Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Ayah: (33) Surah: Yūsuf
قَالَ رَبِّ ٱلسِّجۡنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدۡعُونَنِيٓ إِلَيۡهِۖ وَإِلَّا تَصۡرِفۡ عَنِّي كَيۡدَهُنَّ أَصۡبُ إِلَيۡهِنَّ وَأَكُن مِّنَ ٱلۡجَٰهِلِينَ
{یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - بەندینخانە هەڵدەبژێرێت بەسەر تاواندا} [ قَالَ رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - له‌ ترسى خواى گه‌وره‌و ئومێدى پاداشته‌كه‌ى به‌ند كردنى هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر تاوان كردندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌وپه‌ڕى گه‌نجێتى و جوانێتیدا بوو، وه‌ ئافره‌ته‌كه‌یش له‌وپه‌ڕى جوانى و ده‌وڵه‌مه‌ندى و ده‌سه‌ڵاتدا بوو، فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار سجن و به‌ند كردنم له‌لا خۆشه‌ویستره‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان بانگی منی بۆ ئه‌كه‌ن له‌ خراپه‌كارى، (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئافره‌تانی تریش به‌ كۆمه‌ڵ داوای ئه‌و كاره‌ خراپه‌یان لێ كردووه‌و له‌ دواتریش كه‌ پاشاكه‌ ئه‌ڵێ: [ قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَاوَدْتُنَّ يُوسُفَ عَنْ نَفْسِهِ ] (يُوسُف : ٥١) واته‌: ئێوه‌ هه‌مووتان به‌ كۆمه‌ڵ داواتان له‌ یوسف - صلی الله علیه وسلم - كرد كه‌ كاری خراپتان له‌گه‌ڵدا بكات [ وَإِلَّا تَصْرِفْ عَنِّي كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌گه‌ر فڕوفێڵ و نه‌خشه‌و پیلانی ئه‌وانم له‌سه‌ر لاناده‌ی له‌وانه‌یه‌ منیش مه‌یلم به‌لایاندا بچێ [ وَأَكُنْ مِنَ الْجَاهِلِينَ (٣٣) ] ئه‌و كاته‌ له‌ خه‌ڵكی نه‌زان و نه‌فام بكه‌م، له‌ خۆی ترساو په‌نای بۆ خوای گه‌وره‌ بردو خوای گه‌وره‌یش په‌نای دا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
 
Salin ng mga Kahulugan Ayah: (33) Surah: Yūsuf
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Indise ng mga Salin

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Isara