Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Surah: Suratu An-Naba   Versículo:

سورەتی النبأ

عَمَّ يَتَسَآءَلُونَ
سووره‌تی (نه‌به‌ء) (واته‌: هه‌واڵ) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٤٠) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ عَمَّ يَتَسَاءَلُونَ (١) ] خوای گه‌وره‌ ئینكاری ئه‌كات له‌ موشریكان كه‌ پرسیار ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژی قیامه‌ت (عَمَّ يَتَسَاءَلُونَ) واته‌: ده‌رباره‌ی چ شتێك پرسیار ئه‌كه‌ن.
Os Tafssir em língua árabe:
عَنِ ٱلنَّبَإِ ٱلۡعَظِيمِ
[ عَنِ النَّبَإِ الْعَظِيمِ (٢) ] ئایا ده‌رباره‌ی هه‌واڵه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كه‌ پرسیار ئه‌كه‌ن كه‌ بریتییه‌ له‌ قورئان، یاخود بریتییه‌ له‌ زیندوو بوونه‌وه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
ٱلَّذِي هُمۡ فِيهِ مُخۡتَلِفُونَ
[ الَّذِي هُمْ فِيهِ مُخْتَلِفُونَ (٣) ] كه‌ خۆیان تیایدا یان خه‌ڵكی تیایدا جیاوازن، هه‌یانه‌ ئیمانی به‌ ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه‌، وه‌ هه‌یشه‌ پێی كافره‌، یاخود ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست پێی قورئان بێ خۆیان له‌ناو خۆیاندا یه‌كده‌نگ نین له‌سه‌ر قورئان هه‌یانه‌ ئه‌ڵێن: قورئان جادووه‌، وه‌ هه‌یشیانه‌ ئه‌ڵێن: شیعره‌، وه‌ هه‌یانه‌ ئه‌ڵێن: فاڵچێتیه‌، وه‌ هه‌یانه‌ ئه‌ڵێن: په‌ندو به‌سه‌رهات و سه‌رگوزشته‌ی ئوممه‌تانی پێشتره‌.
Os Tafssir em língua árabe:
كَلَّا سَيَعۡلَمُونَ
[ كَلَّا سَيَعْلَمُونَ (٤) ] ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌، واته‌: نه‌خێر نابێ وابن، وه‌ له‌ داهاتوودا سه‌ره‌نجامی ئه‌م بێباوه‌ڕییه‌یان ئه‌زانن.
Os Tafssir em língua árabe:
ثُمَّ كَلَّا سَيَعۡلَمُونَ
[ ثُمَّ كَلَّا سَيَعْلَمُونَ (٥) ] دیسان بۆ جه‌خت كردنه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ كردندا، واته‌: به‌ دڵنیایی له‌ داهاتوودا سه‌ره‌نجامی ئه‌م به‌درۆ زانین و كوفر كردنه‌یان ئه‌زانن.
Os Tafssir em língua árabe:
أَلَمۡ نَجۡعَلِ ٱلۡأَرۡضَ مِهَٰدٗا
{هه‌ندێك له‌ به‌خششه‌كانى خواى گه‌وره‌} [ أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ مِهَادًا (٦) ] ئایا ئێمه‌ زه‌ویمان بۆ ژێربار نه‌كردوون و ڕانه‌خستووه‌ وه‌كو بێشكه‌ی منداڵ، وه‌ هێمن و ئارام و جێگیرمان كردووه‌ بۆیان تا له‌سه‌رى بژین.
Os Tafssir em língua árabe:
وَٱلۡجِبَالَ أَوۡتَادٗا
[ وَالْجِبَالَ أَوْتَادًا (٧) ] وه‌ شاخه‌كانمان وه‌كو سنگ داكوتیوه‌ به‌ ناخی زه‌ویدا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌جوولێت و هێمن و ئارام بێت.
Os Tafssir em língua árabe:
وَخَلَقۡنَٰكُمۡ أَزۡوَٰجٗا
[ وَخَلَقْنَاكُمْ أَزْوَاجًا (٨) ] وه‌ ئێوه‌مان دروست كردووه‌ به‌ نێرو مێ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌چه‌ بخه‌نه‌وه‌و ژیان به‌رده‌وام بێت.
Os Tafssir em língua árabe:
وَجَعَلۡنَا نَوۡمَكُمۡ سُبَاتٗا
[ وَجَعَلْنَا نَوْمَكُمْ سُبَاتًا (٩) ] وه‌ خه‌وی ئێوه‌شمان كردووه‌ به‌ پشوو بۆ لاشه‌تان و جووله‌ی تیادا نه‌مێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕۆژ زۆر ئه‌گه‌ڕێن و ماندوو ئه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌و پشوو بده‌ن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَجَعَلۡنَا ٱلَّيۡلَ لِبَاسٗا
[ وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ لِبَاسًا (١٠) ] وه‌ به‌ تاریكی شه‌ویش داتانئه‌پۆشین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ شه‌ودا پشوو بده‌ن، وه‌ شه‌ومان وا لێ كردووه‌ كه‌ هێمن و ئارام بێ.
Os Tafssir em língua árabe:
وَجَعَلۡنَا ٱلنَّهَارَ مَعَاشٗا
[ وَجَعَلْنَا النَّهَارَ مَعَاشًا (١١) ] وه‌ ڕۆژیشمان وا لێ كردووه‌ كه‌ ڕووناك بێ تا خه‌ڵكی بتوانن له‌ ڕۆژدا بێن و بڕۆن بۆ بازرگانی و كاسبی و بژێوى ژیانیان.
Os Tafssir em língua árabe:
وَبَنَيۡنَا فَوۡقَكُمۡ سَبۡعٗا شِدَادٗا
[ وَبَنَيْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعًا شِدَادًا (١٢) ] وه‌ له‌سه‌رووی ئێوه‌یشه‌وه‌ حه‌وت ئاسمانی به‌هێزو فراوان و به‌رزمان دروست كردووه‌و ئه‌و ئه‌ستێرانه‌یشمان تێی كردووه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
وَجَعَلۡنَا سِرَاجٗا وَهَّاجٗا
[ وَجَعَلْنَا سِرَاجًا وَهَّاجًا (١٣) ] وه‌ خۆرمان تیادا داناوه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی ڕووناكی و گه‌رمییه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلۡمُعۡصِرَٰتِ مَآءٗ ثَجَّاجٗا
[ وَأَنْزَلْنَا مِنَ الْمُعْصِرَاتِ مَاءً ثَجَّاجًا (١٤) ] وه‌ له‌ هه‌وره‌كانه‌وه‌ ئاوێكتان بۆ دائه‌به‌زێنین كه‌ ئه‌و ئاوه‌ زۆر به‌لێزمه‌و به‌خوڕ دێته‌ خواره‌وه‌ به‌رده‌وام.
Os Tafssir em língua árabe:
لِّنُخۡرِجَ بِهِۦ حَبّٗا وَنَبَاتٗا
[ لِنُخْرِجَ بِهِ حَبًّا وَنَبَاتًا (١٥) ] تا به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ دانه‌وێڵه‌تان بۆ ده‌ربكه‌ین له‌ زه‌وی بۆ خۆراكی خۆتان، وه‌ گژو گیاش بۆ خۆراكی ئاژه‌ڵه‌كانتان.
Os Tafssir em língua árabe:
وَجَنَّٰتٍ أَلۡفَافًا
[ وَجَنَّاتٍ أَلْفَافًا (١٦) ] وه‌ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ باخ و باخاتی زۆر چڕو پڕتان پێ ئه‌به‌خشین.
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّ يَوۡمَ ٱلۡفَصۡلِ كَانَ مِيقَٰتٗا
{چه‌ند دیمه‌نێكى رۆژى قیامه‌ت } [ إِنَّ يَوْمَ الْفَصْلِ كَانَ مِيقَاتًا (١٧) ] به‌دڵنیایی ڕۆژی یه‌كلاكردنه‌وه‌ كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ ڕۆژێكه‌ خوای گه‌وره‌ كاتی داناوه‌ بۆ سه‌ره‌تاكان و كۆتاییه‌كان تیایدا كۆئه‌بنه‌وه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
يَوۡمَ يُنفَخُ فِي ٱلصُّورِ فَتَأۡتُونَ أَفۡوَاجٗا
[ يَوْمَ يُنْفَخُ فِي الصُّورِ فَتَأْتُونَ أَفْوَاجًا (١٨) ] له‌و ڕۆژه‌دا ئیسرافیل فوو ئه‌كات به‌ شه‌یپوورو كه‌ڕه‌نادا ئه‌و كاته‌ ئێوه‌ش كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ و پۆل پۆل دێن، یاخود هه‌موو ئوممه‌تێك له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یدا دێن بۆ لێپرسینه‌وه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
وَفُتِحَتِ ٱلسَّمَآءُ فَكَانَتۡ أَبۡوَٰبٗا
[ وَفُتِحَتِ السَّمَاءُ فَكَانَتْ أَبْوَابًا (١٩) ] وه‌ ئاسمانه‌كان ئه‌كرێنه‌وه‌و هه‌مووی ئه‌بێ به‌ ڕێگا، وه‌ ده‌رگاكانی ئه‌كرێنه‌وه‌ بۆ دابه‌زینی فریشته‌كان.
Os Tafssir em língua árabe:
وَسُيِّرَتِ ٱلۡجِبَالُ فَكَانَتۡ سَرَابًا
[ وَسُيِّرَتِ الْجِبَالُ فَكَانَتْ سَرَابًا (٢٠) ] وه‌ شاخه‌كان هه‌ڵئه‌كه‌نرێن له‌ شوێنی خۆیان وه‌ به‌ هه‌وادا ئه‌ڕۆن وه‌كو ته‌پ و تۆزیان لێ دێت، وه‌ وه‌كو صوفی شیكراوه‌یان لێ دێت ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌یر ئه‌كات وا ئه‌زانێ شتێكه‌و هیچیش نیه‌ و شوێنه‌واریشى نامێنێ.
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّ جَهَنَّمَ كَانَتۡ مِرۡصَادٗا
{هه‌ندێك له‌ سزاى كافران له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خدا } [ إِنَّ جَهَنَّمَ كَانَتْ مِرْصَادًا (٢١) ] به‌ڕاستی دۆزه‌خ له‌ كه‌مین و بۆسه‌دایه‌، وه‌ ئاماده‌كراوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌رانیان كردووه‌و سنووریان به‌زاندووه‌ له‌ تاواندا، وه‌ شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌یانه‌ (كه‌ ده‌فه‌رمێت دۆزه‌خ له‌ كه‌میندایه‌و ئاماده‌كراوه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا دۆزه‌خ هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ دروستى كردووه‌و ئاماده‌ی كردووه‌ وه‌ ئه‌ویش له‌ كه‌میندایه‌ بۆ تاوانباران).
Os Tafssir em língua árabe:
لِّلطَّٰغِينَ مَـَٔابٗا
[ لِلطَّاغِينَ مَآبًا (٢٢) ] دۆزه‌خ شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ توغیان و سه‌ركه‌شییان كردووه.
Os Tafssir em língua árabe:
لَّٰبِثِينَ فِيهَآ أَحۡقَابٗا
[ لَابِثِينَ فِيهَا أَحْقَابًا (٢٣) ] له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه‌ سه‌رده‌مێكی زۆر له‌ كات و زه‌مان، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ئه‌ڕوات سه‌رده‌مێكی تر دێت، واته‌: به‌رده‌وام و به‌ هه‌میشه‌یی له‌ دۆزه‌خدا ده‌مێننه‌وه‌و كۆتایی نایات، هه‌یه‌ له‌ زانایان ئه‌ڵێن: (ئه‌حقاب) چل ساڵ، هه‌یه‌ ئه‌ڵێن: په‌نجا ساڵه‌، حه‌فتا ساڵه‌، هه‌شتا ساڵه‌، سێ سه‌د ساڵه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ به‌رده‌وامی تیایدا ئه‌مێننه‌وه.
Os Tafssir em língua árabe:
لَّا يَذُوقُونَ فِيهَا بَرۡدٗا وَلَا شَرَابًا
[ لَا يَذُوقُونَ فِيهَا بَرْدًا وَلَا شَرَابًا (٢٤) ] دۆزه‌خیه‌كان له‌ناو دۆزه‌خدا هیچ خواردنه‌وه‌یه‌كى فێنك و سارد ناچێژن.
Os Tafssir em língua árabe:
إِلَّا حَمِيمٗا وَغَسَّاقٗا
‌[ إِلَّا حَمِيمًا وَغَسَّاقًا (٢٥) ] به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه‌ پێیان ئه‌درێ له‌ جیاتی ئاوى سارد ئاوێكی كوڵاویان پێ ئه‌درێ كه‌ به‌ ئاگری دۆزه‌خ كوڵاوه‌ (وَغَسَّاقًا) واته‌: ئه‌و خوێن و كێماو جه‌ڕاحه‌ته‌ی كه‌ له‌ له‌شی دۆزه‌خییه‌كان ئه‌چۆڕێته‌وه‌و ئه‌تكێته‌وه‌ ئه‌وه‌یان پێ ئه‌درێ و ته‌نها خواردنی دۆزه‌خییه‌كان ئه‌م شته‌یه‌ له‌گه‌ڵ زه‌قومدا.
Os Tafssir em língua árabe:
جَزَآءٗ وِفَاقًا
[ جَزَاءً وِفَاقًا (٢٦) ] ئه‌م سزایه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ سزای ئه‌م تاوانبارانه‌ ئه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره‌ داناوه‌ هاوشێوه‌ی كرده‌وه‌كه‌ی خۆیانه‌، ئه‌وان گه‌وره‌ترین تاوانیان بۆ خوا داناوه‌ كه‌ شه‌ریك دانان بوو بۆ خوا، خوای گه‌وره‌ش سه‌ختترین سزایان ئه‌دات له‌ ناو ئاگرى دۆزه‌خدا.
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّهُمۡ كَانُواْ لَا يَرۡجُونَ حِسَابٗا
[ إِنَّهُمْ كَانُوا لَا يَرْجُونَ حِسَابًا (٢٧) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ دونیادا به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ نه‌بوون كه‌ ڕۆژێك هه‌بێت و تیایدا زیندوو ببنه‌وه‌و خوای گه‌وره‌ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، باوه‌ڕیان به‌ زیندوو بوونه‌وه‌ نه‌بووه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا كِذَّابٗا
[ وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا كِذَّابًا (٢٨) ] وه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه‌و باوه‌ڕیان پێی نه‌كردووه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
وَكُلَّ شَيۡءٍ أَحۡصَيۡنَٰهُ كِتَٰبٗا
[ وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ كِتَابًا (٢٩) ] وه‌ فریشته‌كانمان هه‌موو شتێكیان سه‌رژمێری كردووه‌و هه‌موو شتێكیان نووسیوه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
فَذُوقُواْ فَلَن نَّزِيدَكُمۡ إِلَّا عَذَابًا
[ فَذُوقُوا فَلَنْ نَزِيدَكُمْ إِلَّا عَذَابًا (٣٠) ] ده‌ی ئێوه‌ به‌هۆی كوفرو به‌درۆ زانینتان سزای خوای گه‌وره‌ بچێژن هیچ شتێكتان بۆ زیاد ناكه‌ین ته‌نها سزا نه‌بێ، سزا له‌سه‌ر سزاتان ئه‌ده‌ین، (عبدالله‌ی كوڕی عه‌مری كوڕی عاص) ئه‌فه‌رمووێ: (هیچ ئایه‌تێك دانه‌به‌زیوه‌ بۆ سه‌ر دۆزه‌خییه‌كان سه‌ختتر له‌م ئایه‌ته‌، ئه‌وان به‌رده‌وام سزایان بۆ زیاد ده‌كرێت).
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّ لِلۡمُتَّقِينَ مَفَازًا
{پاداشتى موتته‌قى و خۆپارێزان له‌ به‌هه‌شتدا} [ إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا (٣١) ] پاشان خوای گه‌وره‌ دێته‌ سه‌ر هه‌واڵی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌و خۆیان له‌ تاوان پاراستووه‌، ئه‌وان سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌و ڕزگاربوونیان له‌ ئاگری دۆزه‌خ بۆ هه‌یه‌، یاخود وتراوه‌: (مَفَازًا) واته‌: باخیان له‌ناو به‌هه‌شتدا بۆ هه‌یه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
حَدَآئِقَ وَأَعۡنَٰبٗا
[ حَدَائِقَ ] باخیان بۆ هه‌یه‌ له‌ناو به‌هه‌شتدا [ وَأَعْنَابًا (٣٢) ] وه‌ باخی ترێ یان بۆ هه‌یه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
وَكَوَاعِبَ أَتۡرَابٗا
[ وَكَوَاعِبَ أَتْرَابًا (٣٣) ] وه‌ ئافره‌تیان پێ ئه‌درێ له‌ حۆرى كه‌ مه‌مكیان شۆڕ نه‌بۆته‌وه‌و له‌سه‌ر سینگیانه‌و هێشتا كچن، وه‌ هه‌مووشیان هاوته‌مه‌نن و له‌ یه‌ك ته‌مه‌نێكدان.
Os Tafssir em língua árabe:
وَكَأۡسٗا دِهَاقٗا
[ وَكَأْسًا دِهَاقًا (٣٤) ] وه‌ له‌ گڵاس و قاپێكیشدا خواردنه‌وه‌یان پێ ئه‌درێ كه‌ ئه‌و گڵاسانه‌ پڕن له‌ خواردنه‌وه‌ له‌ مه‌ی، وه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌ك دێن وه‌ پاك و بێگه‌ردن.
Os Tafssir em língua árabe:
لَّا يَسۡمَعُونَ فِيهَا لَغۡوٗا وَلَا كِذَّٰبٗا
[ لَا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلَا كِذَّابًا (٣٥) ] ئه‌وان له‌ناو به‌هه‌شتدا هیچ قسه‌یه‌كی بێ ماناو پووچه‌ڵ و درۆ نابیستن به‌ڵكو به‌هه‌شت شوێنی خۆشیه‌و له‌ به‌هه‌شتدا پارێزراون له‌ هه‌موو كه‌موكوڕییه‌ك.
Os Tafssir em língua árabe:
جَزَآءٗ مِّن رَّبِّكَ عَطَآءً حِسَابٗا
[ جَزَاءً مِنْ رَبِّكَ ] ئه‌مه‌ پاداشتێكه‌ له‌ خوای گه‌وره‌وه‌ به‌ به‌هه‌شتییه‌كان و به‌ چاكه‌كارانی ئه‌به‌خشێ [ عَطَاءً حِسَابًا (٣٦) ] خوای گه‌وره‌ پێیان ئه‌به‌خشێ وه‌ به‌ گوێره‌ی كرده‌وه‌ی خۆیان حسابی له‌گه‌ڵدا كردوون یه‌ك به‌ ده‌ تا یه‌ك به‌ حه‌وت سه‌د تا زیاتر.
Os Tafssir em língua árabe:
رَّبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا ٱلرَّحۡمَٰنِۖ لَا يَمۡلِكُونَ مِنۡهُ خِطَابٗا
[ رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا الرَّحْمَنِ ] په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی نێوانیان هه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ به‌تاك و ته‌نها كه‌ ره‌حمانه‌و ره‌حمه‌ته‌كه‌ى فراوانه‌و هه‌موو كه‌س و شتێكى گرتۆته‌وه‌ [ لَا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَابًا (٣٧) ] له‌و ڕۆژه‌دا هیچ كه‌سێك ناتوانێ قسه‌ بكات وه‌ هیچ كه‌سێك ناتوانێ شه‌فاعه‌ت بكات.
Os Tafssir em língua árabe:
يَوۡمَ يَقُومُ ٱلرُّوحُ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ صَفّٗاۖ لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنۡ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَقَالَ صَوَابٗا
[ يَوْمَ يَقُومُ الرُّوحُ وَالْمَلَائِكَةُ صَفًّا ] له‌و ڕۆژه‌دا ڕوح ڕائه‌وه‌ستێ كه‌ (ابن كثير) شه‌ش ته‌فسیری بۆی هێناوه‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئاده‌میزادن، یاخود ڕوحی ئاده‌میزاده‌، یاخود دروستكراوێكه‌ له‌ دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی ئاده‌میزاددا نه‌ فریشته‌ن نه‌ ئاده‌میزادن، یاخود جبریله‌، یاخود قورئانه‌، یاخود گه‌وره‌ترین فریشته‌ی خوای گه‌وره‌یه‌، پاشان خۆی ئه‌فه‌رمووێ: له‌ هه‌موو ئه‌م وتانه‌ له‌لام ته‌واوتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاده‌میزاده‌ له‌و ڕۆژه‌دا ئاده‌میزاد ڕائه‌وه‌ستن وه‌ فریشته‌كانیش هه‌ر هه‌موویان یه‌ك پۆل ڕائه‌وه‌ستن [ لَا يَتَكَلَّمُونَ ] هیچ كه‌سێك له‌و ڕۆژه‌دا كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ ناتوانن قسه‌ بكه‌ن، وه‌ له‌ فه‌رمووده‌دا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: {وَلَا يَتَكَلَّمُ يَوْمَئِذٍ إِلَّا الرُّسُلُ} (رواه البخاري (٨٠٦) ومسلم (١٨٢). من حديث أبي هريرة رضي الله عنه) . له‌و ڕۆژه‌دا ته‌نها پێغه‌مبه‌ران قسه‌ ئه‌كه‌ن [ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّحْمَنُ ] ئیلا ئه‌گه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره‌ خۆی ئیزنی بدات وه‌كو پێغه‌مبه‌ران [ وَقَالَ صَوَابًا (٣٨) ] وه‌ قسه‌ی ڕاستیش بڵێ، واته‌: له‌ دونیادا ئه‌هلی ته‌وحید بووبێت و (لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ)ی ووتبێ.
Os Tafssir em língua árabe:
ذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمُ ٱلۡحَقُّۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ مَـَٔابًا
[ ذَلِكَ الْيَوْمُ الْحَقُّ ] ئه‌و ڕۆژه‌ كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ ڕۆژێكه‌ حه‌قه‌و ڕوو ئه‌دات و هیچ گومانێكی تیادا نیه‌ [ فَمَنْ شَاءَ اتَّخَذَ إِلَى رَبِّهِ مَآبًا (٣٩) ] جا هه‌ر كه‌سێك ویستی لێیه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ به‌ ته‌وبه‌كردن و به‌ كرده‌وه‌ی چاك، واته‌ ڕێگای باش بگرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌.
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّآ أَنذَرۡنَٰكُمۡ عَذَابٗا قَرِيبٗا يَوۡمَ يَنظُرُ ٱلۡمَرۡءُ مَا قَدَّمَتۡ يَدَاهُ وَيَقُولُ ٱلۡكَافِرُ يَٰلَيۡتَنِي كُنتُ تُرَٰبَۢا
[ [إِنَّا أَنْذَرْنَاكُمْ عَذَابًا قَرِيبًا ] ئێمه‌ ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه‌ له‌ سزایه‌كی نزیك كه‌ سزای ڕۆژی قیامه‌ته‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك ڕووبدات نزیكه‌ [ يَوْمَ يَنْظُرُ الْمَرْءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ ] له‌و ڕۆژه‌دا مرۆڤ ته‌ماشا ئه‌كات بزانێ چ كرده‌وه‌ی له‌ پێش خۆیه‌وه‌ ناردووه‌ له‌ باش و خراپ هه‌مووی ئه‌بیننه‌وه‌و خوای گه‌وره‌ هه‌موویتان نیشان ئه‌دات و هیچی نافه‌وتێت {كافران ئاواته‌خوازن به‌ ئاژه‌ڵ} [ وَيَقُولُ الْكَافِرُ يَا لَيْتَنِي كُنْتُ تُرَابًا (٤٠) ] وه‌ له‌و ڕۆژه‌دا كافریش ئه‌ڵێ: خۆزگایا من خۆڵ بوومایه‌، كاتێك كه‌ ئه‌بینێ خوای گه‌وره‌ تۆڵه‌ له‌ ئاژه‌ڵی شاخدار ئه‌سه‌نێ بۆ بێ شاخ، پاشان به‌ ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌فه‌رمووێ: ببن به‌ خۆڵ، هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌بن به‌ خۆڵ له‌و ڕۆژه‌دا كه‌ كافران ئه‌بینن ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌بن به‌ خۆڵ ئه‌ڵێن: خۆزگه‌ ئێمه‌یش خۆڵ بووینایه‌، واته‌: خۆزگه‌ ئاژه‌ڵ بووینایه‌و ئێستا ببووینایه‌ به‌ خۆڵ، واته‌: مرۆڤی كافر هه‌ر هه‌مووی ئاواته‌ خوازن به‌ ئاژه‌ڵ و ئه‌ڵێن: خۆزگه‌ ئاژه‌ڵ بووینایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببووینایه‌ به‌ خۆڵ و لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا نه‌كرایه‌و به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێ نه‌كراینایه‌، والله أعلم .
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Surah: Suratu An-Naba
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar