Check out the new design

ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಅಲ್-ಮುಖ್ತಸರ್ ಫಿ ತಫ್ಸೀರಿಲ್ ಕುರ್‌ಆನಿಲ್ ಕರೀಮ್ - ಕುರ್ಡಿಷ್ ಅನುವಾದ * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ


ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಅಧ್ಯಾಯ: ಅಲ್ -ಮುಅ್ ಮಿನೂನ್   ಶ್ಲೋಕ:

المؤمنون

ಅಧ್ಯಾಯದ ಉದ್ದೇಶಗಳು:
بيان فلاح المؤمنين وخسران الكافرين.
ڕوونکردنەوەى سەرفرازی و سەرکەوتنی ئیمانداران و دۆڕان و خەسارۆمەندی بێباوەڕان.

قَدۡ أَفۡلَحَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ
بەدڵنیاییەوە ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا ھێناوە و کار بە بەرنامە و شەریعەتەکەی دەکەن سەرکەوتن و ڕزگار بوون لەوەی لێی دەترسان.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ٱلَّذِينَ هُمۡ فِي صَلَاتِهِمۡ خَٰشِعُونَ
ئەوانەی لە نوێژەکانیاندا گەردنکەچن و بەخشوعەوە ئەنجامی دەدەن، ئەندامەکانی جەستەیان لە جوڵە دەکەوێت و دڵ و دەروونیان خاڵی دەبێت لەھەر شتێک سەرقاڵیان بکات لە یادی اللە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَنِ ٱللَّغۡوِ مُعۡرِضُونَ
ئەوانەی لە شتی پڕوپوچ و گاڵتە وگەپ و ھەر شتێکی تریش سەرپێچی بێت لە گوفتار و کردار وازی لێدەھێنن و پشتی لێ دەکەن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِلزَّكَوٰةِ فَٰعِلُونَ
ئەوانەی دڵ و دەروونی خۆیان لە ژەنگ و ژار پاک دەکەنەوە، وە ماڵ و سەروەت و سامانیان بەزەکاتدان خاوێن دەکەنەوە و ئەنجامی دەدەن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِفُرُوجِهِمۡ حَٰفِظُونَ
ئەوانەی داوێنی خۆیان لە زینا و فاحیشە و نێربازی دەپارێزن، ئەوانە کەسانێکی داوێن پاک و خاوێنن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
إِلَّا عَلَىٰٓ أَزۡوَٰجِهِمۡ أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُمۡ فَإِنَّهُمۡ غَيۡرُ مَلُومِينَ
جگە لە خێزانی خۆیان، یان کەنیزەکێک کە ھی خۆیانە، ئەگەر لەگەڵ ئەوانەدا سەرجێیان کرد لۆمە و سەرزەنشت ناکرێن و گوناھبار نابن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَمَنِ ٱبۡتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡعَادُونَ
ھەر کەسێک لەزەت لە غەیری ھاوسەر و کەنیزەکەکەی وەربگرێت ئەوا سنوورەکانی اللە تەعالای بەزاندووە، بە بەزاندنی ئەوەی حەڵاڵ کراوە بۆ ئەوەی کە حەرام کراوە، وازی لەحەڵاڵ و پاکو خاوێن ھێناوە و دەستی بردووە بۆ ئەوەی حەرام کراوە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِأَمَٰنَٰتِهِمۡ وَعَهۡدِهِمۡ رَٰعُونَ
یەکێکی تر لەسیفەتەکانی ڕزگار بوان لە دواڕۆژدا ئەوانەن کە سپاردەیان پێ بسپێررێت جا ئەو سپاردە بێت کە اللە تەعالا پێیان دەسپێرێت، یان بەندەکانی اللە تەعالا پێیان دەسپێرن ئەوا دەیپارێزن، وە پەیمان و بەڵێنی خۆیان زایە ناکەن و دەیپارێزن و وەفای پێدەکەن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَوَٰتِهِمۡ يُحَافِظُونَ
ئەوانەشن کە پارێزگاری لە نوێژەکانیان دەکەن و بەردەوامن لەسەری، بە ئەنجامدانی لە کاتی خۆی و بە ئەرکان و واجیبات و سوننەتەکانیەوە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡوَٰرِثُونَ
ئەوانەی خاوەنی ئەم سیفەتانەن ئەوانە میراتگرانن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ٱلَّذِينَ يَرِثُونَ ٱلۡفِرۡدَوۡسَ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ
میراتگری بەھەشتە بەرز و باڵاکانن کە بەھەمیشەیی و ھەتا ھەتایی تێیدا دەمێننەوە، ناز و نیعمەت و بەخششەکانی ھەرگیز نابڕێتەوە و کۆتایی نایەت.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِن سُلَٰلَةٖ مِّن طِينٖ
بێگومان باوکی مرۆڤەکان کە ئادەمە لە قوڕ بەدیمان ھێناوە، گڵەکەی وەرگیراوە لەپوختەیەک کە دەرھێنراوە لە ئاوی تێکەڵاو بەگڵی زەوی.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ثُمَّ جَعَلۡنَٰهُ نُطۡفَةٗ فِي قَرَارٖ مَّكِينٖ
پاشان نەوەکانیمان بەدیھێناوە لە زاوزێی نێوان ژن و پیاو، لە دڵۆپە ئاوێکی پیاو کە لە ڕەحمی ژندا جێگیر دەبێت تاکاتێک لەدایک دەبێت.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ثُمَّ خَلَقۡنَا ٱلنُّطۡفَةَ عَلَقَةٗ فَخَلَقۡنَا ٱلۡعَلَقَةَ مُضۡغَةٗ فَخَلَقۡنَا ٱلۡمُضۡغَةَ عِظَٰمٗا فَكَسَوۡنَا ٱلۡعِظَٰمَ لَحۡمٗا ثُمَّ أَنشَأۡنَٰهُ خَلۡقًا ءَاخَرَۚ فَتَبَارَكَ ٱللَّهُ أَحۡسَنُ ٱلۡخَٰلِقِينَ
پاشان لەو دڵۆپە ئاوەی لە ڕەحمدا جێگیر بوو، خوێنپارەیەکی سوورمان بەدیھێنا، پاشان لەو خوێنپارە سوورە وەكو پارچەیەک گۆشتی جوواومان بەدیھێنا، جا ئەو پارچە گۆشتەمان کردە ئێسکی ڕەق، ئەمجا گۆشتمان کرد بەبەر ئێسکەکاندا، پاشان بەڕۆح بەبەرداکردنی کردمان بەدیھێنراوێکی تر، خستمانە دەرەوە بۆ ژیانی دونیا، زۆر گەورە و پیرۆز و پر بەرەکەتە ئەو (اللە) یەی کەچاکترینی بەدیھێنەرانە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ثُمَّ إِنَّكُم بَعۡدَ ذَٰلِكَ لَمَيِّتُونَ
پاشان - ئەی خەڵکینە- بەڕاستی دوای ئەوەی تێپەڕتان کرد بەو قۆناغانەدا ئێوە گشت دەمرن ئەو کاتەی ئەجەلتان دێت و تەمەنتان کۆتایی پێدێت.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ثُمَّ إِنَّكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ تُبۡعَثُونَ
پاشان بۆ جارێکی تر دوای مردنتان لە گۆڕەکانتان زیندوو دەکرێنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، بۆ ئەوەی لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بکرێت لەسەر ئەو کار و کردەوانەی کەپێش خۆتان خستبوو.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا فَوۡقَكُمۡ سَبۡعَ طَرَآئِقَ وَمَا كُنَّا عَنِ ٱلۡخَلۡقِ غَٰفِلِينَ
- ئەی خەڵکینە - بێگومان لەسەرووتانەوە حەوت ئاسمانی لەبان یەکمان بەدیھێناوە، وە لە بەدیھێنراوەکانمان بێ ئاگا نین و لەبیریشمان نەکردوون.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ಈ ಪುಟದಲ್ಲಿರುವ ಶ್ಲೋಕಗಳ ಉಪಯೋಗಗಳು:
• للفلاح أسباب متنوعة يحسن معرفتها والحرص عليها.
بۆ ڕزگاربوون و سەرفرازی ھۆکاری جۆراوجۆر ھەن، واباشە مرۆڤی باوەڕدار بیانزانێت و سووریش بێت لەسەریان.

• التدرج في الخلق والشرع سُنَّة إلهية.
ڕەچاوکردنی پلەپەندی (تدرج) لەبەدیھێنانی مەخلوقاتەکانی الله و یاسا و ڕێساکانی شەرعیشدا سوننەتێکی خواييه.

• إحاطة علم الله بمخلوقاته.
الله تەعالا بەعیلم و زانستی خۆی ئاگاداری تەواوی بەدھێنراوەکانیەتی و دەوری داون بێ ئاگا نییە لێیان.

 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಅಧ್ಯಾಯ: ಅಲ್ -ಮುಅ್ ಮಿನೂನ್
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಅಲ್-ಮುಖ್ತಸರ್ ಫಿ ತಫ್ಸೀರಿಲ್ ಕುರ್‌ಆನಿಲ್ ಕರೀಮ್ - ಕುರ್ಡಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

ಪ್ರಕಾಶನ - ಕುರ್‌ಆನ್ ತಫ್ಸೀರ್ ಸ್ಟಡಿ ಸೆಂಟರ್

ಮುಚ್ಚಿ