Check out the new design

क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन * - अनुवादों की सूची


अर्थों का अनुवाद सूरा: साद   आयत:
قَالَ فَٱلۡحَقُّ وَٱلۡحَقَّ أَقُولُ
[ قَالَ فَالْحَقُّ وَالْحَقَّ أَقُولُ (٨٤) ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: من حه‌قم و حه‌ق ده‌ڵێم، یان حه‌ق له‌ لایه‌ن منه‌وه‌یه‌و من حه‌ق ده‌ڵێم.
अरबी तफ़सीरें:
لَأَمۡلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكَ وَمِمَّن تَبِعَكَ مِنۡهُمۡ أَجۡمَعِينَ
[ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنْكَ وَمِمَّنْ تَبِعَكَ مِنْهُمْ أَجْمَعِينَ (٨٥) ] ئه‌بێ جه‌هه‌ننه‌م پڕ بكه‌م له‌ تۆ و له‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ شوێنی تۆ بكه‌وێ به‌ تێكڕا ئه‌وه‌ی شوێنت بكه‌وێ ئه‌بێ ئه‌وانیش دۆزه‌خیان لێ پڕ بكه‌م.
अरबी तफ़सीरें:
قُلۡ مَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٖ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُتَكَلِّفِينَ
[ قُلْ مَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: كه‌ من بانگتان ئه‌كه‌م بۆ ئیمان هێنان خۆ من داوای كرێ و پاره‌و پاداشتم لێ نه‌كردوون [ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُتَكَلِّفِينَ (٨٦) ] وه‌ من ته‌كلیفیش له‌ خۆم ناكه‌م له‌ خۆمه‌وه‌ قسه‌ بكه‌م به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانم پێ ئه‌كات و له‌ خۆمه‌وه‌ من شت دروست ناكه‌م زیادو كه‌مى ناكه‌م.
अरबी तफ़सीरें:
إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٞ لِّلۡعَٰلَمِينَ
[ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِلْعَالَمِينَ (٨٧) ] ئه‌م قورئانه‌ ته‌نها زیكرو یادخستنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ هه‌موو جیهان له‌ مرۆڤ و جنى.
अरबी तफ़सीरें:
وَلَتَعۡلَمُنَّ نَبَأَهُۥ بَعۡدَ حِينِۭ
[ وَلَتَعْلَمُنَّ نَبَأَهُ بَعْدَ حِينٍ (٨٨) ] وه‌ ئه‌ی كافران به‌ دڵنیایی له‌ داهاتوودا له‌ ڕۆژی قیامه‌ت هه‌واڵ و راستیه‌كانی قورئان ئه‌زانن، والله أعلم.
अरबी तफ़सीरें:
 
अर्थों का अनुवाद सूरा: साद
सूरों की सूची पृष्ठ संख्या
 
क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन - अनुवादों की सूची

अनुवाद सलाहुद्दीन अब्दुल करीम ने किया है।

बंद करें