Check out the new design

Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - Bản dịch tiếng Kurd về diễn giải ngắn gọn Kinh Qur'an * - Mục lục các bản dịch


Ý nghĩa nội dung Chương: Al-Mulk   Câu:

الملك

Trong những ý nghĩa của chương Kinh:
إظهار كمال ملك الله وقدرته؛ بعثًا على خشيته، وتحذيرًا من عقابه.
دەرخستنی تەواو وكەماڵی موڵك ودەسەڵاتی الله -سبحانه وتعالى-، وادەكات لەمرۆڤی باوەڕدار لەو زاته پیرۆزه بترسێت، وئاگاداری سزای سەختی بێت.

تَبَٰرَكَ ٱلَّذِي بِيَدِهِ ٱلۡمُلۡكُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ
گەورە وزۆرە خێر وبەخشینەکانى پەروەردگار کە ھەرچی دەسەڵات بەسەر دروستکراوەکان وپادشایی ھەیە تەنها بەدەستی ئەوە، ھەر ئەویشە دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە و لەسەر کردنی هەموو شتێک توانادارە، وهیچ شتێكیش دەسەوسانی ناكات.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلۡمَوۡتَ وَٱلۡحَيَوٰةَ لِيَبۡلُوَكُمۡ أَيُّكُمۡ أَحۡسَنُ عَمَلٗاۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡغَفُورُ
ئەو زاتەی کە مردن وژیانی بەدی هێناوە وئەفراندوویەتی، تاوەکو -ئەی خەڵكینه- تاقیتان بکاتەوە کامتان کردەوەی چاکترە، ھەر ئەوە زاتێکی باڵادەست بەسەر بێباوەڕان وهیچ كەسێك زاڵ نابێت بەسەریدا، ولێخۆشبووە لە تاوانی ئەو بەندانەی تەوبە دەكەن.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
ٱلَّذِي خَلَقَ سَبۡعَ سَمَٰوَٰتٖ طِبَاقٗاۖ مَّا تَرَىٰ فِي خَلۡقِ ٱلرَّحۡمَٰنِ مِن تَفَٰوُتٖۖ فَٱرۡجِعِ ٱلۡبَصَرَ هَلۡ تَرَىٰ مِن فُطُورٖ
ئەو زاتەی کە ھەر حەوت ئاسمانەکەی لەسەر یەک وچین چین بەدیھێناوە، بەبێ ئەوەی هیچ ئاسمانێك بەر ئاسمانێكی تر بكەوێت، ھەرگیز لە نێو بەدیهێنراوەكانی پەروەردگاری بە بەزەیی ومیھرەباندا ناڕێکی و ناتەبایی نابینیت، چاوبگێڕە و وردببەرەوە بزانە ھیچ ناتەواوی و درزو کون وکەلەبەرێک دەبینێت؟!! نایبینیت، بەڵکو بەدیهێنراوێکی وورد وتۆکمە دەبینیت.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
ثُمَّ ٱرۡجِعِ ٱلۡبَصَرَ كَرَّتَيۡنِ يَنقَلِبۡ إِلَيۡكَ ٱلۡبَصَرُ خَاسِئٗا وَهُوَ حَسِيرٞ
پاشان جار لەدوای جار چاوت بگێڕە سەرسام وملکەچ دەبیت، وچاوت بە ڕسوایی وزەبوونی نائومێدی دەگەڕێتەوە وھیچ ناتەواویەک نابینیت لەبەدیھێنانی ئاسمانەکاندا، لەکاتێکدا ئەو چاوانە ماندوون وپەکیان کەوتووە (واتە ناتوانن کەموکورتی لە بەدیھێنراوەکانی اللە -سبحانه وتعالى- بەدی بکەن).
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَلَقَدۡ زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنۡيَا بِمَصَٰبِيحَ وَجَعَلۡنَٰهَا رُجُومٗا لِّلشَّيَٰطِينِۖ وَأَعۡتَدۡنَا لَهُمۡ عَذَابَ ٱلسَّعِيرِ
بێگومان ئێمە ئاسمانی دونیامان بەچراخانی (جوانی ودرەوشاوەیی ئەستێرەکان) ڕازاندووەتەوە، وبەم ئەستێرانەش تیربارانی شەیتانەکانی پێدەکەین (ئەوانەیان کە دەیانەوێت نھێنیەکانی گەردوون لە فریشتەکان بدزن لە ئاسمانەکان)، وە سزای سوتێنەر وسەختمان بۆ ئەمانە ئامادەکردوون (لە ڕۆژی دواییدا).
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَلِلَّذِينَ كَفَرُواْ بِرَبِّهِمۡ عَذَابُ جَهَنَّمَۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ
ھەروەھا لەقیامەتدا سزای دۆزەخیشمان ئامادەکردووە بۆ کەسانێک بێباوەڕ بوون بە پەروەردگاریان، ئەوە خراپترین چارەنووس ومەنزڵگایە.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
إِذَآ أُلۡقُواْ فِيهَا سَمِعُواْ لَهَا شَهِيقٗا وَهِيَ تَفُورُ
ئەم بێباوەڕانە کاتێک فڕێ دەدرێنە ناو دۆزەخەوە، لوورە و نرکە و دەنگێکی ناسازیان لێوە دەبیسترێت، لەکاتێکدا کە ئەکوڵێت و جۆش دەدات، وەک دەنگی قوڵپە قوڵپی مەنجەڵ کاتێک دێتە جۆش.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ ٱلۡغَيۡظِۖ كُلَّمَآ أُلۡقِيَ فِيهَا فَوۡجٞ سَأَلَهُمۡ خَزَنَتُهَآ أَلَمۡ يَأۡتِكُمۡ نَذِيرٞ
نزیکە دۆزەخ لەڕق وداخی ئەو کەسانە لەت لەت وپارچە پارچە ببێت، وە ھەرکاتێک دەستە وتاقمێکی تێ فڕێ دەدەن، پاسەوان ودەرگاوانەکانی دۆزەخ بۆ سەرزەنشتکردنیان لێیان دەپرسن: باشە ئەوە ھیچ پێغەمبەرێکتان بۆ نەھات کە بتان ترسێنێت لەسزای اللە -سبحانه وتعالى-؟!
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
قَالُواْ بَلَىٰ قَدۡ جَآءَنَا نَذِيرٞ فَكَذَّبۡنَا وَقُلۡنَا مَا نَزَّلَ ٱللَّهُ مِن شَيۡءٍ إِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا فِي ضَلَٰلٖ كَبِيرٖ
بەداخ وحەسرەتێکەوە بێباوەڕان دەڵێن: بەڵێ، پێغەمبەر هات وەکو ترسێنەر بۆمان لە سزای خواى گەورە بەڵام ئێمە بەدرۆمان خستنەوە، -بەو پێغەمبەرە- ووتمان: لەسەر زمانی ئێوەوە خواى گەورە -وەحی:نیگای- بۆ نەناردوینەتە خوارەوە، ئێوەش -ئەی پێغەمبەران- لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی گەورەدان ودوورن لە هەق وڕاستی.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَقَالُواْ لَوۡ كُنَّا نَسۡمَعُ أَوۡ نَعۡقِلُ مَا كُنَّا فِيٓ أَصۡحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ
وە بێباوەڕان ووتیان: ئەگەر ووتەی ئەو پێغەمبەرانەمان ببیستایە بەبیستنێک کە سوودی دەبێت بۆمان، یان بیروھۆشمان بەکاربھێنایە وەکو ئەو کەسەی هەق لە پوچەڵ جیا دەکاتەوە، ئێستا نەدەبووینە ھاوڕێ ونیشتەجێی دۆزەخ، بەڵكو باوەڕمان دەهێنا بەپێغەمبەران، وە ئەوەی بۆیان هێناین بەڕاستمان دەزانی، ئەوكات ئێمەیش لەو كەسانە دەبووین كەدەچوونە بەهەشتەوە.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
فَٱعۡتَرَفُواْ بِذَنۢبِهِمۡ فَسُحۡقٗا لِّأَصۡحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ
بە خەجاڵەتیەوە دانیان نا بە کوفر -بێباوەڕی- و بەدرۆخستنەوەى پەیامی پەروەردگار بۆیە شایستەى سزای دۆزەخن، دەی ئیتر دووریی لە میھرەبانی وڕەحمی اللە -سبحانه وتعالى- بۆ ھاوڕێ ونیشتەجێیانی دۆزەخ.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَخۡشَوۡنَ رَبَّهُم بِٱلۡغَيۡبِ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَأَجۡرٞ كَبِيرٞ
بێگومان ئەوانەی لەپەنھانی ونھێنیدا لەپەروەردگاریان دەترسن، اللە -سبحانه وتعالى- لەگوناھـ و تاوانەکانیان خۆش دەبێت، وپاداشتی گەورەیان بۆ ئامادەکراوە ئەویش بریتیە لە بەھەشتی نەبڕاوەی ھەتاھەتایی.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
Trong những bài học trích được của các câu Kinh trên trang này:
• في معرفة الحكمة من خلق الموت والحياة وجوب المبادرة للعمل الصالح قبل الموت.
یەکێک لەحیکمەتەکانی زانینی بەدیھێنانی مردن وژیان، ئەوەیە واجبە لەسەر مرۆڤ دەستپێشخەری بکات بۆ ئەنجامدانی کردەوەی چاک پێش مردنی.

• حَنَقُ جهنم على الكفار وغيظها غيرةً لله سبحانه.
توڕەیی ئاگری دۆزەخ لەبێباوەڕان، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئاگری دۆزەخ غیرەتی بۆ اللە -سبحانه وتعالى- دەجۆشێت.

• سبق الجن الإنس في ارتياد الفضاء وكل من تعدى حده منهم، فإنه سيناله الرصد بعقاب.
جنۆکە پێش مرۆڤ کەوت لە چوون بۆ ناو بۆشایی ئاسمان، ھەرکامیشیان بیانەوێت سنووری خۆیان ببەزێنن بێگومان سزای خۆیان وەردەگرنەوە.

• طاعة الله وخشيته في الخلوات من أسباب المغفرة ودخول الجنة.
تاعەت وگوێڕایەڵی اللە -سبحانه وتعالى- وترسان لێی لەنھێنی وپەنھانیدا، ھۆکاری لێخۆشبوون وچوونە بەھەشتە بۆ مرۆڤی باوەڕدار.

 
Ý nghĩa nội dung Chương: Al-Mulk
Mục lục các chương Kinh Số trang
 
Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - Bản dịch tiếng Kurd về diễn giải ngắn gọn Kinh Qur'an - Mục lục các bản dịch

Do Trung tâm Diễn giải Nghiên cứu Kinh Qur'an phát hành.

Đóng lại