Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - Dịch thuật tiếng Kurd - Salahud Din * - Mục lục các bản dịch


Ý nghĩa nội dung Câu: (38) Chương: Chương Muhammad
هَٰٓأَنتُمۡ هَٰٓؤُلَآءِ تُدۡعَوۡنَ لِتُنفِقُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَمِنكُم مَّن يَبۡخَلُۖ وَمَن يَبۡخَلۡ فَإِنَّمَا يَبۡخَلُ عَن نَّفۡسِهِۦۚ وَٱللَّهُ ٱلۡغَنِيُّ وَأَنتُمُ ٱلۡفُقَرَآءُۚ وَإِن تَتَوَلَّوۡاْ يَسۡتَبۡدِلۡ قَوۡمًا غَيۡرَكُمۡ ثُمَّ لَا يَكُونُوٓاْ أَمۡثَٰلَكُم
[ هَا أَنْتُمْ هَؤُلَاءِ تُدْعَوْنَ لِتُنْفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] ئا ئێوه‌ كه‌سانێكن كه‌ بانگ ئه‌كرێن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ببه‌خشن [ فَمِنْكُمْ مَنْ يَبْخَلُ ] جا هه‌تانه‌ ڕه‌زیلی و چروكی ئه‌كات [ وَمَنْ يَبْخَلْ فَإِنَّمَا يَبْخَلُ عَنْ نَفْسِهِ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك ڕه‌زیلی بكات ئه‌وه‌ زه‌ره‌رو زیانی ڕه‌زیلیه‌كه‌ ته‌نها بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ [ وَاللَّهُ الْغَنِيُّ وَأَنْتُمُ الْفُقَرَاءُ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێویسته‌ وه‌ ئێوه‌ن كه‌ فه‌قیرو موحتاجی خوای گه‌وره‌ن [ وَإِنْ تَتَوَلَّوْا يَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پشت هه‌ڵكه‌ن له‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئێوه‌ له‌ناو ئه‌بات وه‌ ئێوه‌ ئه‌گۆڕێته‌وه‌ به‌ قه‌ومێكی ترو كه‌سانێكی تر ئه‌هێنێ [ ثُمَّ لَا يَكُونُوا أَمْثَالَكُمْ (٣٨) ] پاشان ئه‌و قه‌ومه‌ وه‌كو ئێوه‌ نابن به‌ڵكو ئیمان دێنن و گوێڕایه‌ڵ ده‌بن و له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ده‌به‌خشن، (ئه‌بو هوره‌یره‌) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌، هاوه‌ڵان فه‌رموویان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ پشتهه‌ڵبكه‌ین خوای گه‌وره‌ ده‌یانگۆڕێته‌وه‌ پێمان و پاشان ئه‌وان وه‌كو ئێمه‌ نابن؟ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ده‌ستی دای به‌ شانی (سه‌لمانی فارسی)داو پاشان فه‌رمووی: (ئه‌مه‌و قه‌ومه‌كه‌ی، وه‌ ئه‌گه‌ر دین له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌كان بێت ئه‌وا پیاوانێك له‌ فارس ده‌ستی ده‌خه‌ن)، والله أعلم.
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
 
Ý nghĩa nội dung Câu: (38) Chương: Chương Muhammad
Mục lục các chương Kinh Số trang
 
Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - Dịch thuật tiếng Kurd - Salahud Din - Mục lục các bản dịch

Bản dịch ý nghĩa nội dung Kinh Qur'an bằng tiếng Kurd, được dịch bởi Salahud Din 'Abdul Karim.

Đóng lại