Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - Dịch thuật tiếng Kurd - Salahud Din * - Mục lục các bản dịch


Ý nghĩa nội dung Câu: (200) Chương: Chương Ali 'Imran
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱصۡبِرُواْ وَصَابِرُواْ وَرَابِطُواْ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اصْبِرُوا ] ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌ ئارام بگرن [ وَصَابِرُوا ] وه‌ صه‌برێكی زیاتر به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ دوژمنان له‌ كاتی سه‌ختی و سه‌غڵه‌تی جه‌نگدا زۆر دان به‌خۆتاندا بگرن به‌رامبه‌ر دوژمن و زۆر ئارامگر بن [ وَرَابِطُوا ] وه‌ له‌ پاسه‌وانیدا بن له‌ به‌رامبه‌ر دوژمن ئه‌وه‌ (ڕیباطى) پێ ئه‌ووترێ كه‌ ئه‌جرو پاداشتێكی زۆری هه‌یه‌، یان له‌ شوێنى عیباده‌ت كردنتان جێگیرو به‌رده‌وام بن، یان چاوه‌ڕوانى نوێژ له‌ دواى نوێژ بن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ ] وه‌ ئێوه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (٢٠٠) ] به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ سه‌رفرازتان بكات له‌ دونیاو له‌ قیامه‌تدا، به‌م شێوازه‌ ته‌فسیری سووره‌تی (ئالی عیمران) كۆتایی هات، والحمد لله .
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
 
Ý nghĩa nội dung Câu: (200) Chương: Chương Ali 'Imran
Mục lục các chương Kinh Số trang
 
Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - Dịch thuật tiếng Kurd - Salahud Din - Mục lục các bản dịch

Bản dịch ý nghĩa nội dung Kinh Qur'an bằng tiếng Kurd, được dịch bởi Salahud Din 'Abdul Karim.

Đóng lại