Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Ash-Shu‘arā’   Ayah:
قَالَ وَمَا عِلۡمِي بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
نوح (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بە ئەوانی وت : من چوزانم ئەو باوەڕدارانە چی کارێک دەکەن. من چاودێر نیم بەسەریانەوە تاوەکو کردەوەکانیان بژمێرم.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِنۡ حِسَابُهُمۡ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّيۖ لَوۡ تَشۡعُرُونَ
حساب و لێپرسینەوەیان تەنھا لەسەر اللە تەعالایە کە ئاگاداری دیوی نھێنی و ئاشکرایانە، حساب و لێپرسینەوەیان لەسەر من نییە، ئەگەر ئێوە ھەستتان بەوە بکردایە پێم وتن ئەو قسەیەتان نەدەکرد.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
من لەبەر داواکاری ئێوە باوەڕداران لە کۆڕ و کۆبوونەوە و دانیشتنەکانم دەرناکەم بۆ ئەوەی ئێوە باوەڕ بھێنن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِنۡ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٞ مُّبِينٞ
من تەنھا ترسێنەرێکی ڕوون و ئاشکرام، بە سزای اللە دەتانترسێنم.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالُواْ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ يَٰنُوحُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمَرۡجُومِينَ
گەلەکەی بە نوحیان وت: ئەگەر دەست ھەڵنەگریت لە بانگەوازەکەت و ئەوەی بانگمان دەکەیت بۆی، ئەوا دەکەویتە بەر جوێن و تانە وتەشەرمان، وە لەوانە دەبیت بە بەردباران کردن دەتکوژین.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ رَبِّ إِنَّ قَوۡمِي كَذَّبُونِ
نوح لە پەروەردگاری پاڕایەوە و وتی: ئەی پەروەردگارم گەلەکەم بە درۆیان دانام و باوەڕیان نەکرد بەوەی لەلایەن تۆوە بۆم ھاتووە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
فَٱفۡتَحۡ بَيۡنِي وَبَيۡنَهُمۡ فَتۡحٗا وَنَجِّنِي وَمَن مَّعِيَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
بڕیار بدە لە نێوان من و ئەواندا و لەبەر سووربوونیان لەسەر ناھەقی و باوەڕی پڕوپوچیان لە ناویان ببە، وە من و ئەو باوەڕدارانەیشی لە گەڵمدان ڕزگار بکە لەو سزا و بەڵا و موسیبەتەی ئەوانی پێ لەناو دەبەیت.
Ang mga Tafsir na Arabe:
فَأَنجَيۡنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ فِي ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ
اللە دەفەرموێت: نزا و پاڕانەوەکەی نوحمان گیرا کرد، خۆی و ئەو باوەڕدارانەیشی لە گەڵیدا بوون ڕزگارمان کردن لە خنکان لەو کەشتییەی پڕ کرابوو لە خەڵک و ھەموو جۆرە گیاندارێک.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا بَعۡدُ ٱلۡبَاقِينَ
پاشان دوای ڕزگار کردنی نوح و باوەڕدارانی گەلەکەی ئەوەی مایەوە ھەر ھەموویمان نوقمی ناو ئاو کرد.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
بێگومان لەوەی باسکرا لە چیرۆک و بەسەرھاتی نوح و گەلەکەی، وە ڕزگارکردنی خۆی و ئەو باوەڕدارانەی لە گەڵی بوون، وە تیاچوونی ئەوانەی بێباوەڕبوون لە گەلەکەی پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک بیری لێ بکەنەوە و لێی ڕامێنن، بەڵام زۆرێک لە خەڵکی باوەڕ ناھێنن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
- ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت زۆر زاڵ و بە دەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی و میھرەبانیشە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.
Ang mga Tafsir na Arabe:
كَذَّبَتۡ عَادٌ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
گەلی عادیش پێغەمبەرانی اللە یان بە درۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، کاتێک باوەڕیان بە ھودی پێغەمبەریان نەکرد (سەلامی اللە ی لێ بێت).
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ هُودٌ أَلَا تَتَّقُونَ
بۆیان باس بکە کاتێک هودی برایان پێی وتن (مەبەست پێی برای نەسەبە) : ئایا لە اللە ناترسن، بەوەی لەترسی ئەو وازبھێنن لە پەرستنی ھەر شتێکی تر جگە لە ئەو.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ
بە دڵنیاییەوە من پێغەمبەرم، واللە تەعالا ڕەوانەی کردووم بۆ لای ئێوە، وە من پێغەمبەرێکی ئەمین و دەستپاکم، ھیچ شتێک کەم و زیاد ناکەم لەوەی ئەو وەحی بۆ کردووم.
Ang mga Tafsir na Arabe:
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
کەوابوو پارێزکار بن و لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
وە لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامی پەروەردگارم داوای ھیچ پاداشتێکتان لێناکەم، وە پاداشتی من تەنھا لای اللە یە، پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان، نەک ھیچ کەسێکی تر.
Ang mga Tafsir na Arabe:
أَتَبۡنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ ءَايَةٗ تَعۡبَثُونَ
ئایا ئێوە لە ھەموو جێگایەکی بەرز و بڵند کۆشک و تەلاری بەرز و دیار بەبێ ھوودە دروست دەکەن، بەبێ ئەوەی لە دونیا یان لە دواڕۆژدا ھیچ سوودێکی ھەبێت بۆتان ؟
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمۡ تَخۡلُدُونَ
وە قەڵا و کۆشک و شورای بەرز دروست دەکەن، وەک ئەوەی لە دونیا بەھەمیشەیی بمێننەوە و نەمرن و نەیگوێزنەوە بۆ جێگایەکی تر؟!
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَإِذَا بَطَشۡتُم بَطَشۡتُمۡ جَبَّارِينَ
وە ئەگەر دەستان لە یەکێک وەشاند بە کوشتن یان بە لێدان، ئەوا زۆر خراپ لێی دەدەن و ھیچ بەزەیی و سۆزتان نییە بەرامبەری.
Ang mga Tafsir na Arabe:
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
کەوابوو پارێزکار بن و لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَٱتَّقُواْ ٱلَّذِيٓ أَمَدَّكُم بِمَا تَعۡلَمُونَ
وە بترسن لە سزا و خەشم و توڕەیی اللە، کە زۆریک لە ناز و نیعمەت و بەخششەکانی خۆی پێ بەخشیوون کە خۆتان دەزانن چی پێ بەخشیون.
Ang mga Tafsir na Arabe:
أَمَدَّكُم بِأَنۡعَٰمٖ وَبَنِينَ
مەڕ و ماڵات و وشتر و ڕەشەوڵاخی زۆری پێ بەخشیون، لەگەل کوڕ و کاڵ و مناڵی زۆر.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَجَنَّٰتٖ وَعُيُونٍ
باخ و بێستان و کانیاوی لەبەر ڕۆیشتووی پێ بەخشیون.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٖ
- ئەی گەلەکەم - بێگومان من دەترسم لە سزای ڕۆژێکی زۆر گەورە كە توشتان بێت ، ئەویش سزای ڕۆژی قیامەتە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالُواْ سَوَآءٌ عَلَيۡنَآ أَوَعَظۡتَ أَمۡ لَمۡ تَكُن مِّنَ ٱلۡوَٰعِظِينَ
گەلەکەی بە ھودیان وت: لای ئێمە وەک یەک وایە، وە بیرمان بھێنیتەوە و ئامۆژگاریمان بکەیت، یان نەیکەیت، ھەر باوەڕت پێ ناھێنین، وە ناگەڕێینەوە لەوەی ئێمە لەسەرین.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• أفضلية أهل السبق للإيمان حتى لو كانوا فقراء أو ضعفاء.
ئەفزەڵیەتی ئەو باوەڕدارانەی کە زووتر باوەر دەھێنن، تەنانەت ئەگەر ھەژار و لاوازیش بن .

• إهلاك الظالمين، وإنجاء المؤمنين سُنَّة إلهية.
لەناوچوونی ستەمکاران و ڕزگاربوونی باوەڕداران سوننەتێکی خواییە.

• خطر الركونِ إلى الدنيا.
مەترسی دڵخۆش بوون بە دونیا و پاڵدان پێوەی.

• تعنت أهل الباطل، وإصرارهم عليه.
سەرسەختی خەڵکی ناھەق و باتڵ، وە سووربوونیان لەسەر بیروباوەڕی پوچیان.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Ash-Shu‘arā’
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara