Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Ghāfir   Ayah:
وَلَقَدۡ جَآءَكُمۡ يُوسُفُ مِن قَبۡلُ بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَمَا زِلۡتُمۡ فِي شَكّٖ مِّمَّا جَآءَكُم بِهِۦۖ حَتَّىٰٓ إِذَا هَلَكَ قُلۡتُمۡ لَن يَبۡعَثَ ٱللَّهُ مِنۢ بَعۡدِهِۦ رَسُولٗاۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ مَنۡ هُوَ مُسۡرِفٞ مُّرۡتَابٌ
بێگومان پێش موسا، یوسفی کوڕی یەعقوب بەچەندین بەڵگەی ڕوون و ئاشکراوە لەسەر یەکخواپەرستی ھات بۆ لاتان، کەچی ئێوە بەردەوام لە گوماندا بوون لەو بەڵگانەی بۆی ھێنابوون و باوەڕتان پێی نەھێنا، تا کاتێک وەفاتی کرد دوای ئەوەی گومان و دوو دڵییەکەتان زیادی کرد و وتتان: اللە تەعالا لەدوای یوسف ھەرگیز پێغەمبەرێکی تر نانێرێت، بەم شێوەیە گومڕاییەی ئێوە کە لەھەق و ڕاستی لاتانداوە و اللە تەعالا کەسانێک گومڕا دەکات کە زیادە ڕۆیی دەکەن لە بەزاندنی سنوورەکانی ئەو و گومانیان ھەیە لە یەکخواپەرستیدا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ٱلَّذِينَ يُجَٰدِلُونَ فِيٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ بِغَيۡرِ سُلۡطَٰنٍ أَتَىٰهُمۡۖ كَبُرَ مَقۡتًا عِندَ ٱللَّهِ وَعِندَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْۚ كَذَٰلِكَ يَطۡبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ قَلۡبِ مُتَكَبِّرٖ جَبَّارٖ
ئەوانەی بەردەوام مشت و مڕ و دەمەقاڵێ دەکەن لە ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا؛ تاوەکو بێ ئەوەی ھیچ بەڵگە و بورھانێکیان بۆ ھاتبێت بەتاڵی بکەنەوە، ئەم مشت ومڕ و دەمەقاڵێیانە ھۆی تووڕەیی و خەشمی گەورەیە لای اللە تەعالا و لای ئەوانەیش باوەڕیان ھێناوە بەو و پێغەمبەرەکەی ھێناوە، ھەروەکو چۆن اللە تەعالا لە دونیا مۆری ناوە بەسەر دڵی ئەو دەمەقاڵێکەرانەدا بۆ ئەوەی ھەرچی گومانیان ھەیە بەتاڵی بکاتەوە مۆریش دەنێت بەسەر دڵی ھەموو کەسێکی لوت بەرزی خۆبەزلزانی ستەمکار، ھیدایەتی نادات بۆ چاکە و ڕێنومایی ناکات بۆ خێر.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَقَالَ فِرۡعَوۡنُ يَٰهَٰمَٰنُ ٱبۡنِ لِي صَرۡحٗا لَّعَلِّيٓ أَبۡلُغُ ٱلۡأَسۡبَٰبَ
فیرعەون بە ھامانی وەزیری وت: ئەی ھامان کۆشک و باڵەخانەیەکی بەرزم بۆ دروست بکە، بۆ ئەوەی بگەم بە چەند ڕێگا و ھۆکارێک.
Ang mga Tafsir na Arabe:
أَسۡبَٰبَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ فَأَطَّلِعَ إِلَىٰٓ إِلَٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّي لَأَظُنُّهُۥ كَٰذِبٗاۚ وَكَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِفِرۡعَوۡنَ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ وَصُدَّ عَنِ ٱلسَّبِيلِۚ وَمَا كَيۡدُ فِرۡعَوۡنَ إِلَّا فِي تَبَابٖ
بەڵکو بگەم بەڕێگا و دەرگاکانی ئاسمان و سەرکەوم پێیدا، تاوەکو تەماشای ئەو پەرستراو و خوایەی موسا بکەم لێوەی، کە وادەزانێت ھەر ئەو بەتەنھا شایانی پەرستنە، وە گومانیشم وایە موسا درۆزنە لەوەی بانگەشەی بۆ دەکات، بەو شێوەیە فیرعەون کردەوە ناشیرینەکانی بۆ جوان و ڕازاوە کرا کاتێک ئەو داوایەی لە ھامانی وەزیری کرد، وە لەڕێگای ھەق و ڕاستی لایدا و گومڕا بوو، بێگومان ئەو فڕت و فێڵەی فیرعەون کردی بۆ ئەوەی واپیشانی خەڵکی بدات کەخۆی لەسەر ھەق و ڕاستییە و موسایش لەسەر باتڵ و ناھەقییە ھەر لە زیان و تیاچوندایە، چونکە سەرەنجامی ڕەنجەڕۆیی و ماندووبون و بەدبەختی ھەتا ھەتاییە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَقَالَ ٱلَّذِيٓ ءَامَنَ يَٰقَوۡمِ ٱتَّبِعُونِ أَهۡدِكُمۡ سَبِيلَ ٱلرَّشَادِ
جارێکی تر ئەو پیاوەی کە لەدەست و پێوەندەکەی فیرعەون باوەڕی ھێنابوو ئامۆژگاری گەلەکەی کردەوە و ڕێنومایی کردن بۆ ھەق و ڕاستی و پێی وتن: ئەی گەلەکەم شوێنم بکەون تاوەکو ڕێگای ھەق و ڕاستیتان نیشان بدەم و ڕێنوماییتان بکەم بۆی.
Ang mga Tafsir na Arabe:
يَٰقَوۡمِ إِنَّمَا هَٰذِهِ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا مَتَٰعٞ وَإِنَّ ٱلۡأٓخِرَةَ هِيَ دَارُ ٱلۡقَرَارِ
ئەی گەلەکەم، بێگومان ژیانی ئەم دونیایە ژیانێکە خەڵکی کەمێک لەزەت لە خۆشییەکانی دەبینن و ڕادەبوێرن تێیدا و کۆتایی دێت، وریابن ئەو خۆشییە کاتییە ھەڵتان نەخەڵەتێنێت، چونکە بەڕاستی ژیانی دواڕۆژ بەناز و نیعمەت و خۆشییەکانیەوە ژیانی ھەقیقی و نەبڕاوە و جێگای حەسانەوە و جێگیر بوونە نەک ژیانی ئەم دونیایە، کەوابوو بە تاعەت و گوێڕایەڵی پەروەردگارتان کاری بۆ بکەن و خۆتانی بۆ ئامادە بکەن، وریا بن ژیانی دونیا سەرقاڵتان نەکات و ژیانی دواڕۆژتان لەبیر باتەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
مَنۡ عَمِلَ سَيِّئَةٗ فَلَا يُجۡزَىٰٓ إِلَّا مِثۡلَهَاۖ وَمَنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا مِّن ذَكَرٍ أَوۡ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَأُوْلَٰٓئِكَ يَدۡخُلُونَ ٱلۡجَنَّةَ يُرۡزَقُونَ فِيهَا بِغَيۡرِ حِسَابٖ
ھەر کەسێک لە دونیا کارێکی خراپ بکات، ئەوا تەنھا سزا و تۆڵەی ئەو خراپەیەی لێ دەسێنریتەوە و ھیچی بۆ زیاد ناکرێت، وە ھەر کەسێکیش باوەڕی ھەبێت بە اللە و پێغەمبەرەکەی، پیاو بێت یان ئافرەت و کارێکی چاک بکات لەبەر ڕەزامەندی ئەو، ئەو کەسانە لە ڕۆژی قیامەتدا دەچنە بەھەشتەوە، وە بەبێ شومار اللە تەعالا لەبەروبووم و ناز و نیعمەت و خۆشییە نەبڕاوەکانی بەھەشتیان دەداتێ.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• الجدال لإبطال الحق وإحقاق الباطل خصلة ذميمة، وهي من صفات أهل الضلال.
مشت و مڕ و دەمەقاڵێ کردن بۆ پوچەڵ کردنەوەی ھەق و ڕاستی ڕەوشت و ئاکارێکی زۆر خراپە، وە لە سیفاتی خەڵکانی گومڕا و دوور لە خوایە.

• التكبر مانع من الهداية إلى الحق.
لوت بەرزی و خۆبەزلزانین ڕێگای ھیدایەت لە مرۆڤ دەگرێت کە ھەق و ڕاستی بناسێت.

• إخفاق حيل الكفار ومكرهم لإبطال الحق.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر مایە پووچ بوونی فڕت و فێڵی بێباوەڕان کە ھەمیشە لە پیلاندان بۆ ئەوەی ھەق و ڕاستی لەخەڵکی بشێوێنن.

• وجوب الاستعداد للآخرة، وعدم الانشغال عنها بالدنيا.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار خۆی ئامادە بکات بۆ ڕۆژی دوایی، وە زۆر سەرقاڵی ژیانی دونیا نەبێت، چونکە ژیانی دونیا کۆتایی دێت و ژیانی ھەقیقی و ڕاستی ئەو ژیانەیە لای اللە تەعالایە لە ڕۆژی قیامەتدا.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Ghāfir
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara