Check out the new design

Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Surah: Al-An'ām   Ayah:
ذَٰلِكَ أَن لَّمۡ يَكُن رَّبُّكَ مُهۡلِكَ ٱلۡقُرَىٰ بِظُلۡمٖ وَأَهۡلُهَا غَٰفِلُونَ
ناردنی ئەو پێغەمبەرانە بۆ لای ئادەمی و جنۆکەکان بۆ ئەوەیە کە خوای گەورە سزای کەس نەدات لەسەر تاوان و گوناھەکانی بەبێ ئەوەی پێغەمبەری بۆ ناردبن ، وە بانگەوازیان پێ نەگەیشتبێت، چونكە خوای گەورە سزای ھیچ ئوممەت و گەل و ھۆزێک نادات ئیللا لە پاش ناردنی پێغەمبەران نەبێت بۆیان .
Tafsir berbahasa Arab:
وَلِكُلّٖ دَرَجَٰتٞ مِّمَّا عَمِلُواْۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَٰفِلٍ عَمَّا يَعۡمَلُونَ
ھەریەک لەوان پلەو پایەیەکی تایبەتی خۆی ھەیە بە پێی کارو کردەوەکانیان، جا خراپە و شەڕی زۆر وەکو کەمەکەی نییە، وە ئەو کەسەی شوێنی خەڵکی دەکەوێت وەکو ئەو کەسە نییە خەڵکی شوێنی دەکەون ، هەروەها پاداشتی ئەوانەی کە کارو کردەوەی چاکە دەکەن وەکو یەک نین ، وە پەروەردگاری تۆ بێ ئاگا و غافڵ نییە لەوەی ئەوان ئەنجامی دەدەن ، بەڵکو ئەو ئاگاداری ھەموویەتی ، وە ھیچ شتێکی لەوانە لا شاراوە نییە، وە پاداشت و سزای ھەموو کارو کردەوەکانیان دەداتەوە.
Tafsir berbahasa Arab:
وَرَبُّكَ ٱلۡغَنِيُّ ذُو ٱلرَّحۡمَةِۚ إِن يَشَأۡ يُذۡهِبۡكُمۡ وَيَسۡتَخۡلِفۡ مِنۢ بَعۡدِكُم مَّا يَشَآءُ كَمَآ أَنشَأَكُم مِّن ذُرِّيَّةِ قَوۡمٍ ءَاخَرِينَ
-ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت بێ نیازە لە بەندەکانی وە ھیچ پێویستی بە ئەوان و بە پەرستن و عیبادەتەکانیان نییە، وە کوفر و بێباوەڕیشیان ھیچ زیان بە خوای گەورە ناگەیەنێت ، لەگەڵ ئەوەی بێ نیازە لە ھەموویان بەڵام زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان ، -ئەی بەندە گوناھبارەکان- ئەگەر خوای گەورە بیەوێت لە ناوتان دەبات و بەسزای خۆی لەڕیشەوە دەرتان دەھێنێت، وە لەپاش لەناوبردنی ئێوەیش وویستی لەھەر کەسێکی تر ھەبێت لەجێگای ئێوە دایدەنێت کە باوەڕی پێ دەھێنن وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی دەبن، ھەروەک چۆن ئێوەی لەنەوە و پشتی گەلی پێش خۆتان دروستكردووە.
Tafsir berbahasa Arab:
إِنَّ مَا تُوعَدُونَ لَأٓتٖۖ وَمَآ أَنتُم بِمُعۡجِزِينَ
- ئەی بێباوەڕان- ئەوەی بەڵێنتان پێ دەدرێت لە زیندووبوونەوە و گەڕانەوە بۆ لای خوا و لێپرسینەوە و تۆڵەسەندنەوە ، بێ گومان ھەمووی پێش دێت و ھیچ شتێک دوای ناخات ، وە ھەرگیز ناتوانن لە دەست پەروەردگارتان ھەڵبێن و خۆتان قوتار بکەن ، نێوچاوانتان دەگرێت و پەلکێشتان دەکات و بەسزاکانی خۆی سزاتان دەدات.
Tafsir berbahasa Arab:
قُلۡ يَٰقَوۡمِ ٱعۡمَلُواْ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمۡ إِنِّي عَامِلٞۖ فَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ مَن تَكُونُ لَهُۥ عَٰقِبَةُ ٱلدَّارِۚ إِنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ
- ئەی پێغەمبەر- بڵێ: ئەی ھۆزەکەم لەسەر ڕێگا و ڕێبازی خۆتان لەکوفر و بێباوەڕی و گومڕاییتان بەردەوام و دامەزراو بن، بڕوبیانووتان نەما و بەڵگە و حوججەتان بە بەلاغی ڕوون و ئاشکرای پێغەمبەر لەسەر جێگیر بووە ، من ھیچ باکم نییە لە بێباوەڕی و گومڕایی ئێوە، بەڵکو ئەوەی لەسەریم لەھەق و ڕاستی لە سەری جێگیر دەبم ، ئێوەیش پاشتر دەزانن کێ لە دونیادا سەردەکەوێت، وە کێیش دەبێتە میراتگری زەوی، وە پاشەڕۆژیش بۆ کێ دەبێت، بێگومان بتپەرست و موشریکەکان نە لە دونیا و نە لە دواڕۆژدا سەرکەوتوو نابن، بەڵکو سەرەنجامیان ھەر خەسارەتمەندییە، ئەگەر ھەرچۆن ڕابوێرن و ھەرچۆن لە خۆشی و لەزەتەکانی دونیا تام و چێژیان وەرگرتبێت.
Tafsir berbahasa Arab:
وَجَعَلُواْ لِلَّهِ مِمَّا ذَرَأَ مِنَ ٱلۡحَرۡثِ وَٱلۡأَنۡعَٰمِ نَصِيبٗا فَقَالُواْ هَٰذَا لِلَّهِ بِزَعۡمِهِمۡ وَهَٰذَا لِشُرَكَآئِنَاۖ فَمَا كَانَ لِشُرَكَآئِهِمۡ فَلَا يَصِلُ إِلَى ٱللَّهِۖ وَمَا كَانَ لِلَّهِ فَهُوَ يَصِلُ إِلَىٰ شُرَكَآئِهِمۡۗ سَآءَ مَا يَحۡكُمُونَ
موشریک و بتپەرستەکان شتێکیان داھێنا لەبارەی خوداوە ئەویش ئەوە بوو ، ئەوەی خوای گەورە دروستی کردووە لە کشتوکاڵ وئاژەڵ و ماڵات بەشێکیان دانابوو بۆ خوای گەورە، ئەوسا بەبێ بەڵگە وبەخەیاڵی خۆیان ووتیان: ئەوە بۆ خوایە، وە بەشێکی تریشیان دانا بۆ بتەکانیان ، ئەوەی کە تایبەتیان کردبوو بە ھاوبەش و بتەکانیان ھەرگیز ناگاتە ئەو کەسانەی کە خوا ڕێگای داوە بۆیان خەرج بکرێت وەک ھەژاران و نەداران ، وە ئەوەیشی تایبەتیان کردبوو بۆ خوای گەورەوە دەگاتە ھاوبەشەکانیان لەبتەکان وەخەرج دەکرێت لەبەرژەوەندیەکانی ئەواندا، ئای چەند خراپ بڕیاریاندا و خراپ دابەشیان کرد.
Tafsir berbahasa Arab:
وَكَذَٰلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٖ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ قَتۡلَ أَوۡلَٰدِهِمۡ شُرَكَآؤُهُمۡ لِيُرۡدُوهُمۡ وَلِيَلۡبِسُواْ عَلَيۡهِمۡ دِينَهُمۡۖ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَا فَعَلُوهُۖ فَذَرۡهُمۡ وَمَا يَفۡتَرُونَ
ھەروەک چۆن شەیتان ئەو حوکمە ستەمکارانەی بۆ بتپەرستەکان جوان و ڕازاوە کردەوە ، ئاوهاش ھاوبەشەکانیان لە شەیتانەکان وایانکرد کە زۆرێک لە بتپەرست و ھاوبەش بڕیاردەرەکان کوشتنی منداڵەکانیان لاجوان و پەسەند بێت لە ترسی ھەژاری ، بۆ ئەوەی لەناویان ببەن بەوەی بیانخەنە ناو تاوانی کوشتنی کەسێکەوە کەخوای گەورە كوشتنی حەرام کردووە بەبێ بوونی ھیچ مافێک، وە بۆ ئەوەش ئاینەکەیان لێ بشێوێنن و تێكەڵی بكەن تاوەکو نەزانن کامە ڕێگا پێدراوە و کامە ڕێگا پێدراو نییە، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە ئەو کارە نەکەن ئەوا نەیاندەکرد ، بەڵام لەبەر حیکمەت و داناییەکی یەجگار زۆر وویستی ئەو کارە بکەن، جا - ئەی پێغەمبەر- واز لەو موشریک و بتپەرستانە بهێنە لەخۆیان و لە درۆ و دەلەسەکانیان کە بە ناو خواوە دەیکەن، بێگومان کارێکی لەو شێوەیە ھیچ زیانێک بە تۆ ناگەیەنێت، وە خۆیان و کاریان بدە دەست خوای گەورە و ھەواڵەی ئەوی بکە.
Tafsir berbahasa Arab:
Beberapa Faedah Ayat-ayat di Halaman Ini:
• تفاوت مراتب الخلق في أعمال المعاصي والطاعات يوجب تفاوت مراتبهم في درجات العقاب والثواب.
جیاوازی لە نێوان پلەی دروستکراوەکان لە ئەنجامدانی سەرپێچی و گوێڕایەڵیاندا پێویست بەوە دەکات کە پلەی تۆڵە و سزا و پاداشتیشیان جیاواز بێت.

• اتباع الشيطان موجب لانحراف الفطرة حتى تصل لاستحسان القبيح مثل قتل الأولاد ومساواة أصنامهم بالله سبحانه وتعالى.
شوێنکەوتنی شەیتانەکان لادان لە فیترەت بەدوای خۆیدا دەھێنێت ، ھەتا دەگاتە ئەو ئاستەی کە خراپە و تاوانیان لاجوان و ڕازاوە دەکەن، وەکو کوشتنی منداڵ و یەکسانکردنی بتەکانیان لەگەڵ خوای گەورەدا.

 
Terjemahan makna Surah: Al-An'ām
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Al-Mukhtaṣar fī Tafsīr Al-Qur`ān Al-Karīm ke bahasa Kurdi - Daftar isi terjemahan

Diterbitkan oleh Markaz Tafsīr Li Ad-Dirasāt Al-Qur`āniyyah.

Tutup