ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ


ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (19) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅಲ್- ಬಕರ
أَوۡ كَصَيِّبٖ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فِيهِ ظُلُمَٰتٞ وَرَعۡدٞ وَبَرۡقٞ يَجۡعَلُونَ أَصَٰبِعَهُمۡ فِيٓ ءَاذَانِهِم مِّنَ ٱلصَّوَٰعِقِ حَذَرَ ٱلۡمَوۡتِۚ وَٱللَّهُ مُحِيطُۢ بِٱلۡكَٰفِرِينَ
[ أَوْ كَصَيِّبٍ مِنَ السَّمَاءِ فِيهِ ظُلُمَاتٌ وَرَعْدٌ وَبَرْقٌ ] یاخود نموونه‌ی ئه‌م قورئانه‌ وه‌كو نموونه‌ی بارانێك وایه‌ كه‌ چۆن له‌ ئاسمانه‌وه‌ باران ئه‌بارێ كه‌ تاریكی و هه‌وره‌ تریشقه‌ و هه‌وره‌ بروسكه‌ی تیایه‌ كه‌ ئه‌م نموونانه‌ تاریكی و هه‌وره‌ بروسكه‌و هه‌وره‌ تریشقه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و به‌رهه‌ڵستییانه‌یه‌ كه‌ له‌ قورئاندا خوای گه‌وره‌ مونافیقانی پێ ئه‌ترسێنێ ئه‌وانیش [ يَجْعَلُونَ أَصَابِعَهُمْ فِي آذَانِهِمْ مِنَ الصَّوَاعِقِ حَذَرَ الْمَوْتِ ] مونافیقان له‌ كاتی ئه‌و هه‌وره‌ بروسكه‌و هه‌وره‌ تریشقه‌یه‌ په‌نجه‌یان ئه‌خه‌نه‌ ناو گوێیان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خۆیان بپارێزن له‌ مردن، واته‌ كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ قورئانی پیرۆزی داگرتووه‌ ئه‌وان خۆیان لێ كوێر كردووه ‌و گوێی خۆیان گرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئان نه‌بیستن [ وَاللَّهُ مُحِيطٌ بِالْكَافِرِينَ (١٩) ] به‌ڵام مونافیقان له‌ ده‌ست خوای گه‌وره‌ ڕزگاریان نابێ خوای گه‌وره‌ ده‌وری كافرو مونافیقانی داوه‌ هه‌موویان له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌دان
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (19) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅಲ್- ಬಕರ
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಕುರ್ದಿಷ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ ಅಬ್ದುಲ್ ಕರೀಂ

ಮುಚ್ಚಿ