पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - कुर्दिश अनुवाद : सलाहुद्दीन । * - अनुवादहरूको सूची


अर्थको अनुवाद श्लोक: (26) सूरः: सूरतुन्नूर
ٱلۡخَبِيثَٰتُ لِلۡخَبِيثِينَ وَٱلۡخَبِيثُونَ لِلۡخَبِيثَٰتِۖ وَٱلطَّيِّبَٰتُ لِلطَّيِّبِينَ وَٱلطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَٰتِۚ أُوْلَٰٓئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَۖ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَرِزۡقٞ كَرِيمٞ
[ الْخَبِيثَاتُ لِلْخَبِيثِينَ ] ئافره‌تانی داوێن پیس بۆ پیاوانی داوێن پیسن [ وَالْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَاتِ ] وه‌ پیاوانی داوێن پیس بۆ ئافره‌تانی داوێن پیسن [ وَالطَّيِّبَاتُ لِلطَّيِّبِينَ ] وه‌ ئافره‌تانی داوێن پاك و پاك بۆ پیاوانی داوێن پاك و پاكن [ وَالطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَاتِ ] وه‌ پیاوانی پاك و داوێن پاك بۆ ئافره‌تانی پاك و داوێن پاكن كه‌ مه‌به‌ست پێی (عائیشه‌)یه‌ كه‌ داوێن پاكه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم -، چۆن خوای گه‌وره‌ ڕازی ئه‌بێ ئافره‌تێكی زیناكار بۆ پاكترین كه‌س بێت؟! نه‌خێر ئافره‌تی پاك بۆ پیاوی پاكه‌ [ أُولَئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَ ] ئا ئه‌مانه‌ی كه‌ ئێوه‌ تۆمه‌تتان دایه‌ پاڵیان ئه‌مانه‌ پاكن، ئه‌مه‌ به‌ڕائه‌ت و پاكێتى و بێتاوانی (عائیشه‌) بوو [ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ (٢٦) ] ئه‌مانه‌ لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌، وه‌ له‌ به‌هه‌شتیشدا ڕزق و ڕۆزی به‌هه‌شتیان بۆ هه‌یه‌ (ئه‌مه‌یش موژده‌دانه‌ به‌ عائیشه‌ به‌به‌هه‌شت وه‌ خێزانى پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - له‌ به‌هه‌شتدا).
अरबी व्याख्याहरू:
 
अर्थको अनुवाद श्लोक: (26) सूरः: सूरतुन्नूर
अध्यायहरूको (सूरःहरूको) सूची رقم الصفحة
 
पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - कुर्दिश अनुवाद : सलाहुद्दीन । - अनुवादहरूको सूची

पवित्र कुर्आनको अर्थको कुर्दिश भाषामा अनुवाद, अनुवादक : सलाहुद्दीन अब्दुल करीम ।

बन्द गर्नुस्