Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់អាក់រ៉ហ្វ   អាយ៉ាត់:

الأعراف

الٓمٓصٓ
ووره‌تی (ئه‌عراف) (شوێنێكه‌ له‌ نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ كرده‌وه‌ى چاك و خراپیان یه‌كسانه‌ به‌ڵام دواتر به‌ ره‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ ده‌كرێنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌) سووره‌تێكى مه‌ككيیه‌و (٢٠٦) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ المص (١) ] سه‌باره‌ت به‌و پیتانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون له‌ سووره‌تی به‌قه‌ره‌دا باسمان كرد.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
كِتَٰبٌ أُنزِلَ إِلَيۡكَ فَلَا يَكُن فِي صَدۡرِكَ حَرَجٞ مِّنۡهُ لِتُنذِرَ بِهِۦ وَذِكۡرَىٰ لِلۡمُؤۡمِنِينَ
[ كِتَابٌ أُنْزِلَ إِلَيْكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ كتابێكه‌ خوای گه‌وره‌ بۆ تۆی دابه‌زاندووه‌ [ فَلَا يَكُنْ فِي صَدْرِكَ حَرَجٌ مِنْهُ لِتُنْذِرَ بِهِ ] با له‌ سینگ و دڵتدا هیچ گومان یان پێناخۆش بوون و دڵته‌نگیه‌كت نه‌بێ، وه‌ شه‌رمه‌زار مه‌به‌ كاتێك كه‌ به‌خه‌ڵكی ئه‌گه‌یه‌نی و ئاگاداریان ده‌كه‌یته‌وه‌ له‌ ترسی ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكى به‌درۆت بزانن یان ئازارت بده‌ن خوای گه‌وره‌ ئه‌تپارێزێ و پشت به‌ خوای گه‌وره‌ ببه‌سته‌ [ وَذِكْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ (٢) ] وه‌ ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ یادخستنه‌وه‌یه‌كیشه‌ بۆ باوه‌ڕداران.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
ٱتَّبِعُواْ مَآ أُنزِلَ إِلَيۡكُم مِّن رَّبِّكُمۡ وَلَا تَتَّبِعُواْ مِن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءَۗ قَلِيلٗا مَّا تَذَكَّرُونَ
[ اتَّبِعُوا مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئێوه‌ شوێن ئه‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ بكه‌ون كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌ بۆتان دابه‌زیوه‌، وه‌ سوننه‌تی پیرۆزیشی له‌گه‌ڵدایه‌ [ وَلَا تَتَّبِعُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ ] وه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ شوێن هیچ كه‌سانێكى تر مه‌كه‌ون كه‌ بیانكه‌ن به‌ دۆست و خۆشه‌ویستی خۆتان و بیانكه‌ن به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ [ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ (٣) ] به‌ڵام كه‌مێك له‌ مرۆڤه‌كان بیر له‌ حه‌ق ده‌كه‌نه‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَكَم مِّن قَرۡيَةٍ أَهۡلَكۡنَٰهَا فَجَآءَهَا بَأۡسُنَا بَيَٰتًا أَوۡ هُمۡ قَآئِلُونَ
[ وَكَمْ مِنْ قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا فَجَاءَهَا بَأْسُنَا بَيَاتًا ] وه‌ ئێمه‌ زۆرێك له‌ شارو دێ یه‌كانمان له‌ناوبرد كه‌ شوێن پێغه‌مبه‌ران نه‌كه‌وتن، وه‌ به‌ شه‌و سزای ئێمه‌یان بۆ هات كاتێك كه‌ خه‌وتبوون له‌ناو خه‌ودا خوای گه‌وره‌ سزای دان و بردیانیه‌وه‌و له‌ناوی بردن [ أَوْ هُمْ قَائِلُونَ (٤) ] یان له‌ كاتی قه‌یلوله‌دا بوون له‌ نیوه‌ڕۆدا خه‌وتوونه‌ له‌ كاتی پشوودا بوونه‌ خوای گه‌وره‌ بردوونێتێه‌وه‌و سزای داون.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَمَا كَانَ دَعۡوَىٰهُمۡ إِذۡ جَآءَهُم بَأۡسُنَآ إِلَّآ أَن قَالُوٓاْ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ
[ فَمَا كَانَ دَعْوَاهُمْ إِذْ جَاءَهُمْ بَأْسُنَا إِلَّا أَنْ قَالُوا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ (٥) ] كاتێك كه‌ سزای ئێمه‌یان بۆ دابه‌زیوه‌ هیچ شتێكیان نه‌بووه‌ كه‌ بیڵێن ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ دانیان به‌ زوڵم و سته‌می خۆیان ناوه‌ كه‌ شایانى سزان و وتوویانه‌: به‌ڕاستی ئێمه‌ سته‌مكار بووین كه‌ شوێنی په‌یام و په‌یامبه‌ری خوای گه‌وره‌ نه‌كه‌وتین.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَلَنَسۡـَٔلَنَّ ٱلَّذِينَ أُرۡسِلَ إِلَيۡهِمۡ وَلَنَسۡـَٔلَنَّ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
[ فَلَنَسْأَلَنَّ الَّذِينَ أُرْسِلَ إِلَيْهِمْ ] به‌ دڵنیایی له‌ ڕۆژی قیامه‌ت پرسیار له‌و كه‌سانه‌ ئه‌كه‌ین كه‌ پێغه‌مبه‌رمان بۆ ناردوون كه‌ چۆن وه‌ڵامى پێغه‌مبه‌رانیان داوه‌ته‌وه‌ [ وَلَنَسْأَلَنَّ الْمُرْسَلِينَ (٦) ] وه‌ پرسیار له‌ پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌ش ئه‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ په‌یامى خواى گه‌وره‌یان گه‌یاندووه.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَلَنَقُصَّنَّ عَلَيۡهِم بِعِلۡمٖۖ وَمَا كُنَّا غَآئِبِينَ
[ فَلَنَقُصَّنَّ عَلَيْهِمْ بِعِلْمٍ ] وه‌ به‌ دڵنیایی هه‌موو شتێك كه‌ له‌ نێوان پێغه‌مبه‌ران و ئوممه‌ته‌كان ڕوویداوه‌ بۆیان ئه‌گێڕینه‌وه‌ به‌زانیاری خۆمان كه‌ زانیاریمان به‌هه‌مووی هه‌بووه‌ [ وَمَا كُنَّا غَائِبِينَ (٧) ].
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَٱلۡوَزۡنُ يَوۡمَئِذٍ ٱلۡحَقُّۚ فَمَن ثَقُلَتۡ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ
{ لە رۆژی قیامەت تەرازوو دادەنرێت بۆ كێشانی كردەوەكان} وه‌ ئێمه‌ بێ ئاگا نه‌بووینه‌و هیچ شتێك له‌ ئێمه‌ شاراوه‌ نیه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ نێوانیاندا ڕوویداوه‌ [ وَالْوَزْنُ يَوْمَئِذٍ الْحَقُّ ] وه‌ ته‌رازووی حه‌ق دائه‌نرێ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا كه‌ دوو تاى هه‌یه‌و زمانێكى هه‌یه‌ قسه‌ ده‌كات، وه‌ زوڵم و سته‌م له‌ هیچ كه‌سێك ناكرێ [ فَمَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (٨) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك تای ته‌رازووی كرده‌وه‌ چاكه‌كانی قورستر بێ ئه‌و كه‌سانه‌ سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتون.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَمَنۡ خَفَّتۡ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُم بِمَا كَانُواْ بِـَٔايَٰتِنَا يَظۡلِمُونَ
[ وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ بِمَا كَانُوا بِآيَاتِنَا يَظْلِمُونَ (٩) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك تای ته‌رازووی كرده‌وه‌ چاكه‌كانی سووك بێ ئا ئه‌وانه‌ خۆیان دۆڕاندووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ زوڵم و سته‌میان ئه‌كردو شوێنی نه‌ئه‌كه‌وتن و به‌گه‌وره‌یان نه‌ئه‌زانی، له‌ رۆژى قیامه‌تدا كرده‌وه‌كان و په‌ڕاوه‌كان و مرۆڤه‌كانیش ده‌كێشرێن، به‌ڵام سوكى و قورسى مرۆڤه‌كانیش هه‌ر به‌ هۆى ئیمان و كرده‌وه‌ى چاكه‌وه‌یه‌ كه‌ قاچه‌ باریكه‌كانى (عبدالله¬ى كوڕى مه‌سعود) له‌ ته‌رازوى قیامه‌ت لاى خواى گه‌وره‌ له‌ شاخى ئوحود قورستر و سه‌نگینتره‌، وه‌ مرۆڤى قه‌ڵه‌وى گه‌وره‌ دێنن لاى خواى گه‌وره‌ سوك و بێنرخه‌و كێشى باڵه‌ مێشوله‌یه‌كى نیه‌، وه‌ ته‌وحیدو (لا اله الا الله) قورسترین كردارن له‌ ته‌رازوى قیامه‌ت كه‌ له‌ نه‌وه‌دو نۆ سجل تاوان قورستر بوون كه‌ هه‌ر سجلێك چه‌ندێك چاو بڕ بكات ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بوون.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَلَقَدۡ مَكَّنَّٰكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَجَعَلۡنَا لَكُمۡ فِيهَا مَعَٰيِشَۗ قَلِيلٗا مَّا تَشۡكُرُونَ
[ وَلَقَدْ مَكَّنَّاكُمْ فِي الْأَرْضِ وَجَعَلْنَا لَكُمْ فِيهَا مَعَايِشَ قَلِيلًا مَا تَشْكُرُونَ (١٠) ] وه‌ ئێمه‌ ئێوه‌مان جێگیر كردووه‌ له‌سه‌ر زه‌ویداو هۆكاره‌كانی ژیانمان بۆ ئاماده‌كردوون و تیایدا ژیان و بژێویمان بۆ داناون به‌ڵام كه‌مێك له‌ ئێوه‌ هه‌یه‌ كه‌ شوكرانه‌بژێری ئه‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره‌ بكات.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَلَقَدۡ خَلَقۡنَٰكُمۡ ثُمَّ صَوَّرۡنَٰكُمۡ ثُمَّ قُلۡنَا لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِيسَ لَمۡ يَكُن مِّنَ ٱلسَّٰجِدِينَ
[ وَلَقَدْ خَلَقْنَاكُمْ ثُمَّ صَوَّرْنَاكُمْ ] ئه‌ی ئاده‌میزاد به‌ دڵنیایی ئێوه‌مان دروست كردووه‌ پاشان وێنه‌مان كێشاون، مه‌به‌ست له‌ ئاده‌مه‌ [ ثُمَّ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ ] پاشان به‌ فریشته‌كانمان وت كه‌ كڕنوشی ڕێز بۆ ئاده‌م به‌رن [ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ لَمْ يَكُنْ مِنَ السَّاجِدِينَ (١١) ].هه‌ر هه‌موویان كڕنوشیان بۆ ئاده‌م بردو فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یان جێبه‌جێ كرد ته‌نها ئیبلیس نه‌بێ كه‌ جنی بوو مه‌لائیكه‌ت نه‌بوو به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر عیباده‌تی خوای ئه‌كرد له‌ ڕیزی مه‌لائیكه‌تان باسكراوه‌ ئه‌و له‌ كڕنوشبه‌ران نه‌بوو وه‌ كڕنوشی بۆ ئاده‌م نه‌برد.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់អាក់រ៉ហ្វ
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ