Check out the new design

Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Surah: Al-An'ām   Ayah:

الأنعام

Tujuan Pokok Surah Ini:
تقرير عقيدة التوحيد والرد على ضلالات المشركين.
جەختکردنەوە لەسەر بیروباوەڕی تەوحید -یەک خوا پەرستی- وە ڕەتدانەوەى گومڕاییەکانى موشریکەکان.

ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَجَعَلَ ٱلظُّلُمَٰتِ وَٱلنُّورَۖ ثُمَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِرَبِّهِمۡ يَعۡدِلُونَ
ھەموو سوپاس و ستایشێکی پڕ لەجوانی و خۆشەویستی بۆ خوایەکی تەواوی بێ کەموکورتی لەھەموو شتێک، بۆ ئەو خوایەی کە ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە کە لە پێشووتر ھاوشێوەیان نەبووە، وە شەو و ڕۆژی دروستکردووە کە بەدوای یەکدا دێن و دەچن، شەوی دروستکردووە بۆ تاریکی، وە ڕۆژیشی بۆ ڕووناکی بەدیھێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا بێباوەڕان جگە لەخوا دەکەنە شەریک و ھاوتای ئەو.
Tafsir berbahasa Arab:
هُوَ ٱلَّذِي خَلَقَكُم مِّن طِينٖ ثُمَّ قَضَىٰٓ أَجَلٗاۖ وَأَجَلٞ مُّسَمًّى عِندَهُۥۖ ثُمَّ أَنتُمۡ تَمۡتَرُونَ
پاکوبێگەردی بۆ ئەو خوایەی کە لە لەگڵ دروستی کردوون –ئەی خەڵکینە -کاتێک باوکە ئادەمتانی لێ دروستکرد(سەلامی خوای لێ بێت)، پاشان بڕیاریدا ماوەیەک بۆ ژیانی دونیا بمێننەوە، وە ماوەیەکی تریشی دیاری کرد کە ھیچ کەس نایزانێت تاوەکو لەڕۆژی دواییدا زیندووتان کاتەوە، کەچی پاش ئەوەش ئێوە بەگومانن لەدەسەڵاتی خوای گەورە کە زیندووتان کاتەوە.
Tafsir berbahasa Arab:
وَهُوَ ٱللَّهُ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَفِي ٱلۡأَرۡضِ يَعۡلَمُ سِرَّكُمۡ وَجَهۡرَكُمۡ وَيَعۡلَمُ مَا تَكۡسِبُونَ
پاکوبێگەردی بۆ ئەو زاتە کە تەنھا ئەو پەرستراوی بەھەق وڕاستیە لە ئاسمانەکان وزەویدا، کە ھیچ شتێکی لا شاراوە ونھێنی نیە، ئەو زانا وئاگادارە بەوەی دەیشارنەوە وە بەوەیشی ئاشکرای دەکەن لەنیەت وگوفتار وکردارتان، وە لەسەر ھەموویشی سزا وپاداشتان دەداتەوە.
Tafsir berbahasa Arab:
وَمَا تَأۡتِيهِم مِّنۡ ءَايَةٖ مِّنۡ ءَايَٰتِ رَبِّهِمۡ إِلَّا كَانُواْ عَنۡهَا مُعۡرِضِينَ
ھەرچیەک بێت بۆ ھاوەڵ بڕیاردەران لە بەڵگە ونیشانە لەلایەن پەروەردگاریانەوە پشتگوێیان خستووە و وازیان لێھێناوە، بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرایان بۆ ھات لەسەر یەکخواپەرستی، وە بەڵگەی زۆریشیان بۆ ھات لەسەر ڕاستی پێغەمبەرەکانی، لەگەڵ ئەوەدا پشتیان لێ ھەڵکرد وھیچ گوێیان پێ نەدا.
Tafsir berbahasa Arab:
فَقَدۡ كَذَّبُواْ بِٱلۡحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمۡ فَسَوۡفَ يَأۡتِيهِمۡ أَنۢبَٰٓؤُاْ مَا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
ئەوان ئەگەر پشتیان ھەڵکرد لەو بەڵگە ڕوون وئاشکرایانە ئەوا پێشتر پشتیان ھەڵکرد لەشتێک کە لەوان ڕوون وئاشکرا ودیارترە، ئەوان بێباوەڕ بوون بەو قورئانەی کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی وبەدرۆیان زانی، جا لەمەودوا دەزانن ئەوەی کە گاڵتە ولاقرتێیان پێ دەکرد ھەق وڕاستە، کاتێک بەچاوی خۆیان سزای سەختی دۆزەخ دەبینن لەڕۆژی دواییدا.
Tafsir berbahasa Arab:
أَلَمۡ يَرَوۡاْ كَمۡ أَهۡلَكۡنَا مِن قَبۡلِهِم مِّن قَرۡنٖ مَّكَّنَّٰهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ مَا لَمۡ نُمَكِّن لَّكُمۡ وَأَرۡسَلۡنَا ٱلسَّمَآءَ عَلَيۡهِم مِّدۡرَارٗا وَجَعَلۡنَا ٱلۡأَنۡهَٰرَ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهِمۡ فَأَهۡلَكۡنَٰهُم بِذُنُوبِهِمۡ وَأَنشَأۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِمۡ قَرۡنًا ءَاخَرِينَ
ئایا ئەو بێباوەڕانە نەیانزانیوە و نەیان بینیوە کە خوای گەورە چی ھێناوە بەسەر ئوممەتە ستەمکارەکانی پێش خۆیان؟ بێگومان خوای گەورە ئوممەت گەلێکی زۆری لەناو برد کە ھۆکارەکانی ھێز ومانەوەی پێدابوون لەسەر زەوی کە نەیداوە بە بێباوەڕەکانی لای ئێوە، وە بارانی زۆرمان بەردەوام بۆ دەباراندن، وە چەندەھا جۆگە وڕوباریشمان بۆ فەراھەم ھێنابوون کە بەژێر کۆشک وتەلارەکانیاندا گوزەریان دەکرد، کەچی لەبری شوکرانەبژێری خوای گەورە سەرپێچیان کرد، خوایش بەھۆی تاوان وگوناھی خۆیانەوە لەناوی بردن، وە لەپاش ئەوان گەلان وئوممەتانی تری دروستکرد.
Tafsir berbahasa Arab:
وَلَوۡ نَزَّلۡنَا عَلَيۡكَ كِتَٰبٗا فِي قِرۡطَاسٖ فَلَمَسُوهُ بِأَيۡدِيهِمۡ لَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّبِينٞ
ئەی پێغەمبەر ئەگەر نوسراوێکمان لەنێو کاغەزێکدا بۆ دابەزاندیتایە، وە بەچاوی خۆیشیان بیانبینیایە، وە دەستیشیان لێ بدایە، لەبەر کەلە ڕەقی وعینادی خۆیان باوەڕیان پێ نەدەھێنا، ودەیانووت: ئەوەی ھێناوتە جگە لە جادویەکی ڕوون وئاشکرا ھیچ تر نیە، لەبەر ئەوە ئێمە باوەڕی پێ ناکەین.
Tafsir berbahasa Arab:
وَقَالُواْ لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡهِ مَلَكٞۖ وَلَوۡ أَنزَلۡنَا مَلَكٗا لَّقُضِيَ ٱلۡأَمۡرُ ثُمَّ لَا يُنظَرُونَ
ئەو بێباوەڕانە ووتیان: چی دەبوو لەگەڵ ھاتنی موحەممەد خوای گەورە فریشتەیەکیشی بناردایەتە خوارەوە وقسەی لەگەڵدا بکردینایە وشاھیدی بدایە لەسەر ڕاستی پێغەمبەرەکەی، ئەوا ئەو کاتە ئێمەیش باوەڕمان دەھێنا، ئەگەر فریشتەیەک لەسەر ئەو وەسف وداخوازیەی ئەوان بھاتایە وباوەڕیان پێ نەکردایە ئەوا لەناومان دەبردن، وە مۆلەتی ئەوەمان نەدەدانێ کە تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە ئەگەر فریشتەمان بۆ بناردنایە.
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• شدة عناد الكافرين، وبيان إصرارهم على الكفر على الرغم من قيام الحجة عليهم بالأدلة الحسية.
ئەم ئایەتانە کەلەڕەقی وسەرسەختی بێباوەڕان وەدەردەخات، وە ڕوونی دەکاتەوە کە چەندێک ئەوان سوورن لەسەر بێباوەڕی خۆیان لەکاتێکدا بەڵگە ونیشانە گەلێکی زۆریشیان بۆ ھاتووە، لەو بەڵگە ونیشانانەی کە بەھەستەوەرەکانی خۆیان ھەستیان پێدەکرد.

• التأمل في سنن الله تعالى في السابقين لمعرفة أسباب هلاكهم والحذر منها.
تێرامان لە سوننەتەکانی خوای گەورە لەوەی بەسەر گەلان وئوممەتانی پێشووی ھێناوە، تاوەکو ھۆکاری تیاچوون ونەمانیان بزانین بۆ ئەوەی ئاگاداریان بین وخۆمانیان لێ بپارێزین.

• من رحمة الله بعباده أن لم ينزل لهم رسولًا من الملائكة لأنهم لا يمهلون للتوبة إذا نزل.
یەکێک لەڕەحم ومیھرەبانیەکانی خوای گەورە بەرامبەر بەندەکانی ئەوەیە فریشتەکانی نەکردووە بە پێغەمبەر بۆیان، چونکە ئەگەر فریشتەیان بۆ دابەزییایە ئەوا مۆڵەتی تەوبە وگەڕانەوەیانی پێ نەدەدان ئەگەر باوەڕیان پێ نەھێنایە.

 
Terjemahan makna Surah: Al-An'ām
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi - Daftar isi terjemahan

Diterbitkan oleh Markaz Tafsīr Li Ad-Dirasāt Al-Qur`āniyyah.

Tutup