Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Kahf   Ayah:
مَّا لَهُم بِهِۦ مِنۡ عِلۡمٖ وَلَا لِأٓبَآئِهِمۡۚ كَبُرَتۡ كَلِمَةٗ تَخۡرُجُ مِنۡ أَفۡوَٰهِهِمۡۚ إِن يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبٗا
ئەوانەی ئەو درۆ و دەلەسانە ھەڵدەبەستن کە گوایە خوای گەورە مناڵی ھەیە ھیچ زانیاریەک یا بەڵگەیەکیان نییە دەربارەی ئەوەی ھەڵیانبەستووە بۆ خوا، ھەروەک چۆن باوباپیرانیشیان کە ئەمان لاساییان کردونەتەوە ئەو زانیارییەیان نەبووە، بێگومان ئەم وتە قێزەونەی لە زاریان دەردەچێت زۆر گەورەیە و ھیچ بیریان لێ نەکردووەتەوە، ئەوانە درۆ و دەلەسە نەبێت ھیچ شتێکی تر نالێن، وتەکانیان ھیچ بنەما و پاڵپشتیەکی نییە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
فَلَعَلَّكَ بَٰخِعٞ نَّفۡسَكَ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمۡ إِن لَّمۡ يُؤۡمِنُواْ بِهَٰذَا ٱلۡحَدِيثِ أَسَفًا
- ئەی پێغەمبەر - لەوانەیە تۆیش لەداخ و پەژارەی ئەوانە کە باوەڕ بەم قورئانە ناھێنن خۆت لەناو ببەیت، کاری وامەکە، ھیدایەت و ڕێنموونی ئەوانە لەسەر تۆ نییە، ئەوەی لەسەر تۆ پێویستە تەنھا تەبلیغ کردن و گەیاندنی ئەم ئاینەیە بەوان.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِنَّا جَعَلۡنَا مَا عَلَى ٱلۡأَرۡضِ زِينَةٗ لَّهَا لِنَبۡلُوَهُمۡ أَيُّهُمۡ أَحۡسَنُ عَمَلٗا
بێگومان ئێمە ھەرچی لەسەر ڕووی زەوی ھەیە لە مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان کردومانەتە مایەی جوانی و ڕازاندنەوە بۆ زەوی، بۆ ئەوەی ئەوانە تاقی بکەینەوە تاوەکو بزانین کامیان کردەوەی چاکتر ئەنجام دەدات کە خوای گەورە لە خۆی ڕازی بکات، وە کامیان بە پێچەوانەوە کردەوەی خراپ ئەنجام دەدات، تاوەکو ھەر کەسێکیان بەپێی کار وکردەوەی خۆی پاداشت و سزایان بدەینەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَإِنَّا لَجَٰعِلُونَ مَا عَلَيۡهَا صَعِيدٗا جُرُزًا
وە دوای ئەوەیش ژیانی بەدیھێنراوەکانی خوا لەسەر ئەم زەوییە کۆتایی دێت، ھەرچی لەسەر ڕووی ھەیە لە مەخلوقات و دروستکراوەکان تەختی دەکەین و دەیکەینە خاک و خوڵێکی وشک و بێ گژو گیا، کەوابێت پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرن ئەی خاوەن بیر و ھۆشەکان.
Ang mga Tafsir na Arabe:
أَمۡ حَسِبۡتَ أَنَّ أَصۡحَٰبَ ٱلۡكَهۡفِ وَٱلرَّقِيمِ كَانُواْ مِنۡ ءَايَٰتِنَا عَجَبًا
- ئەی پێغەمبەری خوا - گومانت وا نەبێت چیرۆک و بەسەرھاتی ھاوەڵانی ئەشکەوت و ئەو تەتەڵە و پارچە بەردەی کە ناوەکانیانی لەسەر نووسرابوو لە بەڵگە و نیشانە سەر سوڕھێنەرەکانمانە، بەڵکو سەر سوڕھێنەرتر لەو چیرۆک و بەسەرھاتە، بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوییە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِذۡ أَوَى ٱلۡفِتۡيَةُ إِلَى ٱلۡكَهۡفِ فَقَالُواْ رَبَّنَآ ءَاتِنَا مِن لَّدُنكَ رَحۡمَةٗ وَهَيِّئۡ لَنَا مِنۡ أَمۡرِنَا رَشَدٗا
- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوە بکە کاتێک لاوە باوەڕدارەکان لەبەر پارێزگاری کردن لە ئاینەکەیان پەنایان بۆ ئەشکەوتەکە برد، وە لە خوای گەورە پاڕانەوە و وتیان: ئەی پەروەردگارمان بمانخەرە بەر ڕەحمەت و میھرەبانی خۆت و لەگوناھەکانمان خۆشبە، وە ڕزگارمان بکە لە دوژمنەکانمان، وە ئەم کۆچک و ھەڵھاتنەمان لە بێباوەڕان بەرەو باوەڕ و ئیمان بۆ بکە بە مایەی ھیدایەت و ڕێنمونی بۆ سەر ھەق و ڕاستی.
Ang mga Tafsir na Arabe:
فَضَرَبۡنَا عَلَىٰٓ ءَاذَانِهِمۡ فِي ٱلۡكَهۡفِ سِنِينَ عَدَدٗا
پاش ئەوەی ھەڵھاتن و چوونە ئەشکەوتەکەوە، پەردەیەکمان دا بە گوێیاندا بۆ ئەوەی ھیچ دەنگێک نەبیستن، وە ساڵانێکی زۆر لەوێ مانەوە و خەومان لێخستن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ثُمَّ بَعَثۡنَٰهُمۡ لِنَعۡلَمَ أَيُّ ٱلۡحِزۡبَيۡنِ أَحۡصَىٰ لِمَا لَبِثُوٓاْ أَمَدٗا
پاش ئەو خەوە درێژەیان بەخەبەرمان ھێنانەوە و ھەڵمانساندن، تاوەکو بزانین و دەربکەوێت بۆ ئەو دوو دەستەیەی ناکۆکیان ھەبوو لەسەر ماوەی مانەوەیان کامیان لە ژماردنی مانەوەکەیان شارەزاتر بوون، کە ئایا چەندێک لەو ئەشکەوتەدا ماونەتەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
نَّحۡنُ نَقُصُّ عَلَيۡكَ نَبَأَهُم بِٱلۡحَقِّۚ إِنَّهُمۡ فِتۡيَةٌ ءَامَنُواْ بِرَبِّهِمۡ وَزِدۡنَٰهُمۡ هُدٗى
- ئەی پێغەمبەر - ئێمە ئاگادارت دەکەینەوە لەسەر گوزشتەی ئەوانە و چیرۆکی ئەوانەت بەڕاستی بۆ دەگێڕینەوە کەھیچ گومانێکی تێدا نەبێت، بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵە لاوێک بوون باوەڕیان ھێنا بە پەروەردگاریان، وە گوێرایەڵی فەرمانەکانی بوون، ئێمەیش زیاتر ڕێنماییمان کردن، وە لەسەر ھەق و ڕاستی زیاتر دامەزراومان کردن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَرَبَطۡنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ إِذۡ قَامُواْ فَقَالُواْ رَبُّنَا رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ لَن نَّدۡعُوَاْ مِن دُونِهِۦٓ إِلَٰهٗاۖ لَّقَدۡ قُلۡنَآ إِذٗا شَطَطًا
دڵەکانیشیانمان بە باوەڕ بەھێز کرد، وە زیاتر ئارامیمان پێ بەخشین لەسەر بەجێھێشتنی خاک و نیشتمان و وڵات، کاتێک ھەستانەوە و ڕوو بەڕووی پاشا بێباوەڕەکە بوونەوە و لەبەردەمیدا باوەڕی خۆیان ڕاگەیاند بە خوای تاک و تەنھا، وە پێیان وت: ئەو پەروەردگارەی ئێمە باوەڕمان پێیەتی و پەرستومانە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوییە، وە جگە لەو ھیچ خوایەی درۆی تر ناپەرستین، وتمان: ئەگەر جگە لەخوای گەورە ھەر شتێکی تر بپەرستین ئەوا بێگومان قسەیەکی ستەم و درۆ و ناھەقمان بەدەمدا ھاتووە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
هَٰٓؤُلَآءِ قَوۡمُنَا ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةٗۖ لَّوۡلَا يَأۡتُونَ عَلَيۡهِم بِسُلۡطَٰنِۭ بَيِّنٖۖ فَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا
پاشان ھەندێکیان لایانکردەوە بەلای ھەندێ تریاندا و گوتیان: ئەم گەلەی ئێمە جگە لە خوای گەورە پەرستراوی تریان بۆ خۆیان بڕیار داوە، ئەوان بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایان نییە لەسەر پەرستنی ئەو خوایانە، ئەگەر ھەیانە با بیھێنن، بێگومان ھیچ کەسێک لەو کەسە ستەمکارتر نییە کە درۆ بۆ خوا ھەڵدەبەستێ کە ھاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار دەدات.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• الداعي إلى الله عليه التبليغ والسعي بغاية ما يمكنه، مع التوكل على الله في ذلك، فإن اهتدوا فبها ونعمت، وإلا فلا يحزن ولا يأسف.
بانگخوازێک کە خەڵکی بانگ دەکات بۆ لای خوای گەورە تەنھا تەبلیغ و گەیاندن و ھەوڵ و کۆششی لەسەرە، وە ئەوەی لە توانایدایە درێغی لێ نەکات لەگەڵ پشت و پەنا بەخوا بەستن، ئەگەر ھاتوو خەڵکی ھیدایەتیان وەرگرت و باوەڕیان ھێنا ئەوە کارێکی زۆر باشی کردووە، خۆ ئەگەر خەڵکی بەدەم بانگەوازەکەیەوە نەھاتن، یان ھەندێکی کەم بەدەمیەوە ھاتن، نابێت خەم و خەفەت بخوات و خۆی دڵتەنگ بکات.

• في العلم بمقدار لبث أصحاب الكهف، ضبط للحساب، ومعرفة لكمال قدرة الله تعالى وحكمته ورحمته.
زانیاری لەسەر ماوەی مانەوەی ھاوەڵانی ئەشکەوت، بەڵگەیە لەسەر ڕێک و پێک بوونی ژمارە و ژمێریاری، وە ناسینی دەسەڵاتی تەواوی خوای گەورە، وە حیکمەت و ڕەحمەت و میھرەبانی ئەو.

• في الآيات دليل صريح على الفرار بالدين وهجرة الأهل والبنين والقرابات والأصدقاء والأوطان والأموال؛ خوف الفتنة.
لەم ئایەتانەدا بەڵگەی ڕاشکاو ھەیە لەسەر ئەوەی دروستە مرۆڤی باوەڕدار لەبەر پاراستن و سەلامەتی باوەڕەکەی خزم و کەسوکار و خاک و نیشتمان و وڵات و ھاوڕێ وماڵ وسامانی بەجێ بھێڵێت و کۆچ بکات، لەترسی ئەوەی نەوەک دوژمنانی بیگێڕنەوە بۆ بێباوەڕی و دووچاری سزا و ئازاردانی بکەن.

• ضرورة الاهتمام بتربية الشباب؛ لأنهم أزكى قلوبًا، وأنقى أفئدة، وأكثر حماسة، وعليهم تقوم نهضة الأمم.
پێویستە گرنگی بدرێت بە پەروەردەکردنی لاوان، چونکە ئەوان خاوێنترین دڵ و دەروونیان ھەیە، وە غیرەت و ئازایەتیەکی لەڕادەبەدەریشیان ھەیە، وە شۆڕش و ھەستانەوەی سەرجەم نەتەوە و گەلان و چین و توێژی لاوان ڕابەرایەتیان کردووە و لەسەر شانی ئەوان ڕاوەستاوه.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Kahf
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara