કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા


શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અલ્ અલક   આયત:

سورەتی العلق

સૂરતના હેતુઓ માંથી:
الإنسان بين هدايته بالوحي وضلاله بالاستكبار والجهل.
مرۆڤ لەنێوان ڕێنموێنی و هیدایەتدانیەتی بە وەحی و گومڕابوونیەتی بە خۆبەگەورەزانین و نەزانین.

ٱقۡرَأۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلَّذِي خَلَقَ
-ئەی پێغەمبەر- ئەوەی اللە -تەعاﻻ- وەحی بۆ کردوویت بیخوێنەوە، بخوێنە بەناوی پەروەردگارتەوە کەھەموو بەدیھێنراوەکانی بەدیهێناوە.
અરબી તફસીરો:
خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ مِنۡ عَلَقٍ
ئادەمیزادی بەدیھێناوە لە پارچە خوێنێکی مەییوو (پێش ئەوە دڵۆپێک مەنی بووە).
અરબી તફસીરો:
ٱقۡرَأۡ وَرَبُّكَ ٱلۡأَكۡرَمُ
-ئەی پێغەمبەر- ئەوەی اللە -تەعاﻻ- وەحی بۆ کردوویت بیخوێنەوە، بخوێنە بەناوی پەروەردگارتەوە کە لەھەموو کەس بەخشندەتر ومیھرەبانتر وبەڕێزترە، ئەو زاتە پیرۆزە زۆر بەخشندە وخاوەن فەزڵ وچاکەیە.
અરબી તફસીરો:
ٱلَّذِي عَلَّمَ بِٱلۡقَلَمِ
ئەو پەروەردگارەی کەئادەمیزادی فێری زانست وزانیاری وخەت ونووسین کرد بەھۆی پێنووسەوە.
અરબી તફસીરો:
عَلَّمَ ٱلۡإِنسَٰنَ مَا لَمۡ يَعۡلَمۡ
ئادەمیزادی فێری شتانێک کرد کە پێشتر نەیدەزانین.
અરબી તફસીરો:
كَلَّآ إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لَيَطۡغَىٰٓ
بەڕاستی مرۆڤی لەسنوور دەرچووی وەک ئەبو جەھل سنوری خۆی تێپەڕاند لەو سنوورانەى اللە -تەعاﻻ- دایناون.
અરબી તફસીરો:
أَن رَّءَاهُ ٱسۡتَغۡنَىٰٓ
كاتێك بینی کە دەوڵەمەند بووە بە ماڵ وسەروەت وسامان وپلەوپایە وناوبانگی.
અરબી તફસીરો:
إِنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ ٱلرُّجۡعَىٰٓ
بەڕاستی -ئەی مرۆڤ- گەڕانەوەی (پاش مردن وزیندووبوونەوەت) ھەر بۆلای پەروەردگارتە لەڕۆژی قیامەتدا، پاداشتی ھەموو کەسێک دەداتەوە بەو شێوەیەی شایستەیەتی.
અરબી તફસીરો:
أَرَءَيۡتَ ٱلَّذِي يَنۡهَىٰ
ئایا لەو کارەی ئەبو جەھل سەیرترت بینیووە کە ڕێگری دەکرد.
અરબી તફસીરો:
عَبۡدًا إِذَا صَلَّىٰٓ
لەبەندەکەمان موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم- کاتێک کە نوێژی دەکرد لای کەعبە.
અરબી તફસીરો:
أَرَءَيۡتَ إِن كَانَ عَلَى ٱلۡهُدَىٰٓ
پێم بڵێ ئەگەر ئەو (بەندە نوێژ خوێنە مەبەست پێی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم-) لەسەر ڕێبازی ھیدایەت وھەق وچاوڕوونی بێت لەلایەن پەروەردگاریەوە؟!
અરબી તફસીરો:
أَوۡ أَمَرَ بِٱلتَّقۡوَىٰٓ
یان فەرمان بەخەڵکی بکات بەتەقواداری وخواناسین، بەوەی فەرمانەکانی جێبەجێ بکەن ودووریش بکەونەوە لەنەهی لێکراوەکان، ئایا ئەبو جەهل ڕێگری لەکەسێکی وا دەکات کە ئەمە کردەوە وباسی بێت؟!
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• رضا الله هو المقصد الأسمى.
ڕێزلێنانى خواى گەورە لە پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم- بەوەى ناو و یادی بەرز کردەوە.

• أهمية القراءة والكتابة في الإسلام.
بەدەستھێنانی ڕەزامەندی اللە -تەعاﻻ- مەبەستە گەورە و مەزنەکەیە.

• خطر الغنى إذا جرّ إلى الكبر والبُعد عن الحق.
گرنگی خوێندنەوە و نووسین لە ئیسلامدا.

• النهي عن المعروف صفة من صفات الكفر.
مەترسی دەوڵەمەندی ئەگەر ھاتوو سەری کێشا بۆ خۆبەزلزانین و دوور کەوتنەوە لەھەق و ڕاستی.

• إكرام الله تعالى نبيه صلى الله عليه وسلم بأن رفع له ذكره.
ڕێگری کردن لە کردەوەى چاکە سیفەتێکە لە سیفەتەکانى بێباوەڕی -کوفر-.

أَرَءَيۡتَ إِن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰٓ
ئایا ئەو کەسەت بینی ڕێگری کرد لەو پەیامەی كه پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی، وپاشان پشتی ھەڵکرد لێی، ئەو کەسە مەبەست پێی (ئەبو جەھل)ە، ئایا بۆ ھیچ لە اللە -تەعاﻻ- ناترسێت؟!
અરબી તફસીરો:
أَلَمۡ يَعۡلَم بِأَنَّ ٱللَّهَ يَرَىٰ
ئایا ئەو ڕێگریکەرەی ڕێگای نەدا بەندەکەی اللە -تەعاﻻ- نوێژەکەی بکات، نازانێت بێگومان ئەوەی ئەنجامی دەدا اللە -تەعاﻻ- دەیبینێت، وھیچ شتێکی لەلای ئەو نھێنی وشاراوە نیە؟!
અરબી તફસીરો:
كَلَّا لَئِن لَّمۡ يَنتَهِ لَنَسۡفَعَۢا بِٱلنَّاصِيَةِ
نەخێر بەو شێوەیە نییە کە ئەم نەزانە بیری لێ دەکاتەوە بێگومان ئەگەر واز نەھێنێت لە ئازاردانی بەندەکەمان وباوەڕ نەکردن پێی، لەپێشەوەى سەری بەتوندی ڕایدەکێشین بۆ ناو ئاگری دۆزەخ.
અરબી તફસીરો:
نَاصِيَةٖ كَٰذِبَةٍ خَاطِئَةٖ
خاوەنی ئەو پێشەسەرە کەسێکی درۆزنە لە وتار وگوفتاریدا، وە خەتاکارە لەکرداریدا.
અરબી તફસીરો:
فَلۡيَدۡعُ نَادِيَهُۥ
دەی کاتێک بەپێشی سەری ڕادەکێشرێت بۆ ناو ئاگری دۆزەخ، با کۆڕ وکۆمەڵی خۆی بانگ بکات، وداوای یارمەتیان لێ بکات بۆئەوەى ڕزگاری بکەن لەسزای ئاگری دۆزەخ.
અરબી તફસીરો:
سَنَدۡعُ ٱلزَّبَانِيَةَ
ئێمەش بانگی فریشتەکانی دەرگاوانی دۆزەخی بۆ دەکەین کە کۆمەڵێکی زەبر بەدەستن ھەرچی اللە -تەعاﻻ- فەرمانیان پێ بکات سەرپێچی ناکەن، وە ھەر فەرمانێکیشیان پێبکات جێبەجێی دەکەن، جا ئەو کاتە تەماشا بکات وبزانێت کام دەستە وتاقم بەھێزتر وبەدەسەڵاتدارترن؟
અરબી તફસીરો:
كَلَّا لَا تُطِعۡهُ وَٱسۡجُدۡۤ وَٱقۡتَرِب۩
کارەکە بەو شێوەیە نیە کە ئەو ستەمکارە بۆی دەچێت وخەیاڵی دەکات، کە بتوانێت بەخراپە پێت بگات وزیانت لێبدات، نەخێر ئەی پێغەمبەر لەفەرمان ونەهی کردندا بەگوێی ئەو کەسە مەکە وبەردەوام بە لەسەر کڕنووش بردنت بۆ اللە -تەعاﻻ-، وە خۆتی لێ نزیک بکەرەوە بە پەرستن وگوێڕایەڵی، چونکە پەرستن وگوێرایەڵی لە پەروەردگارت نزیکت دەکاتەوە.
અરબી તફસીરો:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• فضل ليلة القدر على سائر ليالي العام.
فەزڵ وگەورەیی وڕێزی شەوی قەدەر بەسەر تەواوی شەوەکانی تری ساڵدا.

• الإخلاص في العبادة من شروط قَبولها.
ئیخلاص ودڵسۆزی لە پەرستندا، مەرجی وەرگرتنیەتی لای پەروەردگار.

• اتفاق الشرائع في الأصول مَدعاة لقبول الرسالة.
ھاوڕابوون ویەکگرتنەوەی شەریعەتەکان لە بنەماکاندا ھۆکاری وەرگرتنی پەیامەکە وڕازی بوونە پێی.

 
શબ્દોનું ભાષાંતર સૂરહ: અલ્ અલક
સૂરહ માટે અનુક્રમણિકા પેજ નંબર
 
કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ભાષાંતરોની અનુક્રમણિકા

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

બંધ કરો