورە و باشیان ھەیە.
અરબી તફસીરો:
وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن وَلِيّٖ مِّنۢ بَعۡدِهِۦۗ وَتَرَى ٱلظَّٰلِمِينَ لَمَّا رَأَوُاْ ٱلۡعَذَابَ يَقُولُونَ هَلۡ إِلَىٰ مَرَدّٖ مِّن سَبِيلٖ
ھەر کەسێکیش اللە تەعالا گومڕای بکات و ھەق و ڕاستی لێ ون بکات، دوای ئەو ھیچ کەسێک نییە بتوانێت پشتیوان و کۆمەکی بێت و کاروبارەکانی بەڕێوە ببات، کاتێکیش ئەوانەی بە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان کردن زوڵم و ستەمیان لە خۆیان کردووە لە ڕۆژی قیامەتدا بەچاوی خۆیان سزای سەخت دەبینن ئاوات دەخوازن و دەڵێن: ئایا ھیچ ڕێگایەک ھەیە بۆ ئەوەی جارێکی تر بگەڕێینەوە بۆ دونیا تاوەکو تەوبە بکەین و کار و کردەوەیەک بکەین اللە لێمان ڕازی بێت؟
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• الصبر والشكر سببان للتوفيق للاعتبار بآيات الله.
ئارام گرتن و شوکر و سوپاس کردن دوو ھۆکاری موەفەق بوونن تاوەکو مرۆڤ بەهۆیانەوە بتوانیت پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت لە ئایەتەکانی اللە تەعالا.

• مكانة الشورى في الإسلام عظيمة.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر گەورەیی پلە و پایەی شوورا و ڕاوێژ کردن لە ئیسلامدا.

• جواز مؤاخذة الظالم بمثل ظلمه، والعفو خير من ذلك.
دروسته کەسێک زوڵم و ستەمی لێکرابێت بەو ئەندازەیەی زوڵم و ستەمی لێکراوە ھەقی خۆی بسێنێتەوە، بەڵام لێبووردن و چاوپۆشی کردن باشتر و چاکترە.

وَتَرَىٰهُمۡ يُعۡرَضُونَ عَلَيۡهَا خَٰشِعِينَ مِنَ ٱلذُّلِّ يَنظُرُونَ مِن طَرۡفٍ خَفِيّٖۗ وَقَالَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ وَأَهۡلِيهِمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ أَلَآ إِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ فِي عَذَابٖ مُّقِيمٖ
- ئەی پێغەمبەر - کاتێک ئەو ستەمکارانە دەبینیت بە زەلیل و ڕیسواییەوە ئاگری دۆزەخیان پیشان دەدرێت، بەترس و لەرزەوە، لە لایەکەوە بەنھێنی تەماشی خەڵکی دەکەن، وە باوەڕدارانێک باوەڕیان بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی ھێناوە دەڵێن: بێگومان خەسارۆمەندی ڕاستەقینە لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوانەن کە خۆیان و کەسوکاریان دۆڕاندوە، بەھۆی ئەو سزا سەختەی اللە تەعالا تووشی کردوون، ھۆشیاربن ئەوانەی بە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان ستەمیان لە خۆیان کردووە لە سزایەکی ھەمیشەیی نەبڕاوەدان.
અરબી તફસીરો:
وَمَا كَانَ لَهُم مِّنۡ أَوۡلِيَآءَ يَنصُرُونَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِۗ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن سَبِيلٍ
ئەو ستەمکارانە لە ڕۆژی قیامەتدا ھیچ پشتیوانێکیان نییە ڕزگاریان بکات لە سزای اللە تەعالا، ھەرکەسێک اللە تەعالا زەلیل و ڕیسوای کردبێت و لە ھەق و ڕاستی لایدابێت، ھەرگیز ڕێگایەک نادۆزێتەوە بیگەیەنێت بەھیدایەت و ڕێنمونی و ھەق و ڕاستی.
અરબી તફસીરો:
ٱسۡتَجِيبُواْ لِرَبِّكُم مِّن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَ يَوۡمٞ لَّا مَرَدَّ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِۚ مَا لَكُم مِّن مَّلۡجَإٖ يَوۡمَئِذٖ وَمَا لَكُم مِّن نَّكِيرٖ
ئەی خەڵکینە وەڵامی بانگەوازەکەی اللە تەعالا بدەنەوە و بە خێرایی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی، وە وازبھێنن لە دواخستنی تەوبە و گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا پێش ئەوەی ڕۆژی قیامەت بێت، ئەو ڕۆژە ئەگەر ھات ھیچ کەسێک ناتوانێت بەری پێ بگرێت و بیگەڕێنێتە دواوە، وە ھیچ پەناگایەک نییە پەنای بەرن و بتانپارێزێت، وە نایشتوانن نکۆڵی لەو گوناھ و تاوانانە بکەن لە دونیادا کردبوتان.
અરબી તફસીરો:
فَإِنۡ أَعۡرَضُواْ فَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ عَلَيۡهِمۡ حَفِيظًاۖ إِنۡ عَلَيۡكَ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُۗ وَإِنَّآ إِذَآ أَذَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِنَّا رَحۡمَةٗ فَرِحَ بِهَاۖ وَإِن تُصِبۡهُمۡ سَيِّئَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ فَإِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ كَفُورٞ
- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر پشتیان ھەڵکرد لەوەی فەرمانت پێی کردووە و نەھاتن بەدەم بانگەوازەکەتەوە، ئەوە ئەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بزانە تۆمان نەناردووە تاوەکو کردەوکانی ئەوان بپارێزیت، تۆ تەنھا ئەوەت لەسەرە ئەوەی فەرمانت پێکراوە بیگەیەنیت پێیان، ئیتر دوای ئەوە حیساب و لێپرسینەوەیان لەسەر اللە تەعالایە، ھەرکاتێک ناز و نیعمەتی خۆمان لە ماڵ و سامان و دەوڵەمەندی و لەشساغی بەخشی بە مرۆڤ ئەوا دڵخۆش دەبێت پێی، خۆ ئەگەر مرۆڤ بەھۆی گوناھ و تاوانەکانی خۆیانەوە دووچاری بەڵا و موسیبەت و ناخۆشیەکیش بوون، ئەوا سروشتیان وایە ناشکوری ئەو نیعمەتانە دەکەن کە پەروەردگار پێی بەخشیوون، وە ناڕازین لەو قەدەرەی کە اللە تەعالا بە حیکمەتی خۆی بۆ دیاری کردوون.
અરબી તફસીરો:
لِّلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ يَهَبُ لِمَن يَشَآءُ إِنَٰثٗا وَيَهَبُ لِمَن يَشَآءُ ٱلذُّكُورَ
ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی اللە تەعالایە، ھەر شتێک خۆی بیەوێت لە نێر یان لە مێ بەدیدەھێنێت، بە ویستی خۆی مناڵی کچ دەبەخشێت بەھەر کەسێک بیەوێت و بێ بەشی دەکات لە مناڵی کوڕ، وە بە ویستی خۆیشی مناڵی کوڕ دەبەخشێت بەھەر کەسێک بیەوێت و بێ بەشی دەکات لە مناڵی کچ، یاخود بۆ ھەر کەسێکیش خۆی بیەوێت مناڵی کوڕ و کچیشی پێ دەبەخشێت، یان ھەر کەسێکی بوێت نەزۆکی دەکات و ھەر مناڵی نەبێت، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە زانا و ئاگادارە بەوەی ڕوویداوە، وە بەوەیشی لە داھاتوودا ڕوودەدات، ئەوەیش لە تەواوی عیلم و زانست و کەماڵی حیکمەتی خۆیەتی، ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە، وە ھیچ شتێکیش ئەو دەسەوسان و بێ دەسەڵات ناکات.
અરબી તફસીરો:
أَوۡ يُزَوِّجُهُمۡ ذُكۡرَانٗا وَإِنَٰثٗاۖ وَيَجۡعَلُ مَن يَشَآءُ عَقِيمًاۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٞ قَدِيرٞ
ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی اللە تەعالایە، ھەر شتێک خۆی بیەوێت لە نێر یان لە مێ بەدیدەھێنێت، بە ویستی خۆی مناڵی کچ دەبەخشێت بەھەر کەسێک بیەوێت و بێ بەشی دەکات لە مناڵی کوڕ، وە بە ویستی خۆیشی مناڵی کوڕ دەبەخشێت بەھەر کەسێک بیەوێت و بێ بەشی دەکات لە مناڵی کچ، یاخود بۆ ھەر کەسێکیش خۆی بیەوێت مناڵی کوڕ و کچیشی پێ دەبەخشێت، یان ھەر کەسێکی بوێت نەزۆکی دەکات و ھەر مناڵی نەبێت، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە زانا و ئاگادارە بەوەی ڕوویداوە، وە بەوەیشی لە داھاتوودا ڕوودەدات، ئەوەیش لە تەواوی عیلم و زانست و کەماڵی حیکمەتی خۆیەتی، ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە، وە ھیچ شتێکیش ئەو دەسەوسان و بێ دەسەڵات ناکات.
અરબી તફસીરો:
۞ وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ ٱللَّهُ إِلَّا وَحۡيًا أَوۡ مِن وَرَآيِٕ حِجَابٍ أَوۡ يُرۡسِلَ رَسُولٗا فَيُوحِيَ بِإِذۡنِهِۦ مَا يَشَآءُۚ إِنَّهُۥ عَلِيٌّ حَكِيمٞ
بۆ ھیچ کەسێک نییە اللە تەعالا قسەی لە گەڵدا بکات تەنھا بە وەحی نەبێت ، بە ئیلھام یان بەغەیری ئیلھام ، یاخود ڕاستەوخۆ خۆی قسەی لەگەڵدا بکات بەشێوەیەک گوێبیستی قسەکانی بێت بەڵام نەیبینێت، یاوەکو فریشتەیەکی وەک جوبرەئیلی بۆ لا بنێرێت، بەئیزن و مۆڵەتی اللە تەعالا وەحی و نیگا بکات بۆ لای ئەو پێغەمبەرەی کە فەرمانی پێکردووە، بێگومان اللە تەعالا لە زات و سیفەتی خۆیدا بەرز و بڵندە ، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە بەدیھێنان و قەدەر و شەریعەتەکەیدا.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• وجوب المسارعة إلى امتثال أوامر الله واجتناب نواهيه.
پێویستە پەلە بکرێت لەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی اللە تەعالا و دوور کەوتنەوە لەو شتانەی ئەو ڕێگری لێکردوون.

• مهمة الرسول البلاغ، والنتائج بيد الله.
گرنگی کاری پێغەمبەر تەنھا گەیاندنی پەیامەکەیەتی، ئیتر لەدوای ئەوەی ئەنجام بە دەستی اللە تەعالایە.

• هبة الذكور أو الإناث أو جمعهما معًا هو على مقتضى علم الله بما يصلح لعباده، ليس فيها مزية للذكور دون الإناث.
بەخشینی کوڕ یان کچ یان ھەردوووکیان پێکەوە لەوپەڕی علیم و زانستی اللە تەعالایە بەوەی چی بەرژەوەندی بەندەکانی تێدایە، وە لەم ئایەتانەدا تایبەتمەندیەک بۆ کوڕان دوور لەکچان بەدی ناکرێت، بەوەی گوایە ئەگەر ھەر کەسێک اللە تەعالا کوڕی پی بەخشی بەڵگە بێت لەسەر ئەوەی خۆشی دەوێت، وە بەپێچەوانەوە ئەگەر کچی پێ بەخشی مانای وابیت خۆش ناوێت.

• يوحي الله تعالى إلى أنبيائه بطرق شتى؛ لِحِكَمٍ يعلمها سبحانه.
اللە تەعالا بە چەند ڕێگایەکی جیاواز وەحی و نیگای کردووە بۆ پێغەمبەرەکانی، ئەویش لەبەر حیکمەت و داناییەک کە تەنھا خۆی دەیزانێت.

وَكَذَٰلِكَ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ رُوحٗا مِّنۡ أَمۡرِنَاۚ مَا كُنتَ تَدۡرِي مَا ٱلۡكِتَٰبُ وَلَا ٱلۡإِيمَٰنُ وَلَٰكِن جَعَلۡنَٰهُ نُورٗا نَّهۡدِي بِهِۦ مَن نَّشَآءُ مِنۡ عِبَادِنَاۚ وَإِنَّكَ لَتَهۡدِيٓ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ
ھەروەکو چۆن وەحی و نیگامان کرد بۆ پێغەمبەرانی پێش تۆ ئەی موحەممەد، قورئانیشمان لەلایەن خۆمانەوە بۆ تۆ وەحی کرد، تۆ پێش ئەوە نەتدەزانی ئەو کتێبە ئاسمانیانەی دابەزیون بۆ سەر پێغەمبەرانی تر چین و چیان تێدایە، وە نەیشت دەزانی ئیمان و باوەڕ چییە؟ بەڵام ئێمە ئەم قورئانەمان دابەزاند کە نوور و ڕوناکییە ھەرکەسێکمان بوویت لە بەندەکانی خۆمان پێی ڕێنموونی دەکەین و ھیدایەتی دەدەین، وە بێگومان تۆیش خەڵکی ڕێنموونی دەکەیت بۆ سەر ڕێگای ڕاست کە ئاینی پیرۆزی ئیسلامە.
અરબી તફસીરો:
صِرَٰطِ ٱللَّهِ ٱلَّذِي لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ أَلَآ إِلَى ٱللَّهِ تَصِيرُ ٱلۡأُمُورُ
ڕێگای ڕاستی اللە تەعالا کە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە ھەر ھەمووی موڵکی ئەوە، لەبەدیھێنان و بەڕێوەبردن و ڕێکخستندا، بەدڵنیاییەوە ھەموو کارێک تەنھا بۆ لای ئەو دەگەڕیتەوە لە ئەندازەگیری و رێکخستنیاندا.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• سمي الوحي روحًا لأهمية الوحي في هداية الناس، فهو بمنزلة الروح للجسد.
ئەم ئایەتانە وەحییان بە ڕۆح ناوبردووە ، لەبەر گرنگی وەحی لە ھیدایەتدانی خەڵکی، ئەو وەحییە وەک ڕۆح وایە بۆ لاشە.

• الهداية المسندة إلى الرسول صلى الله عليه وسلم هي هداية الإرشاد لا هداية التوفيق.
ئەو ھیدایەتەی دراوە پاڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ھیدایەتی ڕێنووێنی کردنە نەک ھیدایەتی تەوفیقدان.

• ما عند المشركين من توحيد الربوبية لا ينفعهم يوم القيامة.
ئەو تەوحیدە ڕبوبیەتەی بتپەرست و موشریکەکان دانیان پێدا دەنا، لە ڕۆژی قیامەتدا ھیچ سوودێکیان پێ ناگەیەنێت.

 
શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અશ્ શૂરા
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

બંધ કરો