Check out the new design

કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અલ્ અન્આમ   આયત:
وَهُوَ ٱلَّذِي يَتَوَفَّىٰكُم بِٱلَّيۡلِ وَيَعۡلَمُ مَا جَرَحۡتُم بِٱلنَّهَارِ ثُمَّ يَبۡعَثُكُمۡ فِيهِ لِيُقۡضَىٰٓ أَجَلٞ مُّسَمّٗىۖ ثُمَّ إِلَيۡهِ مَرۡجِعُكُمۡ ثُمَّ يُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
اللە تەعالا ھەر ئەو خوایەیە لەشەو ولەکاتی خەودا بەشێوەیەکی کاتی گیانتان دەکێشێت، وە ھەر ئەویشە دەزانێت لەڕۆژدا لەکاتی چوست وچالاکیتاندا چی کار وکردەوەیەک دەکەن، وە پاش گیان کێشانیشتان بەخەو لەشەودا جارێکی تر بەڕۆژ لەخەو بێدار وزیندووتان دەکاتەوە تاوەکو ھەستن بە ئەنجامدانی ئیش وکارەکانتان، تا ئەو کاتەی ئیتر ماوەی دیاریکراوی تەمەنی لای خوای گەورە کۆتایی دێت، پاشانیش دەتانمرێنێت وھەر بۆلای ئەویشە گەڕانەوەتان دوای زیندوو کردنەوەتان لەڕۆژی دواییدا، دواتریش ئاگادارتان دەکات لەوەی کردووتانە وئەنجامتانداوە لەژیانی دونیاتاندا، وە پاداشت وسزای کاروکردەوەکانیشتان دەداتەوە.
અરબી તફસીરો:
وَهُوَ ٱلۡقَاهِرُ فَوۡقَ عِبَادِهِۦۖ وَيُرۡسِلُ عَلَيۡكُمۡ حَفَظَةً حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَحَدَكُمُ ٱلۡمَوۡتُ تَوَفَّتۡهُ رُسُلُنَا وَهُمۡ لَا يُفَرِّطُونَ
خوای گەورە ھەر خۆیەتی زاڵ ودەسەڵاتدار بەسەر بەندەکانیدا، وە ملکەچیان دەکات بۆ فەرمانەکانی، وە بەھەموو شێوەیەک بەرز وبڵندە بەسەریانەوە، وە ھەموو شت ملکەچی ئەون، بەرز وبڵندە بەسەر بەندەکانیەوە کە شایستەی زاتی پیرۆزی ئەو بێت، ئەی خەڵکینە خوای گەورە فریشتەی چاودێر وپارێزەرتان بەسەروە دادەنێت تاوەکو تەواوی کاروکردەوەتان سەرژمێر وحساب بکەن تا ئەو ڕۆژەی کە ژیانتان کۆتایی دێت کاتی دیاری کراوی خۆی دێت فریشتەی گیان کێشان وھاوکارەکانی دەتانمرێنن، ئەوان بەھیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی ناکەن لەڕاپەڕاندنی ئەو فەرمانانەی کە پێیان دەسپێررێت.
અરબી તફસીરો:
ثُمَّ رُدُّوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ مَوۡلَىٰهُمُ ٱلۡحَقِّۚ أَلَا لَهُ ٱلۡحُكۡمُ وَهُوَ أَسۡرَعُ ٱلۡحَٰسِبِينَ
لەپاشان دوای گیان کێشانتان وزیندوو بوونەوەتان ھەموو دەگەڕێنەوە بۆلای خوای گەورە کە خاوەنی ھەق وڕاستەقینەی ئەوانە بۆ ئەوەی پاداشت وسزای کاروکردەوەیان بداتەوە، کە ھەموو بڕیارەکانی جێ بەجی دەکرێن وە ھەموو حوکمێکی دادوەریش ھەر ھی ئەوە، بەخێراتر لەھەموو حسابکارێکیش حسابی ھەمووان دەکات.
અરબી તફસીરો:
قُلۡ مَن يُنَجِّيكُم مِّن ظُلُمَٰتِ ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِ تَدۡعُونَهُۥ تَضَرُّعٗا وَخُفۡيَةٗ لَّئِنۡ أَنجَىٰنَا مِنۡ هَٰذِهِۦ لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّٰكِرِينَ
ئەی پێغەمبەر بەو موشریک وبتپەرستانە بڵێ: ئایا کێ لە شەڕ وخراپە ونەھامەتی تاریکیەکانی ووشکانی ودەریا ڕزگارتان دەکات کاتێک دێتە ڕێتان؟ ئەو کاتەی کە گیردەخۆن زۆر بەملکەچی وزەلیلی، بەئاشکرا ونھێنی ھانا وھاواری بۆ دەبەن، ودەڵێن: ئەگەر پەروەردگارمان لەم نەھامەتی وبەڵا وموسیبەتە ڕزگارمان بکات بەڵێن بێت ئیتر سوپاسگوزار وشوکرانە بژێری ناز ونیعمەکانی بین، وە جگە ئەویش ھیچ کەسێکی تر نەپەرستین.
અરબી તફસીરો:
قُلِ ٱللَّهُ يُنَجِّيكُم مِّنۡهَا وَمِن كُلِّ كَرۡبٖ ثُمَّ أَنتُمۡ تُشۡرِكُونَ
ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە لەھەموو ناڕەحەتی ونەھامەتیەکاندا ڕزگارتان دەکات، وە لەھەموو تەنگ وچەڵەمەیەکیش سەلامەتان دەکات، کەچی دوای ئەوەی کە خوا ڕزگارتان دەکات ودەکەونە باری ئاسایی وخۆشگوزەرانی خۆتان ھاوەڵی بۆ بڕیار دەدەن، ئایا دەبێت چی ستەمێک لەسەروو ئەو ستەمەوە بێت کە ئیوە پێی ھەڵدەسن؟!
અરબી તફસીરો:
قُلۡ هُوَ ٱلۡقَادِرُ عَلَىٰٓ أَن يَبۡعَثَ عَلَيۡكُمۡ عَذَابٗا مِّن فَوۡقِكُمۡ أَوۡ مِن تَحۡتِ أَرۡجُلِكُمۡ أَوۡ يَلۡبِسَكُمۡ شِيَعٗا وَيُذِيقَ بَعۡضَكُم بَأۡسَ بَعۡضٍۗ ٱنظُرۡ كَيۡفَ نُصَرِّفُ ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّهُمۡ يَفۡقَهُونَ
ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: خوای گەورە بەدەسەڵاتە کە لەسەرووتانەوە بە بەردبارین وھەورە برووسکە ولافاو وتۆفان سزاتان بۆ بنێرێت، یان لەژێر پێتانەوە وەک بوومە لەرزە وڕۆچوون بەناخی زەویدا گیرۆدەی سزای خۆیتان بکات، یان بتانکاتە چەند دەستە وگروپێکی جیاواز ودڵەکانتان لێک دوور بخاتەوە، بەشێوەیەک ھەرکەسێکتان شوێن ھەواو وئارەزووی خۆی بکەون ودەست بکەن بەجەنگ وکوشتار لەگەڵ یەکتردا، جا ئەی پێغەمبەر سەرنج بدە وتێڕامێنە کە چۆن بەڵگە ونیشانەکانیان بۆ جۆراو جۆر دەکەین وبۆیان روون دەکەینەوە تاوەکو بەڵکو تێبگەن لەو پەیامەی کە تۆ بەھەق وڕاستی بۆت ھێناوون، وە ئەوەی ئەوان لەسەرینی ناھەق وباتڵ وپڕوپووچە.
અરબી તફસીરો:
وَكَذَّبَ بِهِۦ قَوۡمُكَ وَهُوَ ٱلۡحَقُّۚ قُل لَّسۡتُ عَلَيۡكُم بِوَكِيلٖ
گەل وھۆزەکەت باوەڕیان بەم قورئانە نەکرد وبەدرۆیان دانا، لەکاتێکدا دیارە ئەو قورئانە ڕاست ودروستە وھیچ گومانێکی تێدا نیە کەلەلایەن خوای گەورەوە ھاتووە، ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: من بەرپرس وچاودێر نیم بەسەرتانەوە، بەڵکو من تەنھا ترسێنەری ئێوەم بەسزایەکی سەخت وقورسی ڕۆژی دوایی کە بێدارتان بکەمەوە لێی.
અરબી તફસીરો:
لِّكُلِّ نَبَإٖ مُّسۡتَقَرّٞۚ وَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ
ھەموو ھەواڵێکیش لای خوای گەورە کاتێکی دیاریکراوی خۆی ھەیە تاوەکو جێگیر بێت تێیدا، وە کۆتاییەکیشی ھەیە تاوەکو دوایی بێت پێی، یەکێک لەو ھەواڵانەیش سەرەنجام وکۆتایی ئێوەیە، لەمەودوا وکاتێک خوای گەورە زیندووتان دەکاتەوە باش دەزانن ھەر بەو شێوەیە بوو کە خوای گەورە بۆی باسکردبوون.
અરબી તફસીરો:
وَإِذَا رَأَيۡتَ ٱلَّذِينَ يَخُوضُونَ فِيٓ ءَايَٰتِنَا فَأَعۡرِضۡ عَنۡهُمۡ حَتَّىٰ يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيۡرِهِۦۚ وَإِمَّا يُنسِيَنَّكَ ٱلشَّيۡطَٰنُ فَلَا تَقۡعُدۡ بَعۡدَ ٱلذِّكۡرَىٰ مَعَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
ئەی پێغەمبەر کاتێک ئەو بتپەرست وموشریکانەت بینی کە خەریکن گاڵتە وگەپ بە ئایەتەکانی ئێمە دەکەن وخراپ لەبارەیانەوە دەدوێن، ئیتر تۆ لێیان دوور بکەوەرەوە ھەستە لایان چۆڵ بکە، تا ئەو کاتەی قسەکەیان دەگۆڕن وواز لە گاڵتە وگەپ کردن دەھێنن بە ئایەت ونیشانەکانمان، جا ئەگەر شەیتان لەبیری بردیتەوە ولەگەڵیان دانیشتیت، وە پاشان بیرتهاتەوه ئەوه مەجلیسیان به جێ بهیڵه و لەگەڵ کۆمەڵی ستەمکاران دامەنیشە.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• إثبات أن النومَ موتٌ، وأن الأرواح تُقْبض فيه، ثم تُرَد عند الاستيقاظ.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە خەولێکەوتن مردنە، وە گیانەکان لەکاتی خەودا لەجەستەکان دەردەھێنرێن، بەڵام پاش لەخەو ھەستان جارێکر تر گیان دەگەڕێتەوە بۆ ناو لاشەکەی.

• الاستدلال على استحقاق الله تعالى للألوهية بدليل الفطرة، فإن أهل الكفر يؤمنون بالله تعالى ويرجعون لفطرتهم عند الاضطرار والوقوع في المهالك، فيسألون الله تعالى وحده.
بەڵگە لەسەر ئەوەی کە اللە تەعالا شایستەی پلەی ئولوھیەت وپەرستنی بەندەکانیەتی بە بەڵگەی فیترەتی مرۆڤەکان، بێگومان بێباوەڕەکان باوەڕیان ھەیە بەخوای گەورە، وە دەگەڕێنەوە سەر فیترەتی خۆیان کاتێک دەکەونە ناو ناڕەحەتی وتەنگ وچەڵەمە وتیاچوونەوە، ئەو کاتە ئیتر ھانا وھاوار تەنھا بۆ خوای گەورە دەبەن.

• إلزام المشركين بمقتضى سلوكهم، وإقامة الدليل على انقلاب فطرتهم، بكونهم يستغيثون بالله وحده في البحر عند الشدة، ويشركون به حين يسلمهم وينجيهم إلى البر.
پابەندکردنی بتپەرست و موشریکەکان بەوەی ڕەوشت و ئاکار داوای دەکات، وە بەڵگە ھێنانەوە لەسەر ھەڵگەڕانەوەی فیترەتیان، بەوەی تەنھا ھانا و ھاوار بۆ لای خوا دەبەن کاتێک لەناو دەریادا دووچاری ناڕەحەتی و تەنگانە دەبنەوە، وە کاتێکیش کە دەگەنەوە وشکانی و خوا ڕزگاریان دەکات جارێکی تر دەگەڕێنەوە سەر بتپەرستی و بێباوەڕی خۆیان.

• عدم جواز الجلوس في مجالس أهل الباطل واللغو، ومفارقتُهم، وعدم العودة لهم إلا في حال إقلاعهم عن ذلك.
دروست نیە لە کۆڕ وکۆبوونەوەی خەڵکانی خراپ وگاڵتە وگەپدا دابنیشیت، وە دەبێت وازیان لێ بھێنێت، وە نەگەڕێیتەوە بۆلایان، لەحاڵەتێکدا نەبێت کە ئەوان وازیان لەو کار وخووە خراپەیان ھێنابێت.

 
શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અલ્ અન્આમ
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

તફસીર લિદ્ દિરાસતીલ્ કુરઆનિયહ કેન્દ્ર દ્વારા પ્રકાશિત.

બંધ કરો