クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (6) 章: 集団章
خَلَقَكُم مِّن نَّفۡسٖ وَٰحِدَةٖ ثُمَّ جَعَلَ مِنۡهَا زَوۡجَهَا وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلۡأَنۡعَٰمِ ثَمَٰنِيَةَ أَزۡوَٰجٖۚ يَخۡلُقُكُمۡ فِي بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمۡ خَلۡقٗا مِّنۢ بَعۡدِ خَلۡقٖ فِي ظُلُمَٰتٖ ثَلَٰثٖۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمۡ لَهُ ٱلۡمُلۡكُۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ فَأَنَّىٰ تُصۡرَفُونَ
{سێ تاریكییه‌كه‌} [ خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ ] له‌گه‌ڵ جیاوازى ره‌نگ و زمان و شێوازو ره‌گه‌زتان خوای گه‌وره‌ ئێوه‌ی له‌ یه‌ك نه‌فس دروست كردووه‌ كه‌ ئاده‌مه‌ [ ثُمَّ جَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا ] وه‌ له‌ په‌راسووی چه‌پى ئاده‌م حه‌وای دروست كردووه‌ [ وَأَنْزَلَ لَكُمْ مِنَ الْأَنْعَامِ ثَمَانِيَةَ أَزْوَاجٍ ] وه‌ له‌ ئاژه‌ڵانیش هه‌شت جۆرو جووتی بۆ ئێوه‌ دروست كردووه‌و دابه‌زاندووه‌ له‌ حوشتر نێرو مێیه‌ك، وه‌ له‌ مانگا نێرو مێیه‌ك، وه‌ له‌ مه‌ڕ نێرو مێیه‌ك، وه‌ له‌ بزنیش نێرو مێیه‌ك [ يَخْلُقُكُمْ فِي بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ ] وه‌ ئێوه‌ دروست ده‌كات له‌ناو سكی دایكتاندا [ خَلْقًا مِنْ بَعْدِ خَلْقٍ ] دروست كردن له‌ دوای دروست كردن، واته‌: قۆناغ له‌ دواى قۆناغ، یه‌كه‌مجار دڵۆپه‌ ئاوێكن دواتر ده‌بنه‌ خوێنێكی مه‌یو، دواتر ده‌بنه‌ پارچه‌ گۆشتێك، دواتر ئێسقان و دواتر به‌ گۆشت دایپۆشیوه‌ [ فِي ظُلُمَاتٍ ثَلَاثٍ ] له‌ سێ تاریكیدا كه‌ تاریكی سكه‌ وه‌ تاریكی ڕه‌حمه‌ وه‌ تاریكی وێڵاشه‌ (ئه‌و په‌رده‌یه‌ كه‌ منداڵی كۆرپه‌ی تیادایه‌) [ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ ] ئا ئه‌م (الله) یه‌یه‌ كه‌ په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه‌ [ لَهُ الْمُلْكُ ] موڵك هه‌ر هی خوای گه‌وره‌یه‌ له‌ دونیاو قیامه‌تدا شه‌ریكی نیه‌ [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێك به‌ حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێت [ فَأَنَّى تُصْرَفُونَ (٦) ] ئه‌ی ئیتر ئێوه‌ چۆن له‌ عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ لائه‌ده‌ن بۆ عیباده‌تی جگه‌ له‌ خوا.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (6) 章: 集団章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる