ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (57) ជំពូក​: សូរ៉ោះអាល់កសស
وَقَالُوٓاْ إِن نَّتَّبِعِ ٱلۡهُدَىٰ مَعَكَ نُتَخَطَّفۡ مِنۡ أَرۡضِنَآۚ أَوَلَمۡ نُمَكِّن لَّهُمۡ حَرَمًا ءَامِنٗا يُجۡبَىٰٓ إِلَيۡهِ ثَمَرَٰتُ كُلِّ شَيۡءٖ رِّزۡقٗا مِّن لَّدُنَّا وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
[ وَقَالُوا إِنْ نَتَّبِعِ الْهُدَى مَعَكَ نُتَخَطَّفْ مِنْ أَرْضِنَا ] وه‌ كافرانى قوره‌یش ئه‌یانووت: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر بێتوو ئێمه‌ شوێن ئه‌و هیدایه‌ت و دینه‌ی تۆ بكه‌وین ئه‌وه‌ عه‌ره‌ب دێن و ئه‌ده‌ن به‌سه‌رماندا وه‌ ئێمه‌ش شه‌ڕی هه‌موو عه‌ره‌بمان پێ ناكرێ، وه‌ له‌ زه‌وی خۆمان ده‌رمان ئه‌كه‌ن و شاربه‌ده‌رمان ده‌كه‌ن [ أَوَلَمْ نُمَكِّنْ لَهُمْ حَرَمًا آمِنًا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئایا ئێمه‌ حه‌ره‌مێكی ئامینمان پێ نه‌به‌خشیوون كه‌ حه‌ره‌می كه‌عبه‌ كه‌ له‌وێیه‌و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌وانیش ئه‌من و ئاسایش باڵی به‌سه‌ریاندا كێشاوه‌ كه‌ كافرن، ئه‌ى كه‌ موسڵمان بن چۆن له‌ ئه‌من و ئاسایشدا نابن، ئه‌مه‌ بیانویه‌كى پوچه‌ڵ و درۆیه‌ [ يُجْبَى إِلَيْهِ ثَمَرَاتُ كُلِّ شَيْءٍ ] وه‌ له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌و له‌ شوێنه‌كانی تره‌وه‌ به‌روبوومیان بۆ دێت [ رِزْقًا مِنْ لَدُنَّا ] كه‌ ئه‌ویش ڕزقێكه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بۆ ئه‌وان [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٥٧) ] به‌ڵام زۆربه‌یان نه‌زانن و هه‌ست ناكه‌ن و ئه‌م شته‌ نازانن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (57) ជំពូក​: សូរ៉ោះអាល់កសស
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

ការបកប្រែអត្ថន័យគម្ពីគួរអានជាភាសាឃឺដ ដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ