पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - कुर्दिश अनुवाद : सलाहुद्दीन । * - अनुवादहरूको सूची


अर्थको अनुवाद श्लोक: (152) सूरः: सूरतु अाले इम्रान
وَلَقَدۡ صَدَقَكُمُ ٱللَّهُ وَعۡدَهُۥٓ إِذۡ تَحُسُّونَهُم بِإِذۡنِهِۦۖ حَتَّىٰٓ إِذَا فَشِلۡتُمۡ وَتَنَٰزَعۡتُمۡ فِي ٱلۡأَمۡرِ وَعَصَيۡتُم مِّنۢ بَعۡدِ مَآ أَرَىٰكُم مَّا تُحِبُّونَۚ مِنكُم مَّن يُرِيدُ ٱلدُّنۡيَا وَمِنكُم مَّن يُرِيدُ ٱلۡأٓخِرَةَۚ ثُمَّ صَرَفَكُمۡ عَنۡهُمۡ لِيَبۡتَلِيَكُمۡۖ وَلَقَدۡ عَفَا عَنكُمۡۗ وَٱللَّهُ ذُو فَضۡلٍ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
{چەند دیمەنێكی تر لە غەزای ئوحود} [ وَلَقَدْ صَدَقَكُمُ اللَّهُ وَعْدَهُ إِذْ تَحُسُّونَهُمْ بِإِذْنِهِ ] به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ ئه‌و وه‌عدو به‌ڵێنه‌ی به‌ئێوه‌ی دابوو وه‌عدو به‌ڵێنی خۆی برده‌ سه‌ر كاتێك كه‌ ئێوه‌ كوشتاری كافران ئه‌كه‌ن و ڕیشه‌كێشیان ئه‌كه‌ن به‌ ئیزنی خوا، وه‌ له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگه‌كه‌ سه‌ركه‌وتن [ حَتَّى إِذَا فَشِلْتُمْ ] له‌ كاتێكدا كه‌ ده‌ترسان وه‌ لاواز بوون [ وَتَنَازَعْتُمْ فِي الْأَمْرِ ] وه‌ كێشه‌ كه‌وته‌ نێوانتانه‌وه‌ تیر هاوێژه‌كان كه‌ هه‌ندێكیان وتیان: با بڕۆین بۆ غه‌نیمه‌ت كۆكردنه‌وه‌، وه‌ هه‌ندێكیان وتیان: با له‌ جێی خۆمان دامه‌زراو بین [ وَعَصَيْتُمْ ] وه‌ سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ری خواتان - صلی الله علیه وسلم - كردو له‌سه‌ر شاخه‌كه‌ هاتنه‌ خواره‌وه‌ [ مِنْ بَعْدِ مَا أَرَاكُمْ مَا تُحِبُّونَ ] كاتێك كه‌ پێتان خۆش بوو سه‌ركه‌ون به‌سه‌ریاندا [ مِنْكُمْ مَنْ يُرِيدُ الدُّنْيَا ] وه‌ له‌ناو ئێوه‌دا هه‌یه‌ دونیای ده‌وێ، واته‌: حه‌زی له‌ غه‌نیمه‌ت بوو [ وَمِنْكُمْ مَنْ يُرِيدُ الْآخِرَةَ ] وه‌ هه‌یشتانه‌ قیامه‌تی ئه‌وێ و چاوه‌ڕێی پاداشتی قیامه‌ته‌ [ ثُمَّ صَرَفَكُمْ عَنْهُمْ لِيَبْتَلِيَكُمْ ] دوای ئه‌وه‌ تێكشكان تا خوای گه‌وره‌ تاقیتان بكاته‌وه‌ [ وَلَقَدْ عَفَا عَنْكُمْ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ زانی په‌شیمانن لێتان بووراو لێتان خۆشبوو [ وَاللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ (١٥٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌زڵ و چاكه‌ی زۆره‌ به‌سه‌ر باوه‌ڕداران.
अरबी व्याख्याहरू:
 
अर्थको अनुवाद श्लोक: (152) सूरः: सूरतु अाले इम्रान
अध्यायहरूको (सूरःहरूको) सूची رقم الصفحة
 
पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - कुर्दिश अनुवाद : सलाहुद्दीन । - अनुवादहरूको सूची

पवित्र कुर्आनको अर्थको कुर्दिश भाषामा अनुवाद, अनुवादक : सलाहुद्दीन अब्दुल करीम ।

बन्द गर्नुस्