Check out the new design

クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳) * - 対訳の目次


対訳 章: ユーヌス章   節:
وَإِذَآ أَذَقۡنَا ٱلنَّاسَ رَحۡمَةٗ مِّنۢ بَعۡدِ ضَرَّآءَ مَسَّتۡهُمۡ إِذَا لَهُم مَّكۡرٞ فِيٓ ءَايَاتِنَاۚ قُلِ ٱللَّهُ أَسۡرَعُ مَكۡرًاۚ إِنَّ رُسُلَنَا يَكۡتُبُونَ مَا تَمۡكُرُونَ
ھەرکاتێک بەو خەڵکە بتپەرست و موشریکە نازو نیعمەت و خۆشیەک دەچێژین لە باران و لەوەڕ دوای بێ بارانی و قات و قڕی و بێھیوا بوون، کەچی دەبینیت خێرا گاڵتە و لاقرتی دەکەن بە ئایەت و نیشانە و بەڵگەکانمان و بەدرۆیان دەزانن و گزیی و فڕت و فێڵێان بەرامبەر دەکەن، جا - ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: خوای گەورە لەوان بە پەلەتر نەخشە و پیلان بۆ لەناو بردنتان دادەڕێژێت و کەمەندکێشتان دەکات بۆ تۆڵەسەندنەوە، بێگومانبن ھەر فڕت و فێڵێک بکەن فریشتەکان دەینوسن و تۆماری دەکەن، وە ھیچ شتێکیان لەدەست دەرناچێت، ئیتر خالق و دروستکەری ئەوان چۆن لەدەستی دەردەچێت؟! وە خوای گەورە تۆڵەی ھەموو ئەو فڕت و فێڵانەتان لێ دەسێنێت.
アラビア語 クルアーン注釈:
هُوَ ٱلَّذِي يُسَيِّرُكُمۡ فِي ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِۖ حَتَّىٰٓ إِذَا كُنتُمۡ فِي ٱلۡفُلۡكِ وَجَرَيۡنَ بِهِم بِرِيحٖ طَيِّبَةٖ وَفَرِحُواْ بِهَا جَآءَتۡهَا رِيحٌ عَاصِفٞ وَجَآءَهُمُ ٱلۡمَوۡجُ مِن كُلِّ مَكَانٖ وَظَنُّوٓاْ أَنَّهُمۡ أُحِيطَ بِهِمۡ دَعَوُاْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ لَئِنۡ أَنجَيۡتَنَا مِنۡ هَٰذِهِۦ لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّٰكِرِينَ
- ئەی خەڵکینە - خوا ئەو خوایەیە کە لە وشکانی و دەریادا بەڕێتان دەکات، لە وشکانی لەسەر پێیەکانتان و بەسواری وڵاخەکانتان بەڕێتان دەکات، وە لەدەریایشدا بەکەشتیەکان، تا کاتێک لە دەریا لەناو کەشتیەکاندان و شنەبایەکی فێنک و خۆشتان بۆ دێت کەشتیەکانتان بەرێوە دەبات و سەرنشینەکانی خۆشحاڵ دەبن پێی، جا لەو کاتەی ئەوان لەناو خۆشی خۆیاندان لەپڕ ڕەشەبا و تۆفان و گەردەلولێکی بەھێز بۆیان دێت، وە شەپۆلی دەریایش لە ھەموو لایەکەوە پەلاماریان دەدات، ئیتر ئەو کاتە چاک دەزانن کە کەوتونەتە ناو گێژاوی دەریا و دەوریان گیراوە و تیادەچن، ئا لەو کاتەدا بەو پەڕی دڵسۆزی و گەردن کەچیەوە تەنھا ھانا بۆ خوای تاک و تەنھا دەبەن، وە ھەموو بت و پەرستراوەکانی تر لەبیر دەکەن و دەڵێن: ئەی خوایە ئەگەر ئەمجارە ڕزگارمان کەیت لەم بەڵا و موصیبەت و ناڕەحەتیەی کەلەناومان دەبات لە شوکرانەبژێران دەبین بۆ ھەموو ئەو ناز و نیعمەتانەی پێت بەخشیوین.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَلَمَّآ أَنجَىٰهُمۡ إِذَا هُمۡ يَبۡغُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّۗ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّمَا بَغۡيُكُمۡ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمۖ مَّتَٰعَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ ثُمَّ إِلَيۡنَا مَرۡجِعُكُمۡ فَنُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
جا کاتێک خوای گەورە نزا و پاڕانەوەکەیانی گیرا کرد، وە لەو ناڕەحەتی و بەڵاو موصیبەتە ڕزگاری کردن، دیسان دەگەڕێنەوە سەر ئەنجامدانی خراپەکاری بە بێباوەڕی و گوناهـ و تاوانکردن لەسەر زەوی، - ئەی خەڵکینە - بەخەبەر بێنەوە سەرەنجام و ئۆباڵی زوڵم و ستەم و خراپەکاریتان سزاکەی تەنھا بۆ خۆتانە، خوای گەورە بە زوڵم و ستەم و خراپەکاری ئێوە ھیچ زیانی پێ ناگات، لە ژیانی دونیادا ماوەیەک لەزەتی لێ دەبینن کە کۆتایی دێت و دەڕوات، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە، ئەو کاتە ھەواڵتان پێ دەدەین کە چی گوناهـ و تاوانێکتان ئەنجامداوە، وە سزایشتان دەدەینەوە لەسەر ھەموو کردەوەکانتان.
アラビア語 クルアーン注釈:
إِنَّمَا مَثَلُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا كَمَآءٍ أَنزَلۡنَٰهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَٱخۡتَلَطَ بِهِۦ نَبَاتُ ٱلۡأَرۡضِ مِمَّا يَأۡكُلُ ٱلنَّاسُ وَٱلۡأَنۡعَٰمُ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَخَذَتِ ٱلۡأَرۡضُ زُخۡرُفَهَا وَٱزَّيَّنَتۡ وَظَنَّ أَهۡلُهَآ أَنَّهُمۡ قَٰدِرُونَ عَلَيۡهَآ أَتَىٰهَآ أَمۡرُنَا لَيۡلًا أَوۡ نَهَارٗا فَجَعَلۡنَٰهَا حَصِيدٗا كَأَن لَّمۡ تَغۡنَ بِٱلۡأَمۡسِۚ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ
نموونەی ژیانی ئەم دونیایە کە تام و لەزەتی لێ دەبینن، لە خێراچون و کۆتایی پێ ھاتنی ھەر وەک ئەو بارانە وایە کە لە ئاسمانەوە دامانبەزاندووە کە ڕووەک و دانەوێڵەکانی زەوی پێ تێکەڵ دەبێت بەسەر ھەندێکی تریدا کە خەڵکی لە دانەوێڵە و بەرووبوم و میوەکان دەخۆن، وە ئەوەیشی لە پووش و پەڵاش مەڕ و ماڵات و وڵاخەکان دەیخۆن، تا ئەو کاتەی زەوی بۆ خۆی ڕەنگا و ڕەنگ دەبێت جوانی و قەشەنگی خۆی بە گژ و گیاو گوڵ و گوڵزار لە ھەموو ڕەنگێک دەردەخات، وە خاوەنەکەی وادەزانێت دەسەڵاتی ھەیە بەسەر چنین و دروێنەکردنی ئەوەی پێگەیشتووە و سەوز بووە، لەپڕ بە شەو یان بە ڕۆژ فەرمانی ئێمە بۆ وێرانکردن و تێکدانی دێت جا بە ئافات و نەخۆشی یان بە لافاو و بروسکە و تۆفان بێت، وای بەسەر دێت وەک ئەوەی کە دوێنێ ئەو نەبووبێت کە ئاوا بە دار و درەخت و گوڵ و گوڵزار ڕازابوویەوە، ھەروەک چۆن حاڵ و گوزەرانی دونیامان بۆ ڕوونکردنەوە کە چۆن بەخێرایی تێدەپەڕێت ئا بەو شێوەیەش بەڵگە و نیشانەکانی خۆمان ڕوون دەکەینەوە بۆ کەسانێک کەبیر بکەنەوە پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرن.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَٱللَّهُ يَدۡعُوٓاْ إِلَىٰ دَارِ ٱلسَّلَٰمِ وَيَهۡدِي مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ
خوای گەورە ھەموو خەڵکی بانگ دەکات بۆ بەھەشتەکەی کە شوێن و جێگای سەلامەتی و ئارامی و دڵنیاییە، خەڵکی لە ھەموو جۆرە بەڵا و ناڕەحەتی و خەم و پەژارەیەک پارێزراو دەبن، وە مردنیش جارێکی تر یەخەیان ناگرێت، وە خوای گەورە ھەرکەسێک خۆی بیەوێت و بەشیاوی بزانێت ڕێنومایی دەکات بۆ لای ڕێگای ڕاست، بۆ لای ئاینی ئیسلام، کە ئەمانگەیەنێتە ئەم خانەی ئارامی و دڵنیاییەی بەھەشت.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• الله أسرع مكرًا بمن مكر بعباده المؤمنين.
پیلانی خوای گەورە زۆر خێراترە لەبەرامبەر ئەوانەی پیلان و فڕوفێڵ دەکەن لە بەندە باوەڕدارەکانی.

• بغي الإنسان عائد على نفسه ولا يضر إلا نفسه.
ستەم و خراپەکاری و تاوانی مرۆڤ سەرەنجام ھەر بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، وە ھیچ زیان بەکەسی تر جگە لە خۆی ناگەیەنێت.

• بيان حقيقة الدنيا في سرعة انقضائها وزوالها، وما فيها من النعيم فهو فانٍ.
ڕوونکردنەوەی ھەقیقەت و ڕاستی دونیا لە خێرا کۆتایی پێھاتن و تیاچوونی، وە ھەرچی ناز و نیعمەتیشی ھەیە ھیچ نامێنن و ھەر ھەموویان لەناو دەچن.

• الجنة هي مستقر المؤمن؛ لما فيها من النعيم والسلامة من المصائب والهموم.
بەھەشتی نەبڕاوە جێگای ڕاستەقینەی مانەوەی باوەڕدارانە، ھەرچی خۆشی و ناز و نیعمەت ھەیە تێیدایە، وە ھەرچی پێی بڵێیت ناخۆشی و بەڵا و موصیبەت و خەم و پەژارە تێیدا نییە.

 
対訳 章: ユーヌス章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳) - 対訳の目次

Tafsir Center for Quranic Studies - 発行

閉じる