Check out the new design

Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Surah: Al-An'ām   Ayah:
وَلَوۡ جَعَلۡنَٰهُ مَلَكٗا لَّجَعَلۡنَٰهُ رَجُلٗا وَلَلَبَسۡنَا عَلَيۡهِم مَّا يَلۡبِسُونَ
خۆ ئەگەر فریشتەمان بکردایە بە پێغەمبەر بۆیان، ئەوا لەسەر شێوەی پیاوێک دەمان نارد تاوەکو بیانتوانیایە گوێ لێ بگرن وشتی لێوەربگرن، چونکە نەیاندەتوانی ئەوانە بکەن ئەگەر بھاتایە فریشتەیان بۆ بڕۆشتایە لەسەر ئەو شکڵ وشێوازەی کە خوای گەورە دروستی کردبوون، وە ئەگەر ھەر لەسەر شێوەی پیاوێکیش بمان ناردایە ئەوا لێیان تێکدەچوو نەیاندەزانی کە فریشتە نێرراوەکەی خۆیانە.
Tafsir berbahasa Arab:
وَلَقَدِ ٱسۡتُهۡزِئَ بِرُسُلٖ مِّن قَبۡلِكَ فَحَاقَ بِٱلَّذِينَ سَخِرُواْ مِنۡهُم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
ئەگەر ئەوانە مەبەستیان لەناردنە خوارەوەی فریشتە لەگەڵ تۆدا گاڵتە ولاقرتێ کردنە، ئەوا گەلان وئوممەتی تری پێش ئەوانیش ئەو گاڵتە ولاقرتێیەیان کرد لەگەڵ پێغەمبەرەکانی خۆیاندا، کەچی سزای سەختی خوا دەورەی دان، ئەو سزایەی کە ئەوان باوەڕیان پێی نەبوو وە بەگاڵتە پێدەکرد کاتێک پێغەمبەرەکانیان دەیان ترساندن پێی.
Tafsir berbahasa Arab:
قُلۡ سِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ ثُمَّ ٱنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُكَذِّبِينَ
ئەی پێغەمبەر بەو بێباوەڕ وگاڵتە وگەپ کەرانە بڵێ: بڕۆن بگەڕێن بەسەر زەویدا، پاشان سەرنج بدەن بزانن سەرەنجامی ئەوان چۆن بوو کەباوەڕیان بەپێغەمبەرەکانی خودا نەکرد، بێگومان سزای سەختی خوای گەورە دابەزی بۆیان دوای ئەوەی کە خوا ھێز ودەسەڵاتی پێ بەخشی بوون.
Tafsir berbahasa Arab:
قُل لِّمَن مَّا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ قُل لِّلَّهِۚ كَتَبَ عَلَىٰ نَفۡسِهِ ٱلرَّحۡمَةَۚ لَيَجۡمَعَنَّكُمۡ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ لَا رَيۡبَ فِيهِۚ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ فَهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ
ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئایا ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەوی وئەوەیشی لەنێوانیادا ھەیە موڵکی کێیە؟ دواتر ھەر خۆت وەڵام بدەرەوە وپێیان بڵێ: ھەر ھەمووی موڵکی خوای گەورەیە، ئەو خوایە کە ڕەحم ومیھرەبانی لەسەر خۆی فەرز کردووە وەک فەزڵ ومنەتێک بەسەر بەندەکانیدا، وە ھیچ پەلەی نیە لەسزادانیان تا ئەو کاتەی کە ئیتر تەوبە ناکەن وناگەڕێنەوە بۆلای خوا، پەروەردگار لەڕۆژی دواییدا کۆیان دەکاتەوە، لەو ڕۆژەی کە ھیچ گومانێکی تێدا نیە، وە ئەوانەی کەبەبێباوەڕیەکەیان دواڕۆژی خۆیان فەوتاند، باوەڕ ناھێنن تاکو خۆیان ڕزگار بکەن لەتیاچوون خەسارۆمەندی لەڕۆژی دواییدا.
Tafsir berbahasa Arab:
۞ وَلَهُۥ مَا سَكَنَ فِي ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ
خاوەنی ھەموو شتێک ھەر بەتەنھا خوای گەورەیە، خاوەنی ئەوەیە لەشەودا کشومات بووە، وە لەڕۆژدا دەجوڵێت، ھەر ئەو زاتە بیسەری ووتار وگوفتاریانە، وە زانایە بەکاروکردەوەیان، وە سزا وپاداشتیان ھەموو ئەوانەشیان دەداتەوە.
Tafsir berbahasa Arab:
قُلۡ أَغَيۡرَ ٱللَّهِ أَتَّخِذُ وَلِيّٗا فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَهُوَ يُطۡعِمُ وَلَا يُطۡعَمُۗ قُلۡ إِنِّيٓ أُمِرۡتُ أَنۡ أَكُونَ أَوَّلَ مَنۡ أَسۡلَمَۖ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ
ئەی پێغەمبەر بەبت پەرست وموشریکەکان بڵێ، ئەوانەی کە لەگەڵ خوادا بت وشتی تر دەپەرستن، ئایا بەعەقڵ وژیری ئێوە ڕەوایە کە جگە لەخوای گەورە کەسێکی تر بکەمە پشت وپەنا وسەرخەری خۆم؟ کە ئەو ئاسمانەکان وزەوی بەشێوەیەک دروستکردووە کە ھاوتا وھاوشێوەیان لەپێشووتر نەبووە، ھەر ئەویشە کە ڕۆزی دەری بەندەکانیەتی بۆ ھەرکەسێک کە بیەوێت، وە ھیچ کەس لەبەندەکانی ناتوانێت ڕزق وڕۆزی کەس بدات، وە ئەو بێنیازە لەبەندەکانی وپێویستی بەکەسیان نیە، بەڵکو ئەوە بەندەکانینی پێویستیان بەو ھەیە لەھەموو کاتێکدا، ئەی پێغەمبەر بڵێ: پەروەردگارم فەرمانی پێکردووم کە من یەکەم کەس بم کە گوێڕایەڵ وفەرمان بەرداری ئەوبم لەم ئوممەتەدا، وە ڕێگریشی لێکردووم کە لەوانەبم کە لەگەڵیدا ھاوەڵ وشەریکی بۆ دادەنێن.
Tafsir berbahasa Arab:
قُلۡ إِنِّيٓ أَخَافُ إِنۡ عَصَيۡتُ رَبِّي عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٖ
ئەی پێغەمبەر بڵێ: بەراستی من زۆر دەترسم ئەگەر سەرپێچی خوا بکەم بەئەنجامدانی ئەوەی خوا حەرام وقەدەغەی کردووە لە شیرک وھاوەڵ بڕیاردان وتاوانی تریش، یان واز بھێنم لەو شتانەی کە خوا فەرمانی کردووە بە کردنیان لەباوەڕھێنان وتاعەت وگوێڕایەڵەکانی تریش، دەترسم لەسەر ئەوانە خوا سزام بدات بەسزادانێکی زۆر گەورە لەڕۆژی دواییدا ئەگەر ئەنجامیان بدەم.
Tafsir berbahasa Arab:
مَّن يُصۡرَفۡ عَنۡهُ يَوۡمَئِذٖ فَقَدۡ رَحِمَهُۥۚ وَذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡمُبِينُ
ھەر کەسێک لەرۆژی دواییدا خوای گەورە ئەو سزایەی لێ دوور بخاتەوە، ئەوە بەڕەحم ومیھرەبانی سەرکەوتن وڕزگاری بەدەست ھێناوە، ئەو ڕزگار بوونەیش لەسزای دۆزەخ سەرفرازی وڕزگار بوونێکی ڕوون وئاشکرای وایە کە ھیچ سەرفرازیەکی تر ھاوتا وھاوشێوەی ئەو نیە.
Tafsir berbahasa Arab:
وَإِن يَمۡسَسۡكَ ٱللَّهُ بِضُرّٖ فَلَا كَاشِفَ لَهُۥٓ إِلَّا هُوَۖ وَإِن يَمۡسَسۡكَ بِخَيۡرٖ فَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
ئەی نەوەی ئادەم ئەگەر خوای گەورە دووچاری زەرەر وزیان وبەڵا وموسیبەتێکت بکات ھیچ کەسێک جگە لەئەو ناتوانێت بیگڕێتەوە ولایدات لەسەرت، وە ئەگەر بیەوێت تووشی خێر وخۆشیەکیشت بکات ئەوا ھیچ کەسێک ناتوانێت ڕێگری لێ بکات، وە ھیچ کەسێکیش ناتوانێت وەک ئەو خاوەنی فەزڵ وگەورەیی بێت، ھەر ئەو دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا، وەھیچ شتێکیش دەسەوسانی ناکات.
Tafsir berbahasa Arab:
وَهُوَ ٱلۡقَاهِرُ فَوۡقَ عِبَادِهِۦۚ وَهُوَ ٱلۡحَكِيمُ ٱلۡخَبِيرُ
ھەر ئەو خوایەش زاڵ وبەدەسەلاتە بەسەر بەندەکانیدا، بەرزوبڵندە بەسەریانەوە لەھەموو ڕوویەکەوە، کە ھیچ شتێک دەسەوسان وبێدەسەلاتی ناکات، وە کەسیش زاڵ نابێت بەسەریدا، وە ھەموو شتێکیش ملکەچ وزەلیلی بەرەدەم ئەون، لەسەروو ھەموو بەندەکانیەوەیەتی بەو شێوەیەی کە شایستەی زاتی ھەق تەعالای ئەوە، ئەو زۆر دانا وکاربەجێیە لەدروستکردن وبەڕێوەبردن وشەریعەت ویاساکانیدا، وە زۆریش شارەزایە کەھیچ شتێکی لێ وون نابێت.
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• بيان حكمة الله تعالى في إرسال كل رسول من جنس من يرسل إليهم؛ ليكون أبلغ في السماع والوعي والقبول عنه.
ڕوونکردنەوەی حیکمەت خوای گەورە لە ناردنی ھەموو پێغەمبەرێکدا، بەشێوەیەک لە جنسی مرۆڤەکان پێغەمبەری مرۆڤیشی ناردووە نەک فریشتە، تاوەکو بتوانێت بەجوانترین شێوەیە پەیامەکەی بگەیەنێت وبیدات بەگوێی گوێگرەکانیدا وە جێگای وەرگرتنی مرۆڤەکانیش بێت.

• الدعوة للتأمل في أن تكرار سنن الأوّلين في العصيان قد يقابله تكرار سنن الله تعالى في العقاب.
بانگھێشت کردن بۆ وورد بوونەوە وتێرامان لە بەسەرھاتی گەلان وئومەتانی پیشووتر لەو تاوان وسەرپێچیانەی کە کردویانە، چونکە ئەگەر ئەو سەرپێچیانەی ئەوان کەسانی تریش دووبارەی بکەنەوە ئەگەر ئەوەی ھەیە خوای گەورە سزاکانی ئەوانیش بۆ گەلانی تر دووبارە بکاتەوە.

• وجوب الخوف من المعصية ونتائجها.
ترسان لەسەرەنجامی تاوان وگوناە کارێکی پێویستە ودەبێت مرۆڤ پشتگوێی نەخات.

• أن ما يصيب البشر من بلاء ليس له صارف إلا الله، وأن ما يصيبهم من خير فلا مانع له إلا الله، فلا رَادَّ لفضله، ولا مانع لنعمته.
ئەوەی دووچاری مرۆڤ دەبێت لە ناخۆشی وتەنگ وچەڵەمە جگە خوای گەورە کەسی تر ناتوانێت دووری بخاتەوە لێی، وە لەھەمان کاتیشدا ئەوەی تووشی دەبێت لەخێر وخۆشی جگە لەخوا کەس ناتوانێت ببێتە ڕێگر ولەمپەر لەبەردەمیدا، وە کەس ناتوانێن فەزڵ وبەخشینی خوای گەورە بداتە دواوە، وە ھیچ شتێکیش نابێتە ڕێگر لەبەردەم ناز ونیعمەتەکانی ئەودا ئەگەر بۆ ھەر کەسێکی بوێت.

 
Terjemahan makna Surah: Al-An'ām
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi - Daftar isi terjemahan

Diterbitkan oleh Markaz Tafsīr Li Ad-Dirasāt Al-Qur`āniyyah.

Tutup