Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Kahf   Ayah:
فَلَمَّا جَاوَزَا قَالَ لِفَتَىٰهُ ءَاتِنَا غَدَآءَنَا لَقَدۡ لَقِينَا مِن سَفَرِنَا هَٰذَا نَصَبٗا
کاتێک ئەو جێگایەیان تێپەڕ کرد، موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بەخزمەتکارەکەی وت: ئادەی خواردنەکەمان بۆ بھێنە، بەڕاستی زۆر ماندوو بووین لەم سەفەرەماندا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ أَرَءَيۡتَ إِذۡ أَوَيۡنَآ إِلَى ٱلصَّخۡرَةِ فَإِنِّي نَسِيتُ ٱلۡحُوتَ وَمَآ أَنسَىٰنِيهُ إِلَّا ٱلشَّيۡطَٰنُ أَنۡ أَذۡكُرَهُۥۚ وَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِي ٱلۡبَحۡرِ عَجَبٗا
خزمەتکارەکەی پێی وت: نەتبینی ئەو کاتەی لە پەنای بەردە گەورەکەدا بووین چی ڕوویدا؟! لەبیرم چوو باسی ماسییەکەت بۆ بکەم، ھەر شەیتانیش لەبیری بردمەوە بۆتی بگێڕمەوە، لەلای بەردەکە ماسییەکە بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر زیندوو بوویەوە و ھەڵبەزی و ڕێگای بۆ ناو دەریاکە گرتەبەر.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ ذَٰلِكَ مَا كُنَّا نَبۡغِۚ فَٱرۡتَدَّا عَلَىٰٓ ءَاثَارِهِمَا قَصَصٗا
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بە خزمەتکارەکەی وت : ئێمەش ھەر ئەوەمان دەویست، ئەوە نیشانەی جێگای ئەو پیاو چاکەیە ئێمە بە شوێنیدا دەگەڕێین، پاشان بە شوێن پێی خۆیاندا گەڕانەوە بۆ ئەوەی ڕێگاکە ون نەکەن، بەو شێوەیە بەردەوام بوون تاگەیشتنەوە بە بەردە گەورەکە، ئەو جێگایەی کە ماسییەکەی لێ زیندوو بوویەوە و ڕێگای دەریای گرتەبەر.
Ang mga Tafsir na Arabe:
فَوَجَدَا عَبۡدٗا مِّنۡ عِبَادِنَآ ءَاتَيۡنَٰهُ رَحۡمَةٗ مِّنۡ عِندِنَا وَعَلَّمۡنَٰهُ مِن لَّدُنَّا عِلۡمٗا
کاتێک گەیشتنەوە ئەو جێگایەی ماسییەکەیان ون کرد بەندەیەک لەبەندە چاکەکانی ئێمەیان بەدی کرد (ئەویش خضر –سەلامی خوای لێ بێت) بوو، کە لە ڕەحمەت و میھرەبانی خۆمان بەشمان دابوو، وە لە زانست و زانیاری خۆیشمان فێرمان کردبوو، کە خەڵکی لێی بێ ئاگابوون، ئەویش ناوەڕۆک و ناوکرۆکی ئەم چیرۆکە پێک دێنێت
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰ هَلۡ أَتَّبِعُكَ عَلَىٰٓ أَن تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمۡتَ رُشۡدٗا
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بە نەرم و نیانی و لەسەرخۆ بەو پیاو چاکەی وت: ئایا ڕێگام دەدەیت شوێنت بکەوم و لەگەڵتدابم بۆ ئەوەی ئەو زانست و زانیاریەی خوای گەورە فێری کردویت تۆیش من فێر بکەیت بۆ ئەوەی ڕێنیشاندەرم بێت بۆ لای ھەق و ڕاستی؟
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ إِنَّكَ لَن تَسۡتَطِيعَ مَعِيَ صَبۡرٗا
خضر پێی وت: تۆ توانای ئەوەت نییە ئارام بگریت لەسەر ئەو زانست و زانیارییەی لە منەوە دەیبینیت، چونکە ھاوتا نییە لەگەڵ ئەو زانست و زانیارییەی تۆ شارەزایت لێی.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَكَيۡفَ تَصۡبِرُ عَلَىٰ مَا لَمۡ تُحِطۡ بِهِۦ خُبۡرٗا
چۆن دەتوانیت ئارام بگریت لەسەر کاروکردەوەیەک کە نازانیت ڕاستییەکەی چۆنە؟ وە زانیاریت پێی نییە و ھەقیقەتی نازانیت ؟ چونکە تۆ بەو زانست و زانیاریەی شارەزایت لێی بڕیار دەدەیت.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ صَابِرٗا وَلَآ أَعۡصِي لَكَ أَمۡرٗا
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: ئەگەر خوای گەورە ویستی لەسەر بێت تا لەگەڵتدابم ئارام دەگرم لەسەر ئەو ئیشانەی ئەنجامی دەدەیت، پابەند دەبم بە گوێڕایەڵیتەوە، ھەر فەرمانێکم پێ بکەیت لە فەرمانت دەرناچم و سەرپێچیت ناکەم.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ فَإِنِ ٱتَّبَعۡتَنِي فَلَا تَسۡـَٔلۡنِي عَن شَيۡءٍ حَتَّىٰٓ أُحۡدِثَ لَكَ مِنۡهُ ذِكۡرٗا
ئەمجا خضر بە موسای وت: ئەگەر شوێنم کەوتیت ھەرچییەکت بینی کە من پێی ھەڵدەسم و ئەنجامی دەدەم ھیچ پرسیارێکم لێ نەکەیت تاوەکو خۆم بۆت ڕوون دەکەمەوە، بۆچی ئەو کارەم کرد.
Ang mga Tafsir na Arabe:
فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا رَكِبَا فِي ٱلسَّفِينَةِ خَرَقَهَاۖ قَالَ أَخَرَقۡتَهَا لِتُغۡرِقَ أَهۡلَهَا لَقَدۡ جِئۡتَ شَيۡـًٔا إِمۡرٗا
کاتێک ڕێکكەوتن لەسەر ئەوەی بڕیاریان لێدا، ھەردوو پێکەوە بەڕێکەوتن بۆ قەراغ دەریاکە، تاگەیشتن بە کەشتییەک، لەبەر ڕێز و حورمەتی خضر کرێیان لێ وەرنەگرتن و سواری کەشتییەکە بوون، خضر بە نوکی تەختەدارێک کەشتییەکەی کوون کرد، موسا (سەلامی خوای لێ بێت) پێی وت: ئایا تۆ ئەو کەشتییە کوون دەکەیت کە خاوەنەکانی ئێمەیان بەبێ کرێ لەگەڵ خۆیاندا سوار کرد، تۆ دەتەوێت خەڵکەکەی نوقمی دەریا بن، بەڕاستی کارێکی خراپ و ناشایستەی گەورەت کرد.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ أَلَمۡ أَقُلۡ إِنَّكَ لَن تَسۡتَطِيعَ مَعِيَ صَبۡرٗا
خضر بە موسای وت: ئەی من پێم نەوتیت ھەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا ئارام بگریت، ناتوانیت ئارام بگریت لەسەر ئەو کارانەی لەمنەوە دەیانبینیت ؟
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ لَا تُؤَاخِذۡنِي بِمَا نَسِيتُ وَلَا تُرۡهِقۡنِي مِنۡ أَمۡرِي عُسۡرٗا
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بە خضری وت: لۆمەم مەکە و لێم مەگرە لەبەر ئەوەی لەبیرم چوو بەڵێنەکەی خۆمم نەبردە سەر، ھاوڕێیەتییەکەت لەسەرم گران مەکە و بە ئاسانی مامەڵەم لەگەڵدا بکە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا لَقِيَا غُلَٰمٗا فَقَتَلَهُۥ قَالَ أَقَتَلۡتَ نَفۡسٗا زَكِيَّةَۢ بِغَيۡرِ نَفۡسٖ لَّقَدۡ جِئۡتَ شَيۡـٔٗا نُّكۡرٗا
دوای ئەوەی لە کەشتییەکە ھاتنە خوارەوە ھەردووکیان بە کەناری دەریاکەدا کەوتنەڕێ، مناڵێکیان بەدی کرد ھێشتا باڵغ نەبوو بوو، لەگەڵ ھەندێک مناڵی تر یاری دەکرد، خضر ھەستا ئەو مناڵەی کوشت، ئەمجا موسا پێی وت: ئایا نەفسێکی پاکی بێگوناھت کوشت کەھێشتا باڵغ نەبووە؟ ! بەڕاستی کارێکی زۆر خراپی ناپەسەندت ئەنجامدا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• استحباب كون خادم الإنسان ذكيًّا فطنًا كَيِّسًا ليتم له أمره الذي يريده.
واباشە خزمەتکاری مرۆڤ کەسێکی زیرەک و چاپووک و وریا بێت، تاوەکو کارەکانی بەشێوەیەکی چاک ئەنجام بدات، بەو شێوەیەی کە خاوەن کار دەیەوێت .

• أن المعونة تنزل على العبد على حسب قيامه بالمأمور به، وأن الموافق لأمر الله يُعان ما لا يُعان غيره.
بێگومان یارمەتیدان وا لە مرۆڤ دەکات بەشێوەیەک بەو کارانە ھەڵبسێت کە فەرمانی پێکراوە، وە بەڕاستی ئەوەیشی ھاوتای فەرمانی خوایە ھاوکاری دەکرێت، ھاوکاری غەیری ئەو بەو شێوەیە ناکرێت.

• التأدب مع المعلم، وخطاب المتعلم إياه ألطف خطاب.
مرۆڤ دەبێت بە ئەدەب بێت لەگەڵ مامۆستاکەیدا، وە گوفتار و وتاری قوتابی دەبێت زۆر بە ھێمنی و لەسەرخۆ بێت لەگەڵیدا.

• النسيان لا يقتضي المؤاخذة، ولا يدخل تحت التكليف، ولا يتعلق به حكم.
ھەر کەسێک شتێکی لەبیر چوو لۆمە ناکرێت لەسەری، وە خوای گەورەیش تەکلیفی لێ ناکات، وە ھیچ حوکمێکیشی پێوە پەیوەست ناکرێت.

• تعلم العالم الفاضل للعلم الذي لم يَتَمَهَّر فيه ممن مهر فيه، وإن كان دونه في العلم بدرجات كثيرة.
کەسی زانای خاوەن فەزڵ (وەک موسا) دەبێت فێری ئەو زانستە بێت کە شارەزای نییە و ڕۆنەچووه تێیدا، لای کەسێکی زانای (وەک خضر) كه ڕۆچووه تێیدا ئەگەر بێتو زۆر کەمتر لە خۆیشی شارەزاتر بێت.

• إضافة العلم وغيره من الفضائل لله تعالى، والإقرار بذلك، وشكر الله عليها.
دانە پاڵی زانست و زانیاری و ھەر شتێکی تری باش بۆ لای خوای گەورەی بەرز و بڵند، وە سوپاس و ستایشی خوای گەورەیشی لەسەر بکرێت.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Kahf
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara