クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (14) 章: フード章
فَإِلَّمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَكُمۡ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَآ أُنزِلَ بِعِلۡمِ ٱللَّهِ وَأَن لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ فَهَلۡ أَنتُم مُّسۡلِمُونَ
[ فَإِلَّمْ يَسْتَجِيبُوا لَكُمْ ] ئه‌گه‌ر ئه‌م شته‌یان نه‌كردو وه‌ڵامیان نه‌دایته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانایان نیه‌و هه‌رگیز قسه‌ى مرۆڤـ وه‌كو قسه‌ى خواى گه‌وره‌ نابێت، هه‌روه‌كو چۆن هیچ كه‌س له‌ خواى گه‌وره‌ ناچێت به‌ هه‌مان شێوه‌ قسه‌ى هیچ كه‌سێكیش له‌ قسه‌ى خواى گه‌وره‌ ناچێت بۆیه‌ تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ ته‌نها سوره‌تێكى بچوكى هاوشێوه‌ى قورئان بێننه‌وه‌و تارۆژى قیامه‌تیش ناتوانن [ فَاعْلَمُوا أَنَّمَا أُنْزِلَ بِعِلْمِ اللَّهِ ] ئه‌وه‌ ئه‌ی باوه‌ڕداران بزانن و یه‌قینتان هه‌بێ كه‌ ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ به‌ زانیاری خوای گه‌وره‌ دابه‌زیوه‌و خوای گه‌وره‌ ئاگای لێیه‌ [ وَأَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] وه‌ هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی الله [ فَهَلْ أَنْتُمْ مُسْلِمُونَ (١٤) ] ئایا ئێوه‌ جێگیرو به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئیسلام، واته‌: به‌رده‌وام بن و گوێ به‌ قسه‌ی كافران مه‌ده‌ن.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (14) 章: フード章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる