クルアーンの対訳 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - 対訳の目次


対訳 章: 地震章   節:

سورەتی الزلزلة

本章の趣旨:
التذكير بأهوال القيامة ودقّة الحساب فيها.
بیرهێنانەوەى ناڕەحەتییەکانی قیامەت و وردی لێپرسینەوە لەو رۆژەدا.

إِذَا زُلۡزِلَتِ ٱلۡأَرۡضُ زِلۡزَالَهَا
کاتێک زەوی زۆر بەتوندی کەوتە لەرزین وجوڵە جوڵ وبومەلەرزە بەھێزەکەی بۆ پێشھات لەڕۆژی قیامەتدا.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَأَخۡرَجَتِ ٱلۡأَرۡضُ أَثۡقَالَهَا
وە زەوی ھەرچی باری گران وقورسی خۆی ھەبوو (لە مردووان وکانزاکان وشتی تر) لەناو سکی فڕێی دایە دەرەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَقَالَ ٱلۡإِنسَٰنُ مَا لَهَا
مرۆڤی (بێباوەڕ) بەسەرسوڕمانەوە لەو ڕۆژەدا دەڵێت: ئەوە زەوی بۆچی وا دەجوڵێت و ناجێگیرە؟!
アラビア語 クルアーン注釈:
يَوۡمَئِذٖ تُحَدِّثُ أَخۡبَارَهَا
لەو ڕۆژە گەورەدا زەوی بەسەرھات وھەواڵەکانی خۆی دەگێڕێتەوە، اللە -تەعاﻻ- دەیھێنێتە گۆ تاوەکو شاھێدی بدات لەسەر ئەو کەسانەی کە چاکە وخراپەیان لەسەر کردووە.
アラビア語 クルアーン注釈:
بِأَنَّ رَبَّكَ أَوۡحَىٰ لَهَا
ئەویش بەھۆی ئەوەی کە پەروەردگارت وەحی وفەرمانی پێکردووە بەو لەرزینەوە وبومەلەرزەیە (چونکە لەخۆیەوە ناتوانێت ھیچ شتێک بکات).
アラビア語 クルアーン注釈:
يَوۡمَئِذٖ يَصۡدُرُ ٱلنَّاسُ أَشۡتَاتٗا لِّيُرَوۡاْ أَعۡمَٰلَهُمۡ
لەو ڕۆژە گەورەدا کە زەوی دەلەرزێ خەڵکی بەپەرش وبڵاوی لە گۆڕەکانیان دەردەچن بەرەو گۆڕەپانی لێپرسینەوە بۆئەوەی ئەو کردەوانەی کە لەدونیادا ئەنجامیاندا بوو پیشانیان بدرێت.
アラビア語 クルアーン注釈:
فَمَن يَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٍ خَيۡرٗا يَرَهُۥ
ئینجا ئەوەی بەئەندازەی گەردیلەیەک کردەوەى خێر وچاکەی کردبێت پاداشتەکەی دەبینێتەوە لەپێش خۆیدا.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَمَن يَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٖ شَرّٗا يَرَهُۥ
ئینجا ئەوەی بە كێشی میروولەیەكی بچووك كردار بكات بە كرداری خراپ ئەوا بە هەمان شێوە دەیبینێتەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• خشية الله سبب في رضاه عن عبده.
بێباوەڕان خراپترین مەخڵوق وبەدیھێنراون، باوەڕدارانیش باشترینیانن.

• شهادة الأرض على أعمال بني آدم.
ترس لە اللە -تەعاﻻ- ھۆکاری ڕازی بوونیەتی لە بەندەکەی.

• الكفار شرّ الخليقة، والمؤمنون خيرها.
شاھێدی دانی زەوی لە کردەوەکانی نەوەى ئادەم.

 
対訳 章: 地震章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - 対訳の目次

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

閉じる