Check out the new design

Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - 简易古兰经经注库尔德语版 * - Mục lục các bản dịch


Ý nghĩa nội dung Chương: Yusuf   Câu:
فَلَمَّا ذَهَبُواْ بِهِۦ وَأَجۡمَعُوٓاْ أَن يَجۡعَلُوهُ فِي غَيَٰبَتِ ٱلۡجُبِّۚ وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡهِ لَتُنَبِّئَنَّهُم بِأَمۡرِهِمۡ هَٰذَا وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ
یەعقوب یوسفی لەگەڵ ناردن، جاكاتێك لەگەڵ خۆیان بردیان و دوور بوونەوە، ئیتر یەكلایی بوونەوە كە فڕێی بدەنە بنی بیرێكەوە، خوای گەورە دەفەرموێت: لەم كاتەدا نیگامان كرد بۆ یوسف: ڕۆژێك دێت كە تۆ ئەم هەواڵ و چیرۆكە بە براكانت بڵێیتەوە، لەو كاتەدا ئەوان هەست ناكەن تۆ برای ئەوانیت و ڕزگارت بووە.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَجَآءُوٓ أَبَاهُمۡ عِشَآءٗ يَبۡكُونَ
دوای ئەوەی یوسفیان خستە بنی بیرەكەوە، درەنگانێكی شەو، لەكاتی عیشا بە كوڵی گریانەوە هاتنەوە بۆ لای باوكیان، بۆ ئەوەی بەو فڕوفێڵە باوكیان بڕوایان پێ بكات و بیخەڵەتێنن.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
قَالُواْ يَٰٓأَبَانَآ إِنَّا ذَهَبۡنَا نَسۡتَبِقُ وَتَرَكۡنَا يُوسُفَ عِندَ مَتَٰعِنَا فَأَكَلَهُ ٱلذِّئۡبُۖ وَمَآ أَنتَ بِمُؤۡمِنٖ لَّنَا وَلَوۡ كُنَّا صَٰدِقِينَ
وتیان: ئەی باوكە گیان، ئێمە ڕۆشتین پێشبڕكێ و ڕم و تیر بازێن بكەین، وە یوسفمان لای كەلوپەل و خواردنەكانمان جێهێشت تاوەكو ئاگاداریان بێت و بیانپارێزت، كەچی كە هاتینەوە بینیمان گورگ خواردویەتی، خۆ ئێمە دەزانین كە تۆ باوەڕمان پێ ناكەیت، هەرچەند ڕاستیش بكەین، چونكە تۆ بە گومانیت لێمان.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَجَآءُو عَلَىٰ قَمِيصِهِۦ بِدَمٖ كَذِبٖۚ قَالَ بَلۡ سَوَّلَتۡ لَكُمۡ أَنفُسُكُمۡ أَمۡرٗاۖ فَصَبۡرٞ جَمِيلٞۖ وَٱللَّهُ ٱلۡمُسۡتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ
بە فڕوفێڵێك ویستیان ئەو هەواڵە درۆیە بۆ باوكیان دڵنیا بكەنەوە، هاتن كراسەكەی یوسفیان بە خوێنێكی درۆینەوە خوێناوی كرد، واتا بەخوێنی شتێكی تر، بۆ ئەوەی باوكیان متمانەیان پێ بكات و وابزانێت لە ئەنجامی خواردنی گورگەكە خوێناوی بووە، بەڵام یەعقوب زیرەكتر و چاوكراوە تر بوو، ئەویش بەوەی كە ئەو كراسەی خوێناویان كرد بوو هیچ نەدڕابوو، پێی وتن: ئەوەی دەیڵێن هیچی وانییە و باوەڕتان پێ ناكەم، بەڵكو ئەوە هەواو و ئارەزووی خۆتانە ئەم كارە ناشیرینەی بۆ ڕازاندونەتەوە، چارەی من تەنها ئارامگرتنێكی جوانە كە هیچ گلەیی و گازندەی تێدا نەبێت، هەر لە خوایش داوای یارمەتی و كۆمەكی دەكەم، لەبەرامبەر ئەوەی كە دەڵێن یوسف گورگ خواردویەتی.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَجَآءَتۡ سَيَّارَةٞ فَأَرۡسَلُواْ وَارِدَهُمۡ فَأَدۡلَىٰ دَلۡوَهُۥۖ قَالَ يَٰبُشۡرَىٰ هَٰذَا غُلَٰمٞۚ وَأَسَرُّوهُ بِضَٰعَةٗۚ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِمَا يَعۡمَلُونَ
دوای ئەوە كاروانێك بەوێدا تێپەڕین، كەسێكیان نارد ئاویان بۆ بهێنێت، ئەویش دۆڵچەی ئاوەكەی خستە نێو بیرەكەوە، یوسف خۆی هەڵواسی بە گوریسی دۆڵچەكەوە، جا كاتێك ئەو كەسە یوسفی لاوی جوانی بینی سەری سوڕما و وتی: موژدەم بدەنێ ئەمە تازە لاوێكی جوانە، ئەو كەسە و هەندێك لە هاوەڵەكانی ئەم بەسەرهات و هەواڵەیان لە خەڵكەكەی تری ناو كاروانەكە شاردەوە، بۆ ئەوەی دواتر وەك كاڵایەك بۆ خۆیان هەڵی بگرن و بیفرۆشن، وە خوای گەورەش زانا و ئاگادارە بەوەی لەگەڵ یوسفدا ئەیكەن كە دەیانەوێت یوسف وەك كاڵا و كەلوپەك دابنێن، وە هیچ شتێكیشی لا نهێنی و شاراوە نییە.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَشَرَوۡهُ بِثَمَنِۭ بَخۡسٖ دَرَٰهِمَ مَعۡدُودَةٖ وَكَانُواْ فِيهِ مِنَ ٱلزَّٰهِدِينَ
ئەوە بوو ئەو كەسە و هاوەڵەكانی لە میسر یوسفیان بە پارەیەكی زۆر كەم و هەرزان، بە چەند درهەمێك فرۆشت، لەو فرۆشتنەشدا بێ بایەخ بوون بەرانبەری و گوێیان پێ نەدا كە داوای نرخێكی زۆر بكەن، جا بۆ ئەوەی زوو لە كۆڵیان بێتەوە و ڕزگاربن لە دەستی بەو پارە كەمە فرۆشتیان، چونكە ئەوان یوسفیان نەدەناسی، تەنها هێندەیان دەزانی كە یوسف لە كۆیلە ناكات، بۆیە زوو فرۆشتیان نەوەك دواتر لەگەڵ كەسوكارەكەی تووشی گرفت و كێشە ببن، ئەمەش ڕەحم و بەزەیی خوای گەورە بوو لەگەڵ یوسف كردی تاوەكو زیاتر لەوە لای ئەوان نەمێنێتەوە.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَقَالَ ٱلَّذِي ٱشۡتَرَىٰهُ مِن مِّصۡرَ لِٱمۡرَأَتِهِۦٓ أَكۡرِمِي مَثۡوَىٰهُ عَسَىٰٓ أَن يَنفَعَنَآ أَوۡ نَتَّخِذَهُۥ وَلَدٗاۚ وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلِنُعَلِّمَهُۥ مِن تَأۡوِيلِ ٱلۡأَحَادِيثِۚ وَٱللَّهُ غَالِبٌ عَلَىٰٓ أَمۡرِهِۦ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ
ئەو كەسەی لە میسر لە بازاڕی كۆیلە فرۆشەكان یوسفی كڕی بە ژنەكەی وت: بەچاكی لەگەڵیدا هەڵسوكەوت بكە و ڕێزی بگرە و شوێن و ڕێگەی شیاوی بۆ دابنێ، بەڵكو ئەو ماوەیەی كە لەگەڵماندایە سوودێكی هەبێت بۆمان و كەڵكی لێوەربگرین، یاخود بیكەین بە مناڵی خۆمان، هەروەك چۆن یوسفمان ڕزگار كرد لە كوشتن و لە ناو بیرەكە دەرمان هێنا، وە دڵ و دەروون و سۆز و خۆشەویستی عەزیزی میسرمان بۆ لا ڕاكێشا، لە میسریش جێگیرمان كرد و دەسەڵاتمان پێدا، وە بۆ ئەوەی فێری لێكدانەوەی خەونیشی بكەین تاوەكو شارەزای چارەسەركردنی گرفتەكانیش ببێت، وە خوای گەورە بەسەر كارەكانی خۆیدا زاڵ و بەدسەڵاتە، هەر فەرمانێك بكات جێ بەجێ دەبێت، هیچ كەسێك و هیچ شتێك نییە ڕێگری لێ بكات، بەڵام زۆربەی خەڵكی بێباوەڕن و ئاگاداری ئەمە نین.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُۥٓ ءَاتَيۡنَٰهُ حُكۡمٗا وَعِلۡمٗاۚ وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ
جا كاتێك یوسف پێگەیشت و لاشە و جەستەی بەهێز بوو و كامڵ بوو، پلەی پێغەمبەرێتی و زانست و زانیاریمان پێ بەخشی، هەر بەو شێوەیەی كە پاداشتی یوسفمان دایەوە پاداشتی هەموو چاكەكارانیش دەدەینەوە لە عیبادەت و خواپەرستیەكانیاندا.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
Trong những bài học trích được của các câu Kinh trên trang này:
• بيان خطورة الحسد الذي جرّ إخوة يوسف إلى الكيد به والمؤامرة على قتله.
ڕوونكردنەوەی مەترسی ئەو حەسودیە كەچی كرد بە براكانی یوسف و چۆن كەمەندكێشی كردن بۆ ئەو فڕوفێڵ و پیلانە نەگریسەی ئەنجامیاندا كاتێك ویستیان یوسف بكوژن و دووری بخەنەوە لە چاوی باوكیان.

• مشروعية العمل بالقرينة في الأحكام.
كاركردن بە هەندێك بەڵگە و نیشانەی كە نزیكت دەكاتەوە لە ئاشكراكردنی سەرە داوی تاوانەكان كارێكی مەشروع و ڕێگا پێدراوە.

• من تدبير الله ليوسف عليه السلام ولطفه به أن قذف في قلب عزيز مصر معاني الأبوة بعد أن حجب الشيطان عن إخوته معاني الأخوة.
یەكێك لەو نەخشە و پلانەی كە خوای گەورە بۆ یوسفی (سەلامی خوای لێ بێت) ڕێكخست بوو، بە بەزەیی و ڕەحمی خۆی دڵی گەورە و عەزیزی میسری وەك باوكێكی میهرەبان بەلای یوسفدا ڕاكێشا، دوای ئەوەی شەیتان مانا و مەبەستە گەورەكانی برایەتی لە دڵی براكانیدا ڕیشە كێش كرد.

 
Ý nghĩa nội dung Chương: Yusuf
Mục lục các chương Kinh Số trang
 
Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - 简易古兰经经注库尔德语版 - Mục lục các bản dịch

由古兰经研究释义中心发行

Đóng lại