Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Ash-Shu‘arā’   Ayah:

الشعراء

Ilan sa mga Layon ng Surah:
بيان آيات الله في تأييد المرسلين وإهلاك المكذبين.
ڕوونکردنەوەى ئایەت و نیشانەکانى خواى گەورە لە یارمەتیدانى پێغەمبەران و لەناوبردنی بێباوەڕان -بەدرۆخەرەوان-.

طسٓمٓ
(طسٓمٓ) پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة).
Ang mga Tafsir na Arabe:
تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ
ئەمە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزە ڕوونکەرەوەی ھەق و ڕاستییە لە باتڵ و ناھەق.
Ang mga Tafsir na Arabe:
لَعَلَّكَ بَٰخِعٞ نَّفۡسَكَ أَلَّا يَكُونُواْ مُؤۡمِنِينَ
- ئەی پێغەمبەر - لەبەر ئەوەی زۆر سووریت لەسەر ھیدایەتدانیان لەوانەیە لە داخ و خەفەتدا خۆت بکوژیت و خۆت لەناو بەریت.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِن نَّشَأۡ نُنَزِّلۡ عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ءَايَةٗ فَظَلَّتۡ أَعۡنَٰقُهُمۡ لَهَا خَٰضِعِينَ
ئەگەر ئێمە بمانەوێت لە ئاسمانەوە ئایەت و موعجیزەیەکیان بۆ دابەزێنین ئەوا دامان دەبەزاند بۆ سەریان، ئەو کاتە بەردەوام گەردنیان کەچ دەبێت بۆی، بەڵام ئەوەمان نەویست تاوەکو تاقیکردنەوە بێت بۆیان ئایا باوەڕ دەھێنن بە غەیب و شتە نادیارەکان ؟
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَمَا يَأۡتِيهِم مِّن ذِكۡرٖ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ مُحۡدَثٍ إِلَّا كَانُواْ عَنۡهُ مُعۡرِضِينَ
ئەو بتپەرست و موشریکانە ھەر وەبیر خستنەوەیەکی تازە و نوێی قورئانیان لەلایەن خوای میھرەبانەوە بۆ بێت کە بەڵگە بێت لەسەر یەکخواپەرستی و ڕاستگۆیی پێغەمبەرەکەی، لەبەرامبەریەوە ڕوو وەردەگێڕن لە بیستن و باوەڕ پێھێنانی.
Ang mga Tafsir na Arabe:
فَقَدۡ كَذَّبُواْ فَسَيَأۡتِيهِمۡ أَنۢبَٰٓؤُاْ مَا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
بێگومان ئەوەی پێغەمبەرەکەیان بۆی ھێنابوون بەدرۆیان زانی و باوەڕیان پێی نەکرد، جا بە زوویی ڕاستی ھەواڵی ئەو سزایەیان پێدەگات کە گاڵتە و لاقرتێیان پێ دەکرد، وە سزای اللە تەعالا دەیانگرێتەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ كَمۡ أَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجٖ كَرِيمٍ
ئەوانەی لەسەر کوفر و بێباوەڕی خۆیان سووربوون تەماشای زەویان نەکرد و لێی ورد نەبوونەوە کە چەند ڕووەک و گژوگیایی جۆراو جۆر و دیمەنی جوانی بەسوودمان تێیدا ڕواندووە؟!
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
بەڕاستی لەسەوزکردنی زەوی بە جۆرەھا ڕووەک و گژوگیای بەسوود بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا ھەیە لەسەر ئەوەی ئەو زاتەی دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە ئەو ڕووەک و گژوگیایە سەوز بکات دەسەڵاتی ئەوەیشی ھەیە مردووەکان جارێکی تر زیندوو بکاتەوە، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەیان باوەڕ ناھێنن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
- ئەی پێغەمبەر- بێگومان پەروەردگارت دەسەڵاتدار و زاڵە بەسەر ھەموو شتێکدا و ھیچ کەسێک بەسەر ئەودا زاڵ نابێت، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَإِذۡ نَادَىٰ رَبُّكَ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱئۡتِ ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ
- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو کاتە بکە کاتێک پەروەردگارت بانگی موسای کرد و فەرمانی پێکرد کە بڕوات بۆ لای ئەو گەلە ستەمکارە، ئەو گەلەی ستەمیان لە خۆیان کرد و باوەڕیان بە اللە تەعالا نەھێنا و ستەمیان لەگەلەکەی موساش کرد کە کردنیان بە کۆیلە و بەندەی خۆیان.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَوۡمَ فِرۡعَوۡنَۚ أَلَا يَتَّقُونَ
ئەویش گەل و ھۆزی فیرعەونە، لەسەرخۆ و بەنەرم و نیانی فەرمانیان پێ بکات بە تەقوای اللە تەعالا، ئەویش بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن و دوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ رَبِّ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ
موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان من دەترسم بەدرۆم بخەنەوە و باوەڕم پێ نەکەن ئەوەی تۆ فەرمانت پێم کردووە پێیان بگەیەنم.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَيَضِيقُ صَدۡرِي وَلَا يَنطَلِقُ لِسَانِي فَأَرۡسِلۡ إِلَىٰ هَٰرُونَ
ئەو کاتە سنگم تەنگ بێت و خەفەت بخۆم بە ھۆی ئەوەی باوەڕم پێ ناکەن، وە زمانیشم چاک گۆ نەکات بۆ ڕاگەیاندنی پەیامەکەم، جا جوبرەئیل (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بنێرە بۆ لای ھارونی برام و بيكه بە پێغەمبەر تاوەكو یارمەتیم بدات لە گەیاندنی ئەرکی سەرشانم.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَلَهُمۡ عَلَيَّ ذَنۢبٞ فَأَخَافُ أَن يَقۡتُلُونِ
گەلەکەی فیرعەون تاوانی کوشتنی قیبطیەکیان لەسەرمە، جا دەترسم لە تۆڵەی ئەودا بمکوژنەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ كَلَّاۖ فَٱذۡهَبَا بِـَٔايَٰتِنَآۖ إِنَّا مَعَكُم مُّسۡتَمِعُونَ
اللە تەعالا فەرمووی بە موسا (سەلامی الله تعالای لێ بێت) : نەخێر ، ھەرگیز ناتوانن بتکوژن، خۆت و ھارونی برات بە بەڵگە و نیشانە و موعجیزەکانمانەوە کە نیشانەی ڕاستگۆیی ئێوەن بڕۆن بۆ لای فیرعەون و گەلەکەی، وە بێگومان ئێمەیش لەگەڵتانین بەسەرخستن و یارمەتیدان، وە گوێبیستی ھەموو قسە و گوفتارێکتانین ، وە ھەرچیش لەبارەی ئێوەوە دەیڵێن، ھیچ شتێکمان لەدەست دەرناچێت.
Ang mga Tafsir na Arabe:
فَأۡتِيَا فِرۡعَوۡنَ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
بڕۆن بۆ لای فیرعەون و پێی بڵێن: ئێمە ھەردووکمان پێغەمبەرین و لەلایەن پەروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکانەوە نێرراوین بۆ لای تۆ.
Ang mga Tafsir na Arabe:
أَنۡ أَرۡسِلۡ مَعَنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ
نێرراوین کە تۆ بەنوئیسرائیل لەگەڵماندا بنێریت و ڕێگریان لێ نەکەیت.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ أَلَمۡ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدٗا وَلَبِثۡتَ فِينَا مِنۡ عُمُرِكَ سِنِينَ
فیرعەون بە موسای وت (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت): ئایا ئێمە بە مناڵی تۆمان پەروەردە نەکرد و گەورەمان نەکردیت، دوای ئەوەیش چەند ساڵێک لەتەمەنت لەناوماندا بەسەر نەبرد، ئیتر چی شتێک وای لێ کردوویت ئێستا بانگەشەی پێغەمبەرایەتی بکەیت؟
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَفَعَلۡتَ فَعۡلَتَكَ ٱلَّتِي فَعَلۡتَ وَأَنتَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ
وە تاوانێکی گەورەیشت کرد کاتێک لەبەر خاتری سەرخستنی بەنو ئیسرائیلیەکە کابرای قبطیت کوشت و ھەڵھاتیت، کەچی تۆ لەپاداشتی ئەو ھەمووە چاکەدا لە ڕیزی ئەوانەدا بوویت نکۆڵیت کرد لەو ھەمووە نیعمەت و بەخششەی بەسەرتەوە بوو.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• حرص الرسول صلى الله عليه وسلم على هداية الناس.
سووربوونی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەسەر ڕێنمایی و ھیدایەتدانی خەڵکی.

• إثبات صفة العزة والرحمة لله.
جێگیرکردن و چەسپاندنی سیفەتی عیزەت و ڕەحمەت بۆ پەروەردگار.

• أهمية سعة الصدر والفصاحة للداعية.
گرنگی سینە فراوانی و ڕەوانبێژی کەسی بانگخواز .

• دعوات الأنبياء تحرير من العبودية لغير الله.
بانگەوازی پێغەمبەران بۆ ئازادکردنی خەڵکی بووە لە کۆیلایەتی و پەرستنی غەیری اللە تەعالا.

• احتج فرعون على رسالة موسى بوقوع القتل منه عليه السلام فأقر موسى بالفعلة، مما يشعر بأنها ليست حجة لفرعون بالتكذيب.
فیرعەون بەرەنگاری پەیامەکەی موسا بوویەوە بەوەی کەسێکی کوشتووە و دوایش ھەڵھاتووە، موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) دانینا بە تاوانەکەیدا، تاوەکو نەبێتە بەڵگەیەک بەدەست فیرعەونەوە کە باوەڕی پێ نەکات و بەدرۆی بزانێت .

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Ash-Shu‘arā’
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara