पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - कुर्दिश अनुवाद : सलाहुद्दीन । * - अनुवादहरूको सूची


अर्थको अनुवाद श्लोक: (267) सूरः: सूरतुल् बकरः
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَنفِقُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا كَسَبۡتُمۡ وَمِمَّآ أَخۡرَجۡنَا لَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِۖ وَلَا تَيَمَّمُواْ ٱلۡخَبِيثَ مِنۡهُ تُنفِقُونَ وَلَسۡتُم بِـَٔاخِذِيهِ إِلَّآ أَن تُغۡمِضُواْ فِيهِۚ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنْفِقُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا كَسَبْتُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران له‌ پاكترین و حه‌ڵاڵترین شت ببه‌خشن كه‌ هه‌تانه‌ [ وَمِمَّا أَخْرَجْنَا لَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ ] وه‌ ببه‌خشن له‌وه‌ی كه‌ له‌زه‌ویه‌وه‌ بۆتانمان ده‌ركردووه‌ له‌ به‌روبووم و دانه‌وێڵه‌، وه‌ له‌ كانزاكان و له‌و خشڵ و زێڕو زیوانه‌ی كه‌ ئه‌یدۆزنه‌وه‌ له‌ناو زه‌ویدا [ وَلَا تَيَمَّمُوا الْخَبِيثَ مِنْهُ تُنْفِقُونَ ] به‌ڵام مه‌به‌ستان ئه‌وه‌نه‌بێ كه‌ كام ماڵه‌ی خراپه‌ ئه‌وه‌ ببه‌خشن خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ قبوڵ ناكات [ وَلَسْتُمْ بِآخِذِيهِ إِلَّا أَنْ تُغْمِضُوا فِيهِ ] له‌ كاتێكدا كه‌ خۆتان ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌ خراپه‌تان پێ بدرێ وه‌ری ناگرن، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ بازاڕ بفرۆشرێ نایكڕن، مه‌گه‌ر چاوتان بنوقێنن یان له‌ شه‌رما وه‌ری بگرن، ئه‌نصاریه‌كان له‌ كاتی رنینی خورما له‌ نێوان دوو كۆڵه‌كه‌ی مزگه‌وت خورمایان به‌ حه‌بلێك هه‌ڵده‌واسی و هه‌ژارو موهاجرین ده‌یانخوارد جا پیاوی وا هه‌بوو خورمای خراپ و وشكی ده‌هێنا خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، له‌ پاش ئه‌وه‌ باشترین جۆریان ده‌هێنا [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ (٢٦٧) ] وه‌ بزانن كه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌و زۆر بێپێویسته‌ وه‌ زۆر حه‌مدو سه‌ناو ستایش و سوپاسكراوه‌
अरबी व्याख्याहरू:
 
अर्थको अनुवाद श्लोक: (267) सूरः: सूरतुल् बकरः
अध्यायहरूको (सूरःहरूको) सूची رقم الصفحة
 
पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - कुर्दिश अनुवाद : सलाहुद्दीन । - अनुवादहरूको सूची

पवित्र कुर्आनको अर्थको कुर्दिश भाषामा अनुवाद, अनुवादक : सलाहुद्दीन अब्दुल करीम ।

बन्द गर्नुस्