Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Berbahasa Kurdi - Shalahuddin * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Ayah: (69) Surah: Surah Az-Zumar
وَأَشۡرَقَتِ ٱلۡأَرۡضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ ٱلۡكِتَٰبُ وَجِاْيٓءَ بِٱلنَّبِيِّـۧنَ وَٱلشُّهَدَآءِ وَقُضِيَ بَيۡنَهُم بِٱلۡحَقِّ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ
[ وَأَشْرَقَتِ الْأَرْضُ بِنُورِ رَبِّهَا ] وه‌ له‌ رۆژى قیامه‌ت زه‌ویش ڕووناك ئه‌بێته‌وه‌ به‌ نووری خوای گه‌وره‌ كاتێك كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت بۆ دروستكراوه‌كان بۆ بڕیاردان له‌ نێوانیاندا [ وَوُضِعَ الْكِتَابُ ] وه‌ كتاب و په‌ڕاوی كرده‌وه‌ی مرۆڤ دائه‌نرێت وه‌ ئه‌درێ به‌ ده‌ستیان [ وَجِيءَ بِالنَّبِيِّينَ وَالشُّهَدَاءِ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْحَقِّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (٦٩) ] وه‌ پێغه‌مبه‌ران ئه‌هێندرێن بۆ ئه‌وه‌ی شایه‌تی بده‌ن له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كانیان، وه‌ شه‌هیده‌كان ئه‌هێندرێن ئه‌وانه‌ی كه‌ شه‌هید بوونه‌ له‌ پێناو خواى گه‌وره‌، یان موسڵمانانى ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌ -صلی الله علیه وسلم - كه‌ شایه‌تی ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كانی تردا كه‌ پێغه‌مبه‌رانیان په‌یامى خواى گه‌وره‌یان پێ راگه‌یاندوون، یان فریشته‌كانن كه‌ كرده‌وه‌ى مرۆڤیان پاراستووه‌ له‌ چاكه‌و خراپه‌ شایه‌تى ده‌ده‌ن له‌سه‌ریان، وه‌ بڕیار ئه‌درێ له‌ نێوانیاندا به‌ حه‌ق و دادپه‌روه‌ری وه‌ هیچ كه‌سێك له‌وێدا زوڵم و سته‌می لێ ناكرێ.
Tafsir berbahasa Arab:
 
Terjemahan makna Ayah: (69) Surah: Surah Az-Zumar
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Berbahasa Kurdi - Shalahuddin - Daftar isi terjemahan

Terjemahan Makna Al-Qur`ān Al-Karīm ke Bahasa Kurdi, oleh Shalahuddin Abdul Karim

Tutup