クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (40) 章: 部族連合章
مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَآ أَحَدٖ مِّن رِّجَالِكُمۡ وَلَٰكِن رَّسُولَ ٱللَّهِ وَخَاتَمَ ٱلنَّبِيِّـۧنَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٗا
[ مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ ] محمد - صلی الله علیه وسلم - باوكی هیچ كام له‌و پیاوانه‌ی ئێوه‌ نیه‌، واته‌: باوكی (زه‌ید) نیه‌ له‌ حه‌قیقه‌تدا باوكی نه‌بووه‌ وه‌ باوكی هیچ پیاوێكی تر نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سێ كوڕى هه‌بووه‌ كه‌ (ئیبراهیم و قاسم و عبدالله) بوونه‌، كه‌ (عبدالله)، (طيِّب و طاهیریشی) پێ ئه‌ووترا، (قاسم و عبدالله) له‌ خه‌دیجه‌ بوون، وه‌ (ئیبراهیم)یش له‌ (ماریه‌ی قيبطى) بوو هه‌موویان له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌ دوو ساڵ وه‌فاتیان كردووه‌، بۆیه‌ باوكی هیچ كام له‌م پیاوانه‌ نیه‌و كوڕی نیه‌، وه‌ كچه‌كانیشى (زينب و روقية و أم كلثوم و فاطمة) بوونه‌ كه‌ هه‌موویان له‌ (خه‌دیجه‌) بوونه‌و پێش پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وه‌فاتیان كردووه‌ ته‌نها (فاطمة) نه‌بێت كه‌ شه‌ش مانگ دواى وه‌فاتى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كۆچى دوایى كردووه‌ [ وَلَكِنْ رَسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ] به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - وه‌ كۆتا پێغه‌مبه‌رانه‌و له‌ دوای ئه‌م هیچ پێغه‌مبه‌رێكی تر نایات تا ڕۆژی قیامه‌ت، وه‌ هه‌ركه‌سێك بانگه‌شه‌ى پێغه‌مبه‌رایه‌تى بكات درۆ ده‌كات [ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا (٤٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌ هه‌موو شتێك.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (40) 章: 部族連合章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる