Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Mục lục các bản dịch


Ý nghĩa nội dung Chương: Chương Al-Nazi-'at   Câu:

سورەتی النازعات

Trong những ý nghĩa của chương Kinh:
التذكير بالله واليوم الآخر.
بە بیرهێنانەوەى خواى گەورە و ڕۆژی دوایی.

وَٱلنَّٰزِعَٰتِ غَرۡقٗا
الله -تەعاﻻ- سوێند بەو فریشتانە دەخوات كە گیانی بێباوەڕان بەتوندی و بەسەختی دەكێشن.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَٱلنَّٰشِطَٰتِ نَشۡطٗا
وە سوێند بەو فریشتانە دەخوات كە گیانی بڕواداران بەئاسانی و بەسووکی دەكێشن.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَٱلسَّٰبِحَٰتِ سَبۡحٗا
وە هەروەها سوێند بەو فریشتانە دەخوات كه بەفەرمانی الله -تەعاﻻ- مەلە دەكەن لەئاسمانەوە بەرەو زەوی.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
فَٱلسَّٰبِقَٰتِ سَبۡقٗا
وە سوێند بەو فریشتانە دەخوات كە پێش هەندێكی تریان دەكەون لەجێبەجێ كردنی فەرمانی الله -تەعاﻻ-.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
فَٱلۡمُدَبِّرَٰتِ أَمۡرٗا
وە سوێند دەخوات بەو فریشتانەی كە فەرمانەكانی الله -تەعاﻻ- جێبەجێ دەكەن كە فەرمانی پێكردوون، وەك ئەو فریشتانەی كردەوەی بەندەكانیان پێ سپێردراوە، سوێند بە هەموو ئەوانە دەخوات كە زیندوویان دەكاتەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
يَوۡمَ تَرۡجُفُ ٱلرَّاجِفَةُ
ئەو ڕۆژەی زەوی دێتە لەرزین لە فووی یەكەمدا.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
تَتۡبَعُهَا ٱلرَّادِفَةُ
بەدوای فووی یەکەمدا؛ فووی دووەم دێت.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
قُلُوبٞ يَوۡمَئِذٖ وَاجِفَةٌ
دڵی کافر و فاسیقەکان لەو ڕۆژەدا لە ترسدایە.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
أَبۡصَٰرُهَا خَٰشِعَةٞ
بەچاویاندا شوێنەواری ڕیسوایی دەردەكەوێت.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
يَقُولُونَ أَءِنَّا لَمَرۡدُودُونَ فِي ٱلۡحَافِرَةِ
ئەوان دەیانووت: ئایا دوای ئەوەی مردن دەگەڕێینەوە بۆ ژیانێكی تر، زیندوو دەكرێینەوە؟!
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمٗا نَّخِرَةٗ
ئایا دوای ئەوەی بووینە ئێسكێكی ڕزیو و بۆش، دەگەڕێینەوە وزیندوو دەكرێینەوه؟!
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
قَالُواْ تِلۡكَ إِذٗا كَرَّةٌ خَاسِرَةٞ
ووتیان: ئەگەر بگەڕێنەوە گەڕانەوەیەكی خەسارەتمەندە، وهيوابڕاوە خاوەنەكەی.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
فَإِنَّمَا هِيَ زَجۡرَةٞ وَٰحِدَةٞ
فەرمانی زیندووبوونەوە ئاسانە، بێگومان ئەو زیندووبوونەوە هەر یەك نەعرەتەیە لەلایەن مەلائیكەی ڕاسپێردراو بە فووكردن.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
فَإِذَا هُم بِٱلسَّاهِرَةِ
كتوپڕ هەمووان زیندوون لەسەر ڕووی زەوی پاش ئەوەى مردوو بوون لەناو سکیدا -لەژێریدا-.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ
ئایا ئەی -پێغەمبەر- هەواڵ وسەرگوزەشتەی موسا لەگەڵ پەروەردگاری، وموسا لەگەڵ فیرعەونی دوژمنیت پێگەیشووە؟!
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
إِذۡ نَادَىٰهُ رَبُّهُۥ بِٱلۡوَادِ ٱلۡمُقَدَّسِ طُوًى
ئەو دەمەی پەروەردگاری -پاك و بێگەردی بۆ زاتی ئەو- بانگی كرد لە دۆڵی پاكی (توا:طوی)دا.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
Trong những bài học trích được của các câu Kinh trên trang này:
• التقوى سبب دخول الجنة.
پارێزكاری -تەقواداری- وخواناسی هۆكاری چوونە بەهەشتە.

• تذكر أهوال القيامة دافع للعمل الصالح.
بیركەوتنەوەی ناڕەحەتییەكانی ڕۆژی قیامەت پاڵنەرە بۆ كردەوەی چاك.

• قبض روح الكافر بشدّة وعنف، وقبض روح المؤمن برفق ولين.
گیان كێشانی بێباوەڕ بەتوندی وسەختی، وە گیان كێشانی باوەڕدار بەهێواشی ولەسەرخۆیی.

ٱذۡهَبۡ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ
(لەنێو وتەکانیدا) ئەم وتانەى -سەرەتا- بە موسا فەرموو: بڕۆ بۆ لای فیرعەون، ئەو لە سنوور دەرچووە لە ستەم و خۆبەگەورەزانیندا.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
فَقُلۡ هَل لَّكَ إِلَىٰٓ أَن تَزَكَّىٰ
پێی بڵێ: ئایا دەتەوێ -ئەی فیرعەون- پاك ببیتەوە لە بێباوەڕی وگوناهەكانت؟
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَأَهۡدِيَكَ إِلَىٰ رَبِّكَ فَتَخۡشَىٰ
وە ڕێگات پێ نیشان بدەم بۆ لای پەروەردگارت كە ئەو بەدیهێناویت وپەروەردەی كردوویت بۆئەوەى لێی بترسیت، وئەو كردەوانە بكەیت كە ئەو پێی ڕازییە، ودوور بكەویتەوە لەوەی كە پێی توڕە دەبێت؟
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
فَأَرَىٰهُ ٱلۡأٓيَةَ ٱلۡكُبۡرَىٰ
ئینجا موسا -علیه السلام- نیشانە هەرە گەورەكەی نیشان دا كە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو نێردراوی پەرورەدگارێتی، ئەویش نیشانەی دەست وگۆچانەكەی بوو.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
فَكَذَّبَ وَعَصَىٰ
فیرعەون هیچ وەڵامێكی پێ نەبوو جگە لە بەدرۆ زانین وباوەڕ نەكردن بە ئەو نیشانە نەبێت، وە سەرپێچی ئەوەی كرد كە موسا -علیه السلام- فەرمانی پێکرد.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
ثُمَّ أَدۡبَرَ يَسۡعَىٰ
پاشان پشتی کرد لە باوەڕهێنان بەوەى موسا -علیه السلام- پێی هاتبوو و کۆششی دەکرد بۆ سەرپێچی کردنی فەرمانەکانى خواى گەورە و پێچەوانە بوونەوەى هەق و ڕاستی.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
فَحَشَرَ فَنَادَىٰ
قەومەکەى و شوێنکەوتووانى کۆکردەوە بۆ شکست هێنان بە موسا -علیه السلام- بۆیە بانگی کرد و وتی:
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
فَقَالَ أَنَا۠ رَبُّكُمُ ٱلۡأَعۡلَىٰ
من پەروەردگاری هەرە گەورەتانم، جگە لەمن گوێڕایەڵی كەسی تر ناكەن.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
فَأَخَذَهُ ٱللَّهُ نَكَالَ ٱلۡأٓخِرَةِ وَٱلۡأُولَىٰٓ
ئینجا پەروەردگار گرتی و لەدونیادا سزایدا بە خنكاندن لەدەریاكەدا و پاشان سزایدا لە قیامەتدا بە خستنە ناو توندترین سزاوه.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَعِبۡرَةٗ لِّمَن يَخۡشَىٰٓ
بەڕاستی لەو سزایەی بەسەر فیرعەونمان دا لە دونیا و قیامەتدا ئامۆژگارییە بۆ كەسانێك لەپەروەردگاریان دەترسن، بێگومان هەر ئەو كەسە سوود لەو ئامۆژگارییە وەردەگرێت.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
ءَأَنتُمۡ أَشَدُّ خَلۡقًا أَمِ ٱلسَّمَآءُۚ بَنَىٰهَا
ئایا بەدیهێنانی ئێوە لای پەروەردگار -ئەی بێباوەڕەكان بە زیندوبوونەوە- قورسترە یان بەدیهێنانی ئەو ئاسمانەی كە بنیاتی ناوه؟!
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
رَفَعَ سَمۡكَهَا فَسَوَّىٰهَا
لە ڕووی سەرەوە بەرزی كردووەتەوە بەشێوەیەکی یەکسان وڕێكوپێكی و بەبێ درز وكەموكورتی.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَأَغۡطَشَ لَيۡلَهَا وَأَخۡرَجَ ضُحَىٰهَا
وە شەوەكانی تاریك كرد كاتێك خۆرەكەی ئاوا دەبێت، وە ڕوناكیەكەیشی دەرخست كاتێك خۆرەكەی هەڵدێت.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ ذَٰلِكَ دَحَىٰهَآ
دوای ئەوەی ئاسمانی بەدیهێنا زەویشی ڕاخست، وهەموو سوودەكانی خستە نێویەوە.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
أَخۡرَجَ مِنۡهَا مَآءَهَا وَمَرۡعَىٰهَا
وە ئاوی لێدەرهێنا بەڕۆشتنی كانیاوەكان، وە تیایدا سەوزی كردووە ئەو ڕووەكانەی ئاژەڵەكانیان لێی دەخۆن.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَٱلۡجِبَالَ أَرۡسَىٰهَا
وە شاخەكانی والێكرد جێگیر بێت لەسەر زەوی.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
مَتَٰعٗا لَّكُمۡ وَلِأَنۡعَٰمِكُمۡ
ئەمانە هەموو سوودن بۆ خۆتان و ئاژەڵەكانتان -ئەی خەڵكینە- ئەو كەسەی ئەمانەی هەموو بەدیهێناوه دەستەوسان نییە لە دووبارەو تازە بەدیهێنانەوەیاندا.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
فَإِذَا جَآءَتِ ٱلطَّآمَّةُ ٱلۡكُبۡرَىٰ
جا كاتێك فووی دووەم هات كە هەرچی شتە دادەپۆشێت بە ناڕەحەتیەكانی و قیامەت هەڵدەستێت.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
يَوۡمَ يَتَذَكَّرُ ٱلۡإِنسَٰنُ مَا سَعَىٰ
ئەو ڕۆژە كە هات مرۆڤ بیری دەكەوێتەوە كە چی پێشخستووە لە كردەوەی باش -خێر- یان خراپ -شەڕ-.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَبُرِّزَتِ ٱلۡجَحِيمُ لِمَن يَرَىٰ
وئاگری دۆزەخ هێنراو بەئاشكرا نیشانی ئەو كەسە درا كە بڕوانێت.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
فَأَمَّا مَن طَغَىٰ
ئینجا هەركەسێك لەسنوور دەرچووبێت لە گومڕاییدا.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَءَاثَرَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا
وە فەزڵ و چاكەی دنیای بڕاوەی دابێت بەسەر ژیانی قیامەتی هەتاهەتاییدا.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
فَإِنَّ ٱلۡجَحِيمَ هِيَ ٱلۡمَأۡوَىٰ
بەڕاستی ئاگر جێگەی مانەوەیەتی وتێیدا دەمێنێتەوە.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
وَأَمَّا مَنۡ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ وَنَهَى ٱلنَّفۡسَ عَنِ ٱلۡهَوَىٰ
بەڵام هەركەسێك ترسابێت لە وەستانی لەبەردەم پەروەردگاریدا، وە ڕێگری كردبێت له نەفسی خۆی لە شوێنكەوتنی ئەو ئارەزووانەی كە پەروەردگار یاساغی كردوون، ئەوە بەڕاستی بەهەشت جێگای مانەوەیەتی وتێیدا دەمێنێتەوە.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
فَإِنَّ ٱلۡجَنَّةَ هِيَ ٱلۡمَأۡوَىٰ
بەڵام هەركەسێك ترسابێت لە وەستانی لەبەردەم پەروەردگاریدا، وە ڕێگری كردبێت له نەفسی خۆی لە شوێنكەوتنی ئەو ئارەزووانەی كە پەروەردگار یاساغی كردوون، ئەوە بەڕاستی بەهەشت جێگای مانەوەیەتی وتێیدا دەمێنێتەوە.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
يَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَيَّانَ مُرۡسَىٰهَا
پرسیارت لێدەكەن -ئەی پێغەمبەر- ئەوانەی زیندوبوونەوە بەدرۆ دەزانن وباوەڕیان پێی نییه: كەی قیامەت دێت وكەی ڕوودەدات؟
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
فِيمَ أَنتَ مِن ذِكۡرَىٰهَآ
تۆ زانیاریت نییە دەربارەی بۆئەوەى باسی بكەیت بۆیان، ئەوە كاری تۆ نییە، تەنها كاری تۆ خۆئامادەكردنە بۆ ئەو ڕۆژە.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
إِلَىٰ رَبِّكَ مُنتَهَىٰهَآ
زانینی هاتنی قیامەت بەتەنها لای پەروەردگارتە.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
إِنَّمَآ أَنتَ مُنذِرُ مَن يَخۡشَىٰهَا
بەڕاستی تۆ تەنها ئاگاداركەرەوەی بۆ ئەو كەسەی لەقیامەت دەترسێ، لەبەرئەوەی ئەو سوود دەبینێت لە ئاگاداركردنەوەی تۆ.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
كَأَنَّهُمۡ يَوۡمَ يَرَوۡنَهَا لَمۡ يَلۡبَثُوٓاْ إِلَّا عَشِيَّةً أَوۡ ضُحَىٰهَا
ئەو ڕۆژەی قیامەت دەبینن بەچاوەکانى خۆیان وادەزانن نەماونەتەوە لە ژیانی دونیادا جگە ئێوارەی یەك ڕۆژ نەبێت یان بەیانیەكەی.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
Trong những bài học trích được của các câu Kinh trên trang này:
• وجوب الرفق عند خطاب المدعوّ.
پێویستی نەرمونیان بوون لەكاتی قسەكردن لەگەڵ كەسی بانگكراودا.

• الخوف من الله وكفّ النفس عن الهوى من أسباب دخول الجنة.
ترسان لە الله -تەعاﻻ- و ڕێگری كردنی نەفس لە ئارەزووی حەرامکراو لەهۆكارەكانی چوونە بەهەشتە.

• علم الساعة من الغيب الذي لا يعلمه إلا الله.
زانینی ڕۆژی قیامەت لەو نەزانراوانەیە كە كەس نایزانێت جگە لە الله -تەعاﻻ- نەبێت.

• بيان الله لتفاصيل خلق السماء والأرض.
باسكردنی وورد ودرشتی بەدیهێنانی ئاسمانەكان وزەوی لەلایەن الله -تەعالا-وه.

 
Ý nghĩa nội dung Chương: Chương Al-Nazi-'at
Mục lục các chương Kinh Số trang
 
Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Mục lục các bản dịch

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Đóng lại