ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ


ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (22) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಇಬ್ರಾಹೀಮ್
وَقَالَ ٱلشَّيۡطَٰنُ لَمَّا قُضِيَ ٱلۡأَمۡرُ إِنَّ ٱللَّهَ وَعَدَكُمۡ وَعۡدَ ٱلۡحَقِّ وَوَعَدتُّكُمۡ فَأَخۡلَفۡتُكُمۡۖ وَمَا كَانَ لِيَ عَلَيۡكُم مِّن سُلۡطَٰنٍ إِلَّآ أَن دَعَوۡتُكُمۡ فَٱسۡتَجَبۡتُمۡ لِيۖ فَلَا تَلُومُونِي وَلُومُوٓاْ أَنفُسَكُمۖ مَّآ أَنَا۠ بِمُصۡرِخِكُمۡ وَمَآ أَنتُم بِمُصۡرِخِيَّ إِنِّي كَفَرۡتُ بِمَآ أَشۡرَكۡتُمُونِ مِن قَبۡلُۗ إِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
{وتاری شەیتان لە ناو دۆزەخدا} [ وَقَالَ الشَّيْطَانُ لَمَّا قُضِيَ الْأَمْرُ إِنَّ اللَّهَ وَعَدَكُمْ وَعْدَ الْحَقِّ ] وه‌ كاتێك كه‌ بڕیار ئه‌درێ ئه‌هلی به‌هه‌شت ئه‌چنه‌ به‌هه‌شت وه‌ ئه‌هلی دۆزه‌خ ئه‌چنه‌ دۆزه‌خ شه‌یتان وتار بۆ دۆزه‌خییه‌كان ده‌دات و پێیان ئه‌ڵێت: به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار پێى دابوون له‌سه‌ر زمانى پێغه‌مبه‌ران كه‌ ئه‌وه‌ى شوێنیان بكه‌وێت سه‌رفراز ده‌بێت، وه‌ زیندووبوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ڵێنێكی حه‌ق بوو [ وَوَعَدْتُكُمْ فَأَخْلَفْتُكُمْ ] وه‌ منیش به‌ڵێنێكی پووچه‌ڵم پێدان كه‌ وتم: زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ نیه‌، وه‌ من وه‌عده‌ خیلافم له‌گه‌ڵ كردن و راستگۆ نه‌بووم له‌گه‌ڵتان [ وَمَا كَانَ لِيَ عَلَيْكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ ] وه‌ من لێره‌ هیچ تواناو ده‌سه‌ڵاتێكم نیه‌ كه‌ ڕزگارتان بكه‌م، یاخود له‌ دونیاشدا هیچ تواناو ده‌سه‌ڵاتێكم به‌سه‌رتاندا نه‌بوو، یاخود هیچ به‌ڵگه‌یه‌كم پێ نه‌بوو [ إِلَّا أَنْ دَعَوْتُكُمْ فَاسْتَجَبْتُمْ لِي ] ته‌نها من بانگم كردن بۆ كوفرو تاوان و ئێوه‌ش وه‌ڵامتان دامه‌وه‌ [ فَلَا تَلُومُونِي وَلُومُوا أَنْفُسَكُمْ ] بۆیه‌ ئێستا كه‌ چوونه‌ته‌ ناو دۆزه‌خ لۆمه‌ی من مه‌كه‌ن و ته‌نها لۆمه‌ی خۆتان بكه‌ن [ مَا أَنَا بِمُصْرِخِكُمْ وَمَا أَنْتُمْ بِمُصْرِخِيَّ ] من ناتوانم فریای ئێوه‌ بكه‌وم وه‌ ئێوه‌ش ناتوانن فریای من بكه‌ون [ إِنِّي كَفَرْتُ بِمَا أَشْرَكْتُمُونِ مِنْ قَبْلُ ] من بێباوه‌ڕم و نكوڵى له‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ دونیا ئێوه‌ منتان كرده‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ [ إِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٢٢) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: به‌دڵنیایى هاوبه‌شبڕیارده‌ران و سته‌مكاران هه‌ر هه‌موویان سزای به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (22) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಇಬ್ರಾಹೀಮ್
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಕುರ್ದಿಷ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ ಅಬ್ದುಲ್ ಕರೀಂ

ಮುಚ್ಚಿ