Check out the new design

Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - 库尔德语翻译 - 萨拉丁 * - Mục lục các bản dịch


Ý nghĩa nội dung Câu: (165) Chương: Al-An-'am
وَهُوَ ٱلَّذِي جَعَلَكُمۡ خَلَٰٓئِفَ ٱلۡأَرۡضِ وَرَفَعَ بَعۡضَكُمۡ فَوۡقَ بَعۡضٖ دَرَجَٰتٖ لِّيَبۡلُوَكُمۡ فِي مَآ ءَاتَىٰكُمۡۗ إِنَّ رَبَّكَ سَرِيعُ ٱلۡعِقَابِ وَإِنَّهُۥ لَغَفُورٞ رَّحِيمُۢ
[ وَهُوَ الَّذِي جَعَلَكُمْ خَلَائِفَ الْأَرْضِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ی كردووه‌ به‌ جێنشینی ئوممه‌ته‌كانی پێشتر له‌سه‌ر زه‌ویدا [ وَرَفَعَ بَعْضَكُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَاتٍ ] وه‌ پله‌و پایه‌ی هه‌ندێكتانی به‌رز كردۆته‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌ندێكی ترتاندا له‌ هێزو توانا و فه‌زڵ و زانست و زانیارى و دروست كردن و شێوه‌و ره‌نگ و ڕزق دا [ لِيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُمْ ] تا خوای گه‌وره‌ تاقیتان بكاته‌وه‌ به‌و شتانه‌ی كه‌ پێتانی به‌خشیوه‌ ئایا به‌كاری دێنن له‌ گوێڕایه‌ڵی و عیباده‌تی خوا یان نا [ إِنَّ رَبَّكَ سَرِيعُ الْعِقَابِ ] به‌ڕاستی سزای په‌روه‌ردگارت زۆر خێرایه‌ بۆ كه‌سێك سه‌رپێچى بكات [ وَإِنَّهُ لَغَفُورٌ رَحِيمٌ (١٦٥) ] وه‌ په‌روه‌ردگارت به‌ڕاستی زۆر لێخۆشبوو و به‌به‌زه‌یی¬یه‌ بۆ كه‌سێك كه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ وه‌ شوێن خوای گه‌وره‌ بكه‌وێ، والله أعلم .
Các Tafsir tiếng Ả-rập:
 
Ý nghĩa nội dung Câu: (165) Chương: Al-An-'am
Mục lục các chương Kinh Số trang
 
Bản dịch ý nghĩa nội dung Qur'an - 库尔德语翻译 - 萨拉丁 - Mục lục các bản dịch

萨拉丁·阿卜杜·克里姆翻译

Đóng lại