Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Ghāfir   Ayah:
رَبَّنَا وَأَدۡخِلۡهُمۡ جَنَّٰتِ عَدۡنٍ ٱلَّتِي وَعَدتَّهُمۡ وَمَن صَلَحَ مِنۡ ءَابَآئِهِمۡ وَأَزۡوَٰجِهِمۡ وَذُرِّيَّٰتِهِمۡۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
فریشتەکان دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان باوەڕداران بخە ناو ئەو بەھەشتە ھەتا ھەتاییەی کە بەڵێنت پێدابوون کە بەھەمیشەیی تێیدابن، ھەروەھا باب و باپیران و ھاوسەران و نەوەکانیشان ئەوانەیان کە صاڵح و چاکن لەگەڵ ئەواندا بخەرە بەھەشتەوە، بێگومان تۆ زۆر بەدەسەڵاتی ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەرتدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیت لەئەندازەگیری و بەڕێوەبردندا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَقِهِمُ ٱلسَّيِّـَٔاتِۚ وَمَن تَقِ ٱلسَّيِّـَٔاتِ يَوۡمَئِذٖ فَقَدۡ رَحِمۡتَهُۥۚ وَذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ
وە بیانپارێزە لە سزای گوناھ و تاوان و خراپەکانیان، ھەر کەسێک لە ڕۆژی قیامەتدا تۆ بیپارێزیت لەسزای تاوان و خراپەکانی ئەوە بەدڵنیاییەوە بەزەییت پێیدا ھاتووەتەوە و ڕەحمت پێکردووە، ئەوەش پاراستنە لە سزای دۆزەخ و بەزەیی پێداھاتنەوەیە بەچوونە بەھەشت، بەڕاستی ئا ئەوە سەرکەوتن و بردنەوەیە، ھیچ سەرکەوتن و بردنەوەیەک ھاوتاو ھاوشێوەی ئەو نییە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُنَادَوۡنَ لَمَقۡتُ ٱللَّهِ أَكۡبَرُ مِن مَّقۡتِكُمۡ أَنفُسَكُمۡ إِذۡ تُدۡعَوۡنَ إِلَى ٱلۡإِيمَٰنِ فَتَكۡفُرُونَ
بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێک دەچنە ناو ئاگری دۆزەخ و ڕقیان لەخۆیان ھەڵدەستێ و نەفرین لەخۆیان دەکەن بانگ دەکرێن و پێیان دەوترێت: ڕق و خەشم و قینی اللە تەعالا زۆر زیاترە لە ڕق و خەشم و قینتان لەیەکتری، کاتێک لەدونیا بانگکران بۆ باوەڕھێنان بە اللە تەعالا کەچی باوەڕتان نەھێنا و کافر بوون پێی، وە لەگەڵ ئەودا چەند خوایەکی ترتان بۆ خۆتان دانا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالُواْ رَبَّنَآ أَمَتَّنَا ٱثۡنَتَيۡنِ وَأَحۡيَيۡتَنَا ٱثۡنَتَيۡنِ فَٱعۡتَرَفۡنَا بِذُنُوبِنَا فَهَلۡ إِلَىٰ خُرُوجٖ مِّن سَبِيلٖ
کاتێک دان نان بەگوناھ و تاوان و تەوبەکردن ھیچ سوودێکی نییە، بێباوەڕان دان بە گوناھ و تاوانەکانی خۆیاندا دەنێن و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان دووجار ئێمەت مراند، مردنی یەکەم کاتێک لەنەبوونەوە ئێمەت ھێنایە بوون، مردنی دووەمیش کاتێک بوو ئێمەت بەدیھێنا و پاشان مراندتین، وە دوو جاریش زیندووت کردوینەتەوە جارێک لەنەبوونەوە گیانت بەبەرماندا کرد و ژیانت پێ بەخشین، جارێکی تریش لەناو گۆڕەکانمان زیندووت کردینەوە بۆ حساب و لێپرسینەوە لەگەڵ کردن، ئەی پەروەردگار دانمان نا بەو گوناھ و تاوانانەی کردومانن، ئایا ڕێگایەک ھەیە بیگرینەبەر تاوەکو ڕزگارمان ببێت لە ئاگری دۆزەخ، وە جارێکی تر بگەڕێینەوە بۆ ژیانی دونیا تاوەکو کار و کردەوەی چاک بکەین؛ وە تۆمان لێ ڕازی بێت؟!
Ang mga Tafsir na Arabe:
ذَٰلِكُم بِأَنَّهُۥٓ إِذَا دُعِيَ ٱللَّهُ وَحۡدَهُۥ كَفَرۡتُمۡ وَإِن يُشۡرَكۡ بِهِۦ تُؤۡمِنُواْۚ فَٱلۡحُكۡمُ لِلَّهِ ٱلۡعَلِيِّ ٱلۡكَبِيرِ
ئەو سزایەی دەدرێن بەھۆی ئەوەوەیە ئێوە لە دونیادا ئەگەر بانگ بکرانایە بۆ ئەوەی اللە تەعالا بەتاک و تەنھایی بپەرستن و دوور بکەونەوە لە شیرک ھاوەڵ بڕیاردان بۆی، ئەوا باوەڕتان پێی نەدەکرد و ھاوەڵتان بۆ دادەنا، ئەگەر ھاوەڵ و شەریکیشی بۆ دابنرایە ئەوا ئێوە باوەڕتان دەکرد، ئێستاش حوکم و بڕیاردان تەنھا بۆ ئەوە، ئەو بەرز و پیرۆزە بەزات و ڕێز و قەدر و دەسەڵاتی، لە ھەموو شتێک گەورەترە، ھەموو شتێکیش لەو بچوکترە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
هُوَ ٱلَّذِي يُرِيكُمۡ ءَايَٰتِهِۦ وَيُنَزِّلُ لَكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ رِزۡقٗاۚ وَمَا يَتَذَكَّرُ إِلَّا مَن يُنِيبُ
اللە تەعالا ئەو خوایەیە بەڵگە و نیشانە و توانا و دەسەڵاتی خۆیتان لە گەردون و دەروونی خۆتان پیشان دەدا، بۆ ئەوەی ڕێنومایتان بکات بۆ قودرەت و دەسەڵات و تاک و تەنھایی خۆی، وە لە ئاسمانەوە بارانتان بۆ دەبارێنێت کە بەھۆیەوە ڕزق و ڕۆزی و بژێویتان دابین دەکرێت لە ڕووەک و گژ و گیا و کشتوکاڵ و شتی تریش، جا کەسێک بیر لەم بەڵگە و نیشانانە دەکاتەوە کە بەدڵسۆزی گەڕابێتەوە بۆ لای پەروەردگاری.
Ang mga Tafsir na Arabe:
فَٱدۡعُواْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡكَٰفِرُونَ
- ئەی باوەڕداران - بەوپەڕی دڵسۆزی و ئیخلاص و نیازپاکییەوە گوێڕایەڵی پەروەردگاربن و لێی بپاڕێنەوە، وە ھیچ شتێکیش مەکەن بەشەریک و ھاوەڵی، ئەگەرچی بێباوەڕان ئەمەیان پێ ناخۆش بێت و تووڕەشیان بکات.
Ang mga Tafsir na Arabe:
رَفِيعُ ٱلدَّرَجَٰتِ ذُو ٱلۡعَرۡشِ يُلۡقِي ٱلرُّوحَ مِنۡ أَمۡرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦ لِيُنذِرَ يَوۡمَ ٱلتَّلَاقِ
ئەو شایانی ئەوەیە بە دڵسۆزی و نیازپاکییەوە لێی بپاڕرێتەوە و گوێڕایەڵی بکرێت، زاتی پیرۆزی ئەو زۆر بەرز و بڵندە، جیاواز و جودایە لەتەواوی مەخلوقات و بەدێھێنراوەکانی، خاوەنی پەروەردگاری عەرشی گەورەیە، وە بەفەرمانی خۆی وەحی و نیگا دادەبەزێنێت بۆ ھەرکەسێک لەبەندەکانی کە ویستی لێ بێت، تاوەکو بەو وەحی و نیگایە خۆیان و غەیری خۆشیان زیندوو ببنەوە، وە بەندەکانی خوا لە ڕۆژی قیامەت بترسێنن، ئەو ڕۆژەی کە ھەموو خەڵکی سەرەتا و کۆتایی زەوی تێدا بەیەک دەگەن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
يَوۡمَ هُم بَٰرِزُونَۖ لَا يَخۡفَىٰ عَلَى ٱللَّهِ مِنۡهُمۡ شَيۡءٞۚ لِّمَنِ ٱلۡمُلۡكُ ٱلۡيَوۡمَۖ لِلَّهِ ٱلۡوَٰحِدِ ٱلۡقَهَّارِ
لەو ڕۆژەدا خەڵکی لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە و ھەموویان دەردەکەون، وە لە زەوییەکی تەختدا کۆدەکرێنەوە، لەو ڕۆژەدا نەخۆیان و نە کاروکردەوە و نە پاداشتیان، ھیچ شتێک لە اللە تەعالا نھێنی و شاراوە نابێت، پرسیار دەکرێت و دەوترێت: ئەمڕۆ مولک و دەسەڵات بۆ کێیە؟! ھیچ کەس نییە وەڵامم بداتەوە، تەنھا وەڵامێک ھەبێت ئەوەیە: موڵک و دەسەڵات تەنھا بۆ زاتی اللە تەعالایە، تاک و تەنھایە لەزات و سیفات و کرداریدا، زۆر بەدەسەڵات و بەتوانایە ھەموو بەدیھێنراوەکانی گەردنکەچ کردووە بۆ حوکم و بڕیارەکانی خۆی.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• مَحَلُّ قبول التوبة الحياة الدنيا.
ژیانی دونیا جێگای گیرابوونی تەوبە و گەڕانەوەیە بۆ لای اللە تەعالا نەک قیامەت.

• نفع الموعظة خاص بالمنيبين إلى ربهم.
کەسێک سوود لە پەند و ئامۆژگاری وەردەگرێت کە تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆلای پەروەردگاری.

• استقامة المؤمن لا تؤثر فيها مواقف الكفار الرافضة لدينه.
سەقامگیری و ئیستقامەی مرۆڤی باوەڕدار، ھەڵوێستی خراپ و نەرێنی بێباوەڕان کاریگەری نابێت لەسەری.

• خضوع الجبابرة والظلمة من الملوك لله يوم القيامة.
گەردنکەچ بوون و زەلیل بوونی تاغوت و ستەمکاران لە پاشا و دەسەڵاتدارەکانی دونیا بۆ زاتی پیرۆزی اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Ghāfir
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara