Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: ហ្វូសស៊ីឡាត់   អាយ៉ាត់:
۞ إِلَيۡهِ يُرَدُّ عِلۡمُ ٱلسَّاعَةِۚ وَمَا تَخۡرُجُ مِن ثَمَرَٰتٖ مِّنۡ أَكۡمَامِهَا وَمَا تَحۡمِلُ مِنۡ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلۡمِهِۦۚ وَيَوۡمَ يُنَادِيهِمۡ أَيۡنَ شُرَكَآءِي قَالُوٓاْ ءَاذَنَّٰكَ مَا مِنَّا مِن شَهِيدٖ
[ إِلَيْهِ يُرَدُّ عِلْمُ السَّاعَةِ ] وه‌ كاتی هاتنی ڕۆژی قیامه‌تیش هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌و كه‌سی تر نایزانێت ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ران و فریشته‌كانیش [ وَمَا تَخْرُجُ مِنْ ثَمَرَاتٍ مِنْ أَكْمَامِهَا ] وه‌ هه‌ر به‌رووبوومێكیش كه‌ له‌ به‌رگ و توێكڵه‌كه‌ی ده‌رده‌چێت هه‌ر خوای گه‌وره‌ خۆی كاته‌كه‌ی ئه‌زانێت تا پێ ئه‌گات [ وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنْثَى وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِ ] وه‌ هه‌ر ئافره‌تێك كه‌ دووگیانه‌و منداڵی ئه‌بێ و كه‌ی دایئه‌نێ ته‌نها خوای گه‌وره‌ خۆی ئه‌یزانێ [ وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ أَيْنَ شُرَكَائِي ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره‌ له‌ پێش چاوی هه‌موو خه‌ڵكی بانگی هاوبه‌شبڕیارده‌ران ده‌كات و پێیان ده‌فه‌رمێت: كوا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ دونیا ئێوه‌ كردبووتان به‌ شه‌ریك بۆ من و له‌گه‌ڵ من ده‌تانپه‌رستن؟ [ قَالُوا آذَنَّاكَ مَا مِنَّا مِنْ شَهِيدٍ (٤٧) ] ئه‌لێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار پێمان راگه‌یاندی كه‌ هیچ كه‌سێك نیه‌ ئه‌مڕۆ لێره‌ شایه‌تی بدات و بلێت تۆ شه‌ریكت هه‌یه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَضَلَّ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَدۡعُونَ مِن قَبۡلُۖ وَظَنُّواْ مَا لَهُم مِّن مَّحِيصٖ
[ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَدْعُونَ مِنْ قَبْلُ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ دونیا لێیان ده‌پاڕانه‌وه‌و ده‌یانپه‌رستن له‌ قیامه‌تدا هه‌موویان ون ئه‌بن و دیار نامێنن و سوودیان پێ ناگه‌یه‌نن [ وَظَنُّوا مَا لَهُمْ مِنْ مَحِيصٍ (٤٨) ] وه‌ ئه‌گه‌نه‌ یه‌قین و دڵنیایی كه‌ شوێنێك نیه‌ لێره‌ بۆی ڕابكه‌ن و ده‌رباز بن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
لَّا يَسۡـَٔمُ ٱلۡإِنسَٰنُ مِن دُعَآءِ ٱلۡخَيۡرِ وَإِن مَّسَّهُ ٱلشَّرُّ فَيَـُٔوسٞ قَنُوطٞ
[ لَا يَسْأَمُ الْإِنْسَانُ مِنْ دُعَاءِ الْخَيْرِ ] وه‌ مرۆڤـ بێزار نابێ له‌ دوعای خێرو چاكه‌ بۆ خۆی [ وَإِنْ مَسَّهُ الشَّرُّ فَيَئُوسٌ قَنُوطٌ (٤٩) ] وه‌ ئه‌گه‌ر تووشی شه‌ڕو خراپه‌یه‌كیش ببێ ئه‌وه‌ زۆر بێئومێد ئه‌بێ له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَلَئِنۡ أَذَقۡنَٰهُ رَحۡمَةٗ مِّنَّا مِنۢ بَعۡدِ ضَرَّآءَ مَسَّتۡهُ لَيَقُولَنَّ هَٰذَا لِي وَمَآ أَظُنُّ ٱلسَّاعَةَ قَآئِمَةٗ وَلَئِن رُّجِعۡتُ إِلَىٰ رَبِّيٓ إِنَّ لِي عِندَهُۥ لَلۡحُسۡنَىٰۚ فَلَنُنَبِّئَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِمَا عَمِلُواْ وَلَنُذِيقَنَّهُم مِّنۡ عَذَابٍ غَلِيظٖ
[ وَلَئِنْ أَذَقْنَاهُ رَحْمَةً مِنَّا ] وه‌ ئه‌گه‌ر تووشی خێرو چاكه‌و ڕه‌حمه‌تێكی بكه‌ین له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ [ مِنْ بَعْدِ ضَرَّاءَ مَسَّتْهُ ] له‌ دوای ئه‌و ناخۆشی و زه‌ره‌رو زیانه‌ی كه‌ تووشی بووه‌ [ لَيَقُولَنَّ هَذَا لِي ] ئه‌لێ: من شایه‌نی ئه‌م خێرو چاكه‌و نیعمه‌تانه‌ بوومه‌ [ وَمَا أَظُنُّ السَّاعَةَ قَائِمَةً ] وه‌ له‌ خۆی بایی ده‌بێت و ده‌لێت: من گومانم هه‌یه‌ كه‌ قیامه‌ت هه‌بێت [ وَلَئِنْ رُجِعْتُ إِلَى رَبِّي إِنَّ لِي عِنْدَهُ لَلْحُسْنَى ] وه‌ ئه‌گه‌ر بشگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌و دروست بوونه‌وه‌و زیندوو بوونه‌وه‌ هه‌بێ ئه‌وه‌ لای خوای گه‌وره‌ من ڕێزم هه‌یه‌ وه‌ هه‌موو چاكه‌یه‌كم ده‌ست ئه‌كه‌وێ و به‌هه‌شت بۆ من ئه‌بێ [ فَلَنُنَبِّئَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِمَا عَمِلُوا وَلَنُذِيقَنَّهُمْ مِنْ عَذَابٍ غَلِيظٍ (٥٠) ] به‌ دڵنیایی له‌ ڕۆژی قیامه‌ت هه‌واڵ به‌ كافران ئه‌ده‌ین كه‌ له‌ دونیا چیان كردووه‌، وه‌ سزایه‌كی زۆر ئه‌ستورو سه‌ختیان پێ ئه‌چێژین له‌سه‌ر كوفرو بێ باوه‌ڕییان.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَإِذَآ أَنۡعَمۡنَا عَلَى ٱلۡإِنسَٰنِ أَعۡرَضَ وَنَـَٔا بِجَانِبِهِۦ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ فَذُو دُعَآءٍ عَرِيضٖ
[ وَإِذَا أَنْعَمْنَا عَلَى الْإِنْسَانِ أَعْرَضَ وَنَأَى بِجَانِبِهِ ] وه‌ كاتێكیش كه‌ نیعمه‌تی خۆمان به‌ مرۆڤـ ئه‌به‌خشین ئه‌و پشت ئه‌كات له‌ گوێڕایه‌ڵی و په‌رستنی خوای گه‌وره‌، وه‌ خۆی دوور ئه‌خاته‌وه‌و خۆی به‌گه‌وره‌ ئه‌زانێ له‌ ئاستی حه‌قدا [ وَإِذَا مَسَّهُ الشَّرُّ فَذُو دُعَاءٍ عَرِيضٍ (٥١) ] وه‌ كاتێك تووشی شه‌ڕو خراپه‌یه‌كیش بێت ئه‌و كاته‌ دوعای یه‌كجار زۆر ئه‌كات و داوای فریاكه‌وتن ئه‌كات تا خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ری لایدات.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كَانَ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِ ثُمَّ كَفَرۡتُم بِهِۦ مَنۡ أَضَلُّ مِمَّنۡ هُوَ فِي شِقَاقِۭ بَعِيدٖ
[ قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ كَانَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ثُمَّ كَفَرْتُمْ بِهِ مَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ هُوَ فِي شِقَاقٍ بَعِيدٍ (٥٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌و كافرانه‌ بلێ: هه‌واڵم پێ بده‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بێ وه‌ ئێوه‌ كوفری پێ بكه‌ن وه‌ باوه‌ڕی پێ نه‌كه‌ن كێ هه‌یه‌ گومڕاتر له‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئاوا له‌ دژایه‌تی كردنی كتابی خوای گه‌وره‌دا بێ، واته‌: كه‌س نیه‌ وه‌كو ئه‌مانه‌ له‌ گومڕاییدا بێت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
سَنُرِيهِمۡ ءَايَٰتِنَا فِي ٱلۡأٓفَاقِ وَفِيٓ أَنفُسِهِمۡ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمۡ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّۗ أَوَلَمۡ يَكۡفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٌ
[ سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ ] ئێمه‌ نیشانه‌ی تاك و ته‌نهایی و گه‌وره‌یی و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌و ڕاستگۆیی قورئانیان نیشان ئه‌ده‌ین له‌ لوتكه‌و ئاسماندا له‌ خۆرو مانگ و ئه‌ستێره‌كاندا، له‌ شه‌و و ڕۆژدا [ وَفِي أَنْفُسِهِمْ ] وه‌ له‌ نه‌فسی خۆیاندا كه‌ خوای گه‌وره‌ چۆن دروستی كردوون و لاشه‌ی چۆن پێكهێناون، یاخود (فِي الْآفَاقِ) له‌و شوێنانه‌ی كه‌ لێتان نزیكه‌ وه‌كو (غه‌زای به‌درو فه‌تحی مه‌ككه‌) یاخود له‌و شوێنه‌ دوورانه‌دا كه‌ فه‌تحی ئه‌كه‌ن و ئیسلامی تێدا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ [ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ ] تا بۆتان ده‌ركه‌وێ ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ حه‌قه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ هاتووه‌ [ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ (٥٣) ] ئایا خوای گه‌وره‌ به‌س نیه‌ كه‌ شایه‌ته‌ له‌سه‌ر هه‌موو شتێك، وه‌ له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانتان، وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ قورئان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ دابه‌زیوه‌و حه‌قه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
أَلَآ إِنَّهُمۡ فِي مِرۡيَةٖ مِّن لِّقَآءِ رَبِّهِمۡۗ أَلَآ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَيۡءٖ مُّحِيطُۢ
[ أَلَا إِنَّهُمْ فِي مِرْيَةٍ مِنْ لِقَاءِ رَبِّهِمْ ] به‌ڵام ئه‌وان گومانیان هه‌یه‌ له‌ زیندوو بوونه‌وه‌و پاداشت و سزاو گه‌یشتن به‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت [ أَلَا إِنَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ مُحِيطٌ (٥٤) ] وه‌ بزانن كه‌ زانیاری خوای گه‌وره‌ ده‌وری هه‌موو شتێكی داوه‌ وه‌ خوای گه‌وره‌ ئاگای له‌ هه‌موو شتێك هه‌یه‌، والله أعلم.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: ហ្វូសស៊ីឡាត់
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ