क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन * - अनुवादों की सूची


अर्थों का अनुवाद आयत: (3) सूरा: सूरा अल्-मुल्क
ٱلَّذِي خَلَقَ سَبۡعَ سَمَٰوَٰتٖ طِبَاقٗاۖ مَّا تَرَىٰ فِي خَلۡقِ ٱلرَّحۡمَٰنِ مِن تَفَٰوُتٖۖ فَٱرۡجِعِ ٱلۡبَصَرَ هَلۡ تَرَىٰ مِن فُطُورٖ
[ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقًا ] ئه‌و خوایه‌ی كه‌ حه‌وت ئاسمانی دروست كردووه‌ چین له‌سه‌ر چین (كه‌ هه‌موویان پێكه‌وه‌ نه‌لكاون به‌ڵكو لیك جیاوازن و كه‌لێن له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌و نێوانیان بۆشه‌ وه‌كو له‌ فه‌رمووده‌ى ئیسراو میعراجدا هاتووه‌) [ مَا تَرَى فِي خَلْقِ الرَّحْمَنِ مِنْ تَفَاوُتٍ ] نابینی له‌ دروستكراوی خوای گه‌وره‌دا هیچ جیاوازی و كه‌موكوڕی و نوقستانی و گێڕی و پێچه‌وانه‌یه‌ك هه‌بێ به‌ڵكو ڕێك و ڕاستن [ فَارْجِعِ الْبَصَرَ هَلْ تَرَى مِنْ فُطُورٍ (٣) ] وه‌ جار له‌ دوای جار چاوت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئاسمان و ته‌ماشای ئاسمان بكه‌و تێبڕوانه‌ بزانه‌ ئایا هیچ كون و كه‌له‌به‌رو كه‌لێن و كه‌موكوڕی و نوقستانیه‌ك ئه‌بینی، واته‌: هیچ شتێك نابینی خوای گه‌وره‌ له‌وپه‌ڕی جوانی و ڕێكی و ته‌واویدا دروستی كردووه‌.
अरबी तफ़सीरें:
 
अर्थों का अनुवाद आयत: (3) सूरा: सूरा अल्-मुल्क
सूरों की सूची पृष्ठ संख्या
 
क़ुरआन के अर्थों का अनुवाद - कुर्दी अनुवाद - सलाहुद्दीन - अनुवादों की सूची

पवित्र क़ुरआन के अर्थों का कुर्दी अनुवाद, अनुवादक : सलाहुद्दीन अब्दुल करीम

बंद करें