ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (28) ជំពូក​: សូរ៉ោះអាល់អាន់អាម
بَلۡ بَدَا لَهُم مَّا كَانُواْ يُخۡفُونَ مِن قَبۡلُۖ وَلَوۡ رُدُّواْ لَعَادُواْ لِمَا نُهُواْ عَنۡهُ وَإِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ
[ بَلْ بَدَا لَهُمْ مَا كَانُوا يُخْفُونَ مِنْ قَبْلُ ] ئه‌وه‌ی كه‌ پێشتر له‌ دونیا شاردبویانه‌وه‌ له‌ نیفاق و كوفرو كرده‌وه‌ی خراپ ئێستا هه‌موویان بۆ ده‌ركه‌وت، وه‌ ئه‌زانن كه‌ به‌هیلاك ئه‌چن و حه‌قیقه‌تی شته‌كانیان بۆ ده‌ركه‌وت، یان ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ دونیا له‌ دڵى خۆیاندا ده‌یانزانى و باوه‌ڕیان پێى بوو له‌ راستێتى دین و پێچه‌وانه‌كه‌یان بۆ شوێنكه‌وتوانیان ده‌رده‌خست ئێستا بۆیان ده‌ركه‌وت، یان مه‌به‌ست پێى دووڕووه‌كانه‌ كه‌ ئیمانیان ئاشكرا ده‌كردو كوفریان له‌ دڵیاندا شاردبووه‌وه‌ ئێستا ئه‌وه‌ى شاردبوویانه‌وه‌ ده‌ركه‌وت [ وَلَوْ رُدُّوا لَعَادُوا لِمَا نُهُوا عَنْهُ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ (٢٨) ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئێستاش ئه‌مانه‌ بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ دونیا به‌ گوێره‌ی هیواو ئاواتی خۆیان ئه‌وا ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و شته‌ی كه‌ نه‌هیان لێ كرابوو واته‌: بۆ كوفرو شیرك و خراپه‌كاری، وه‌ ڕاست ناكه‌ن كه‌ ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ دونیا ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ین و ئیمان دێنین و كرده‌وه‌ى چاك ده‌كه‌ین، وه‌ ئه‌وان درۆزنن له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یانه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خ ڕزگاریان بێت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (28) ជំពូក​: សូរ៉ោះអាល់អាន់អាម
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

ការបកប្រែអត្ថន័យគម្ពីគួរអានជាភាសាឃឺដ ដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ