Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាន់នូរ   អាយ៉ាត់:
فَإِن لَّمۡ تَجِدُواْ فِيهَآ أَحَدٗا فَلَا تَدۡخُلُوهَا حَتَّىٰ يُؤۡذَنَ لَكُمۡۖ وَإِن قِيلَ لَكُمُ ٱرۡجِعُواْ فَٱرۡجِعُواْۖ هُوَ أَزۡكَىٰ لَكُمۡۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ عَلِيمٞ
[ فَإِنْ لَمْ تَجِدُوا فِيهَا أَحَدًا فَلَا تَدْخُلُوهَا ] وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌ستان نه‌بینی له‌و ماڵه‌دا له‌ خۆتانه‌وه‌ مه‌چنه‌ ژووره‌وه‌ [ حَتَّى يُؤْذَنَ لَكُمْ ] تا ئیزنتان پێ ئه‌درێت و فه‌رمووتان لێ ئه‌كرێ [ وَإِنْ قِيلَ لَكُمُ ارْجِعُوا فَارْجِعُوا ] وه‌ ئه‌گه‌ر پێتان وترا بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌و به‌لاتانه‌وه‌ ئاسایی بێت (قه‌تاده‌) ده‌فه‌رمێت: (هاوه‌ڵێكى موهاجیر ده‌فه‌رمێت: هه‌موو ته‌مه‌نم به‌ دواى جێبه‌جێ كردنى ئه‌م ئایه‌ته‌ گه‌ڕام ده‌ستم نه‌كه‌وت كه‌ ئیزن وه‌ربگرم و پێم بڵێن بگه‌ڕێره‌وه‌ تا بگه‌ڕێمه‌وه‌و فه‌رمانى خواى گه‌وره‌ جێبه‌جێ بكه‌م) [ هُوَ أَزْكَى لَكُمْ ] ئه‌مه‌ بۆ ئێوه‌ باشترو پاكتره‌ [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ (٢٨) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌ كرده‌وه‌كانی ئێوه.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
لَّيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَن تَدۡخُلُواْ بُيُوتًا غَيۡرَ مَسۡكُونَةٖ فِيهَا مَتَٰعٞ لَّكُمۡۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا تُبۡدُونَ وَمَا تَكۡتُمُونَ
[ لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَدْخُلُوا بُيُوتًا غَيْرَ مَسْكُونَةٍ ] به‌ڵام ئاساییه‌و تاوانبار نابن ئه‌گه‌ر بچنه‌ ماڵێكه‌وه‌ كه‌ ماڵی تایبه‌ت نه‌بێت و گشتى بێت وه‌كو فندق و بازاڕو دوكانه‌كان [ فِيهَا مَتَاعٌ لَكُمْ ] كه‌ ئیشتان تیایدا هه‌بێ ئه‌مه‌ پێویست به‌ ئیزن ناكات [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا تَكْتُمُونَ (٢٩) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زانایه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئاشكرای ئه‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌یشارنه‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
قُل لِّلۡمُؤۡمِنِينَ يَغُضُّواْ مِنۡ أَبۡصَٰرِهِمۡ وَيَحۡفَظُواْ فُرُوجَهُمۡۚ ذَٰلِكَ أَزۡكَىٰ لَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرُۢ بِمَا يَصۡنَعُونَ
{خۆپاراستن لە تێڕوانینی حەرام} [ قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌ پیاوانی باوه‌ڕداران بڵێ: با چاوی خۆیان بپارێزن له‌ تێڕوانینی حه‌رام (چونكه‌ زیناى چاو بریتییه‌ له‌ تێڕوانینى حه‌رام) [ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ] وه‌ دامێنی خۆیان بپارێزن له‌ زینا، وه‌ له‌وه‌ى كه‌ كه‌س نه‌یبینێت [ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ ] ئه‌مه‌ بۆ دڵ و ده‌رون و دینیان پاكتره‌ (ئه‌وه‌ى چاوى بپارێزێت له‌ تێڕوانینى حه‌رام خواى گه‌وره‌ روناكى به‌ بینایی ده‌به‌خشێت و دڵى پاراو ده‌كات، وه‌ تێڕوانینى حه‌رام تیرێكى ژه‌هراویه‌ بۆ دڵ) [ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ (٣٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر زانیاریه‌كی وردی هه‌یه‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَقُل لِّلۡمُؤۡمِنَٰتِ يَغۡضُضۡنَ مِنۡ أَبۡصَٰرِهِنَّ وَيَحۡفَظۡنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبۡدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنۡهَاۖ وَلۡيَضۡرِبۡنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّۖ وَلَا يُبۡدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوۡ ءَابَآئِهِنَّ أَوۡ ءَابَآءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوۡ أَبۡنَآئِهِنَّ أَوۡ أَبۡنَآءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوۡ إِخۡوَٰنِهِنَّ أَوۡ بَنِيٓ إِخۡوَٰنِهِنَّ أَوۡ بَنِيٓ أَخَوَٰتِهِنَّ أَوۡ نِسَآئِهِنَّ أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُنَّ أَوِ ٱلتَّٰبِعِينَ غَيۡرِ أُوْلِي ٱلۡإِرۡبَةِ مِنَ ٱلرِّجَالِ أَوِ ٱلطِّفۡلِ ٱلَّذِينَ لَمۡ يَظۡهَرُواْ عَلَىٰ عَوۡرَٰتِ ٱلنِّسَآءِۖ وَلَا يَضۡرِبۡنَ بِأَرۡجُلِهِنَّ لِيُعۡلَمَ مَا يُخۡفِينَ مِن زِينَتِهِنَّۚ وَتُوبُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ
[ وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ ] وه‌ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌ ئافره‌تانی باوه‌ڕداریش بڵێ: با چاوی خۆیان بپۆشن له‌ تێڕوانینی پیاوانی نامه‌حره‌م [ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ ] وه‌ با دامێنی خۆیان بپارێزن له‌ زینا، وه‌ له‌وه‌ى كه‌ كه‌س نه‌یبینێت {دەرنەخستنی جوانی ئافرەت} [ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا ] وه‌ با جوانی خۆیان، یان بازن و گواره‌و ملوانكه‌و خه‌ڵخاڵ و خشڵی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ خۆی ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه‌ خیلافى له‌سه‌ره‌ (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: مه‌به‌ست پێی جلوبه‌رگه‌، (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: مه‌به‌ست پێی ده‌موچاو و هه‌ردوو ده‌سته‌ [ وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ ] وه‌ با پێچه‌كانیان یان له‌چكه‌كانیان شۆڕبێته‌وه‌و بیده‌ن به‌سه‌ر سینگیاندا و نه‌بینرێت، (عائیشه‌) ده‌فه‌رمێت: ره‌حمه‌تى خوا له‌ ئافره‌تانى كۆچكه‌ر بێت كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى كراسه‌كانیان دڕاندو خۆیان پێ داپۆشى (با پێچه‌وانه‌ى ئافره‌تانى سه‌رده‌مى نه‌فامى بكه‌ن چونكه‌ ئه‌وان سه‌رو مل و سینگیان ده‌رده‌خست، خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى كرد به‌ ئافره‌تانى باوه‌ڕدار به‌ خۆداپۆشینیان و خۆ نه‌چواندنیان به‌ ئافره‌تانى بێباوه‌ڕ، كه‌واته‌ سفورى و خۆدانه‌پۆشین پیشه‌ى ئافره‌تانى سه‌رده‌مى نه‌فامى و دواكه‌وتوویى بووه‌ نه‌ك خۆداپۆشین و باڵاپۆشى) {دەرخستنی جوانی ئافرەت بۆ كێ‌ دروستە؟} [ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ ] وه‌ با جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن ته‌نها بۆ مێرده‌كانی خۆیان نه‌بێ [ أَوْ آبَائِهِنَّ ] یان بۆ باوكیان نه‌بێت [ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ ] یان بۆ باوكی مێرده‌كانیان (غه‌زوریان) نه‌بێت [ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ ] یان بۆ كوڕه‌كانی خۆیان یان كوڕی كوڕیان [ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ ] یان كوڕی مێردیان [ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ ] یان بۆ برایان [ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ ] یان بۆ برازایان [ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ ] یان بۆ خوشكه‌زایان (كوڕی خوشكیان) ئه‌مانه‌ مه‌حره‌من [ أَوْ نِسَائِهِنَّ ] یاخود ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ خزمه‌تیان ئه‌كه‌ن له‌ ماڵه‌وه‌، یان بۆ ئافره‌تى موسڵمان [ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ ] یاخود ئه‌و كه‌نیزه‌كانه‌ی كه‌ هه‌یانه‌ [ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُولِي الْإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ ] یاخود ئه‌وانه‌ی كه‌ تابیعی ماڵه‌وه‌ن وه‌كو خزمه‌تكارو كرێكارو ئه‌وانه‌ كه‌ عه‌قڵیان سوكه‌و كاریان به‌ ئافره‌ت نیه‌و ئاره‌زوویان ناكه‌ن [ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاءِ ] یاخود منداڵێك كه‌ هێشتا منداڵه‌و عه‌وره‌تی ئافره‌ت نابینێ واته‌ بالغ نه‌بووه‌و ئاوڕ به‌لای ئه‌و شتانه‌دا ناداته‌وه‌و نایزانێت و عه‌قڵى پێ ناشكێت [ وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ زِينَتِهِنَّ ] وه‌ با پێیان نه‌ده‌ن به‌ زه‌ویداو ئه‌وه‌ی كه‌ شاردوویانه‌ته‌وه‌ له‌ ده‌نگی خه‌ڵخاڵه‌كه‌یان یان ده‌نگی پێڵاوه‌كه‌یان با ده‌رنه‌كه‌وێت و سه‌ره‌نجى پیاو رانه‌كێشن، وه‌ بۆن له‌خۆدانیش ده‌گرێته‌وه‌ له‌ كاتى چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ماڵ (كه‌ ئافره‌تانى سه‌رده‌مى نه‌فامى وابوونه‌و پیشه‌ى ئه‌وان بووه‌) [ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (٣١) ] وه‌ ئێوه‌ هه‌ر هه‌مووتان ئه‌ی باوه‌ڕداران ته‌وبه‌ بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ڵكو سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن (ئه‌م ره‌وشت و ئاكاره‌ جوانانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ن و واز له‌ ره‌وشتى سه‌رده‌مى نه‌فامى بێن).
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាន់នូរ
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ