Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Ghāfir   Ayah:
إِنَّ ٱلسَّاعَةَ لَأٓتِيَةٞ لَّا رَيۡبَ فِيهَا وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤۡمِنُونَ
بێگومان ئەو سات و کاتەی کە اللە تەعالا مردووەکانی تێدا زیندوو دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە دێت و ھیچ گومانی تێدا نییە، وە ھیچ شتێکیش نییە ڕێگری لێ بکات، بەڵام زۆربەی خەڵکی باوەڕیان بەھاتنی نییە ھەر بۆیە خۆیانی بۆ ئامادە ناکەن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَقَالَ رَبُّكُمُ ٱدۡعُونِيٓ أَسۡتَجِبۡ لَكُمۡۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَسۡتَكۡبِرُونَ عَنۡ عِبَادَتِي سَيَدۡخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ
- ئەی خەڵکینە- پەروەردگارتان دەفەرموێت: بەتەنھا ھەر من بپەرستن و ھەر لەمنیش داوا بکەن، منیش وەڵامی داواکانتان دەدەمەوە و لێیشتان دەبوورم و ڕەحمیشتان پێدەکەم، بێگومان ئەوانەی لە ئاست پەرستنی مندا لوتبەرز و خۆبەلزانن لە ڕۆژی قیامەتدا بە زەلیلی و ڕیسوایی دەەچنە ئاگری دۆزەخەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ٱللَّهُ ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيۡلَ لِتَسۡكُنُواْ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبۡصِرًاۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَذُو فَضۡلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشۡكُرُونَ
الله تەعالا ئەو زاتەیە شەوی بۆ تاریک کردوون تاوەکو تێیدا ئارام بگرن و بحەسێنەوە، وە ڕۆژیشی بۆ ڕووناک و ڕۆشن کردوونەتەو بۆ ئەوەی بژێوی ژیانتانی تێدا بەدەست بھێنن ، بێگومان اللە تەعالا خاوەنی فەزڵ و چاکەی گەورەیە بەسەر خەڵکییەوە بەوەی ناز و نیعمەت و بەخششی دیار و نادیاری خۆی بەسەردا ڕشتوون، بەڵام زۆربەی خەڵکی شوکر و سوپاسی ئەو زاتە بەرز و پیرۆزە ناکەن لەبەرامبەر ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیوون.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمۡ خَٰلِقُ كُلِّ شَيۡءٖ لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ فَأَنَّىٰ تُؤۡفَكُونَ
ئا ئەو (اللە)یە پەروەردگاری ئێوەیە کە ئەو ھەموو ناز و نیعمەتەی بەسەردا ڕشتوون بەدیھێنەری ھەموو شتێکە، جگە ئەو ھیچ بەدیھێنەرێکی تر نییە، وە جگە ئەویش ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە، ئیتر چۆن واز لەپەرستنی ئەو دەھێنن و دەچن جگە لەو شتێکی تر دەپەرستن، نەسوود و نەزیانی ھیچ بەدەست نییە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
كَذَٰلِكَ يُؤۡفَكُ ٱلَّذِينَ كَانُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ يَجۡحَدُونَ
ھەروەکو ئەوانەی خۆیان ھەڵاوێرا لە باوەڕھێنان بە اللە تەعالا و بەتەنھا پەرستنی، ئاواش ئەو کەسانەی مشت و مڕ و دەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی ئایەتەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەن لەسەر یەکخواپەرستی ئەو لەھەموو کات و شوێنێکدا لایان دەدات و ھەڵیان دەوێرێت لە باوەڕ و ئیمان، وە ڕێنوماییان ناکات بۆ لای ھەق و ڕاستی، وە موەفەق و سەرکەوتوویش ناکرێن بۆ ڕوشد و عەقڵ و ژیری.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ٱللَّهُ ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ قَرَارٗا وَٱلسَّمَآءَ بِنَآءٗ وَصَوَّرَكُمۡ فَأَحۡسَنَ صُوَرَكُمۡ وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمۡۖ فَتَبَارَكَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
- ئەی خەڵکینە - اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە زەوی بۆ وا لێکردوون کە تێیدا جێگیر و نیشتەجێ بن، وە ئاسمانیشی لە ڕووی سەرتانەوە بۆ مەحکەم و توند و تۆڵ کردوون تاوەکو نەکەوێت بەسەرتاندا، وە بەجوانترین شێوە لەناو ڕەحمی دایکتاندا وێنەی کێشاون، وە لەھەموو خواردنە پاکوخاوێن و بەتام و چێژەکان ڕزق و ڕۆزی داون، اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە ئەم ھەمووە ناز و نیعمەت و بەخششەی بەسەردا ڕۆشتوون، پاک و پیرۆز و بەرز و بڵندە زاتی اللە تەعالا کە پەروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکانە، ھیچ پەروەردگارێک جگە ئەو بوونی نییە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
هُوَ ٱلۡحَيُّ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَٱدۡعُوهُ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَۗ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
ئەو ئەو زاتەيە ھەمیشە زیندووە و ھەرگیز نامرێت، وە جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی بەھەق بوونی نییە، بۆیە زۆر بەدڵسۆزی تەنھا ڕوو لەو بکەن و ھەر لەویش بپاڕێنەوە، وە ھیچ شتێک لەبەدیھێنراوەکانیدا مەکەن بەشەریک و ھاوەڵی، سوپاس و ستایش تێر و تەواو بۆ پەروەردگاری جیھانیان.
Ang mga Tafsir na Arabe:
۞ قُلۡ إِنِّي نُهِيتُ أَنۡ أَعۡبُدَ ٱلَّذِينَ تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَمَّا جَآءَنِيَ ٱلۡبَيِّنَٰتُ مِن رَّبِّي وَأُمِرۡتُ أَنۡ أُسۡلِمَ لِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: بێگومان من ڕێگریم لێکراوە ئەو بتانە بپەرستم ئێوە لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن، کەھیچ سوود و زیانێکیان نییە، لەکاتێکدا بەڵگەی ڕوون و ئاشکرام لەپەروەردگارمەوە لەسەر پڕوپوچی و بەتاڵی ئەو بتانە بۆ ھاتووە، وە اللە تەعالا فەرمانی پێکردووم کە تەنھا گوێڕایەڵ و ملکەچی ئەو بم لەپەرستن و عیبادەتەکانمدا، زاتی بەرز و پیرۆزی ئەو پەروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکانە، ھیچ پەروەردگارێکی تر جگە لەو بوونی نییە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• دخول الدعاء في مفهوم العبادة التي لا تصرف إلا إلى الله؛ لأن الدعاء هو عين العبادة.
نزا و پاڕانەوە دەچنە ناو مانا و مەبەستی چەمکی پەرستنەوە، کە نابێت بۆ غەیری اللە تەعالا بکرێن، چونکە نزا و پاڕانەوە خۆیان خودی پەرستنن.

• نعم الله تقتضي من العباد الشكر.
ناز و نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا شوکر و سوپاس لەبەندەکان دەخوازن.

• ثبوت صفة الحياة لله.
سابت بوون و جێگیر بوونی سیفەتی ژیان و حەیات بۆ اللە تەعالا.

• أهمية الإخلاص في العمل.
گرنکی ئیخلاس و دڵسۆزی لەکار و کردەوەکاندا.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Ghāfir
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara